سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌لقه‌ى ده‌یه‌م ....پاشماوه‌ى هه‌ڵسانى قیامه‌ت
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب....ئاماده‌کردنى: دینه – هه ولێر....شه‌و هه‌میشه شوێنى تایبه‌تى خۆى هه‌بووه له قورئان و حه‌دیس و لاى پیاو چاکان...شه‌و به‌رمیلێکى گه‌وره‌ى تاریکه...ده‌ڕژێ و به هه‌موو لایه‌کدا بلاوده‌بیته‌وه...دار‌و دیوار ده‌بڕێ...هه‌موو سه‌ر زه‌وى ده‌کاته تاریکستان...چاوه‌کان ده‌نوقێن...چراکان ده‌کوژێنه‌وه...ده‌رگاکان هه‌مووداده‌خرێن...هه‌موو جووله‌کان ده‌وه‌ستن...شار و لادێ هه‌موو کپ ده‌بن...ته‌نها جووله‌ى ئیمانداران...چرپه‌ى لێوى ئه‌مان نه‌بێت...نوێژ ده‌که‌ن و قورئان ده‌خوێنن...شه‌و مرۆڤ ناتوانێت له به‌رده‌م هێرشى خه‌ودا خۆى رایگرێت...ئه‌و که‌سه نه‌بێ له ترسى خودا‌و قیامه‌ت خه‌وى له خۆى زڕاندبێ...شه‌و سه‌رزه‌وى له هه‌ڵسانى پاش قیامه‌ت ده‌چێت...ئه‌و ده‌مه‌ى مرۆڤه‌کان...گیانداره‌کان که که‌سیان نه‌ماوه
شه‌و جێ ى نیاز‌و ناز و رازى حه‌زره‌تى جانانه شه‌و
وه‌ختى نازڵ بوونى فه‌یز و رحمه تى سوبحانه شه‌و
بۆیه ئه‌م ساتانه‌و گشت ساتێک له دوو تۆى ى ئه‌م دێڕانه‌وه پێتان ده‌لێم...ده‌نگى خۆم ده‌گه‌یه‌نمه په‌رده‌ى گوێکانتان:قیامه‌ت دى{عم يتساولون}...له چى پرسیار ده‌که‌ن...ده‌رباره‌ى هه‌واڵه گه‌وره‌که...نه‌ده‌بوو پرسیار بکه‌ن...چونکه له سوره‌ته گه‌وره‌کانى پێش ئه‌م سورته خودا بۆى باس کردبووین...ده‌رباره‌ى قیامه‌ت پرسیار ده‌که‌ین؟...ده‌رباره‌ى قیامه‌ت ده‌دوێن؟...وانیه...{كلا}...چۆن وانیه...هه‌میشه ده‌رباره‌ى خه‌ڵک بوونه‌ته دوو کۆمه‌ڵ:ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن قیامه‌ت نیه...بۆ ئه‌مانه...{كلا}...چونکه قیامه‌ت هه‌یه ... ئه‌وانه‌ش ده‌ڵێین هه‌یه...{كلا}..وانیه...به‌و شێوه‌یه نیه ئه‌وان باس ده‌که‌ن ...به ڵکو زۆر له‌وه سه ختتره ...قیامه‌ت هه‌یه ده‌یبینن...ئه‌و کاته‌ى هات ...
ئه‌و ئه‌مه ده‌زانن...{سيعلمون}...ئاگرو دۆزه‌خ ده‌بینن...به چاوى خۆیان...وه‌ک چون ئه‌وکه‌سه ده‌بێنن به‌رامبه‌ریان دانیشتووه...به‌ڵکو له‌وه‌ش زیاتر ڕه‌نگه له‌دونیا فێڵ له چاوى بکه‌ن...شتێکى بێشان بده‌ن وه‌هاش نه‌بێت...به‌ڵام له‌وى ئه‌وه به یه‌قن خۆیه‌تى...ئه‌و ئاگره‌یه باسى ده‌کرێت...هه‌موویان نازانن{كلا}...ئێسته‌و لێره هه‌رگیز نازانن...دوایى کاتێک ڕوویدا...{سيعلمون}...دوایى ده زانن...کاتێک ده‌زانن قیامه‌ت ئه‌و کاته‌ى قیامه‌ته...قیامه‌ت رۆژى قیامه‌ت دێته‌وه فکرم...ئه‌و کاته ...{سيعلمون علم اليقين}...ئێستا هه‌ر باسى قیامه‌ته ئه‌و کاته عیلمى یه‌قین په‌یدا ده‌که‌ن..{الترون الجحيم}...ئاگره‌که...جه‌هه‌نه‌م به چاوى خۆتان ده‌بینن...بڵێسه‌ى دێت تا ئێستا ئاگرى وه‌هام نه‌بینیوه..حه‌دیسه‌که‌ى پێغه‌مبه‌رم درودى خواى له‌سه‌ر بێت دێته‌وه یاد که له دونیادا ده‌یفه‌رموو:ئه‌م ئاگره‌ى ئێوه ...هه‌موو ئاگرى دونیا به شێکه له حه‌فتا به شى گه‌رما و تێنى جه‌هه‌نه‌م ...له دوره‌وه بۆڵه بۆڵى دێت...{تكاد تميز من الغيظ}...هێنده داخى له دڵ دایه خه‌ریکه شه‌ق به‌رێ...له‌و که‌سه ده‌کات قاتڵه‌که‌ى به‌رنه به‌رده‌ستى...نازانێت چى لێ بکات ...هه‌رده‌سورێته‌وه به چوارده‌وریدا و نازانى چوَن داخى دڵى خۆى پێ هه‌ڵڕێژێ...ئه‌م ئاگره زیندووه...هه‌ناسه ده‌دات و هه‌ناسه هه‌ڵده‌مێژێت...به‌ڵام هه‌ناسه دانه‌که‌ى ده‌نگێکى سه‌یرى لێوه دێت...وه‌ک بپیشێ وایه...به‌ڵام ئه‌و پێشاندنه‌ى بۆ ترساندنه...نه‌وه‌ک پیشاندنى خه‌و ...{لها زفير}..کاتێک هه‌ناسه‌ش هه‌ڵده‌میژێت ده‌نگێکى سه‌یرى لێوه دێت...نیازیه‌تى له باتى هه‌وا هه‌موو کافران هه‌لمژى...{كلا}...{لو تعلمون}...{لو}...ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌تان زانى چه‌ند سه‌خته...{لو تعلمون}...با ئه‌مرۆش نه‌زانن ...دوایى ... {سوف}...ئه‌ورۆژه دێت ... ده‌انن...ئه‌وڕۆژه به‌چاو...{عين}...ده‌یبینن...به‌ڵێ خودایه گیان...{أمنا}ئیمانمان پێه‌تى...باخۆشمان نه‌بینین..باوه‌ڕى پێده‌که‌ین...{فكتبنا مع الشاهدين}...ئه‌وه ئێوه له‌ورَۆژه ناترسن؟...ده‌بێت بترسن ...{تخافون}...ده‌ترسن له‌ڕۆژێک ...{يوما عبوسا قمطريرا}...عه‌بوس ناو چاو تاڵ...ده‌بێت بترسن...چونکه
ئه‌م باسانه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ن که خۆیانى لێ لاده‌ده‌ن...ده‌ترسن...{انما أنت منذر}...تۆ ترسێنه‌رى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا...تۆ ئاژیرى خه‌ته‌رى بۆ ئه‌و که‌سه‌ى...{من يخشاها}...لێى ده‌ترسى {ان يوم الفصل كان ميقاتا}...رۆژى یه‌ک لایکردنه‌وه کاتى خۆێ دێت...{يوم ينفخ فى الصور}...فو ده‌کرێت به سورداو ئێوه...مرۆڤه‌کان نه‌ک هه‌رخۆتان ...به‌ڵکو هه‌موو گیانداران...{فتاتون افواجا}...پۆل پۆل دێن...{وفتحت السما‌ء}...ئاسمان ده‌کرێته‌وه...{فكانت ابوابا}...ئێمه نه‌مان زانیوه ئاسمان ده‌رگاى واى تێدایه...ئاخروا دیار نیه ...ده‌رگاکانى ئاسمان ده‌کرێنه‌وه...له سه‌ره‌وه ئاسمانى له خواره‌وه‌ش زه‌وى ... به‌رزایه‌کانى زه‌وى...شاخه‌کان نامێنن...له جێ خویان سراب به جێ دێڵن...{ازفت الازفة}...وا رووداوه نزیکه‌که نزیک ...بویه‌وه...خودا ده‌یهێنى...{ليس لها من دون الله كاشيفة}...{افمن هذا الحديث تعجبون}...له‌م باسه سه‌رتان سورده‌مێنێت...؟{وتضحكون ولا تبكون}؟...پێ ده‌که‌نن و ناگریه‌ن... هه‌قه...بگرێن زۆر بگرین...{وانتم صامتون}...بێ ئاگان...{فاذا نفخ فى الصور نفخة واحدة}...فویه‌ک ده‌کرێت به سوردا...{فحملت الجبال والارض فدكتا دكة واحدة}...زه‌وى و شاخه‌کان هه‌ڵده گیرێن وه‌ک فه‌رشێک هه‌َلێته‌کێنى هه‌لده‌ته‌کێنریت...{فيومئذ وقعت الواقعة}...ئێتر ئه‌وه قیامه‌ته ...ئه‌و رۆژه...واقع ده‌بێت...{اذا دكة الارض دكا دكا}...کاتێک زه‌وى پارچه پارچه ده‌بێت...{وجاء ربك والملك صفا صفا...وجئ يو مئذ بجهنم}...خودا دێت و فریشته کان پۆل پۆل دێن...جه هه‌نه‌م ده‌هێنریت...{يومئذ يتذكر الانسان}...ئێدى ئه‌و رۆژه ئینسان بیرى ده‌که‌وێته‌وه ...به‌لام کاتێک بیر کردنه‌وه سوودى نابێت...{وانى له‌م الذكرى}...مرۆڤه‌که سه‌یرى سه‌ره‌وه ده‌کات ئاسمان ده‌بێنێت...ئه‌و ئاسمانه‌ى به شه‌ودا چراخانه‌و به رۆژدا سه‌قفێکى شینه...ئه‌گه‌ر رۆژ خۆر به ئاسمانه‌وه دیاره...ئه‌گه‌رشه‌و مانگ خۆى ده‌نوێنێت ...که سه‌یرى خواره‌وه‌ش ده‌که‌ن ده‌شته‌کان، باخ و بێستانه‌کان ده‌بینن...که به‌رزترله ده‌شته‌کان ده‌روانن شاخه‌کان ده‌بینن ... ئه‌وه هه‌موو بیندراوه‌کانى تۆن ده‌بزانه چیان لێدێت؟..{اذا السما‌ء انفطرت}...{اذا السما‌ء انشقت}...ئاسمان له‌تده‌بێ...شه‌ق ده‌بێ...ده‌رزى...ڕه‌نگى ده‌گورێت سور سور ده‌بێت وه‌ک سورایى گوڵ...{فكانت وردة كالدهان}...وه‌ک پێسته‌ى سوور...پیاو له ته‌ماشاکردنى ده‌ترسێت...له ترساندا سه‌رى بۆ زه‌وى داده‌نوێنبێت...ده‌بینى ئه‌ویش درێژ ده‌بێت... هه‌ندیکى که سه‌رى هه‌ڵده‌برێ بۆ شاخه‌کان...ده‌بینێت شاخه‌کان نامێنن...ده‌توێنه‌وه...ده‌بنه تۆز ...وه‌ک به‌ده‌م باوه‌بێت...{هباء}...تۆز...خۆلى وورد...به‌ڵام له‌مشتاندا ...به ئاسمانه‌وه...به ده‌م باوه...{نشورا}...له‌وشوێنانه‌ى زه‌وى دا که شه‌وه خێرا مانگ ده‌جووڵێت و ده‌روات....ئه‌م مانگه‌ى له‌و پێش که‌س هه‌ستى به جولانى نه‌ده‌کرن...ده‌روات و زۆر به خێراى ده‌روات...له گه‌ڵ خۆردا به‌یه‌که‌وه ده‌ماڵن...له وشوێنانه‌ش که رۆژه خۆر پێچ ده‌خوات و وه‌ک جامانه له خۆى ده‌پێچێ ده‌ڕواو ئه‌ستێره کانیش تاریک دادێن...{واذا النجوم انكدرت}...لانه‌کان ...شار‌و لادێکان هه‌موو چوَل ده‌بن {واذا العشار عطلت}...گیانله به‌ران خه‌ڵکى هه‌مووى کۆده‌بنه‌وه ...چى ماوه...هیچ نه‌ما...ته‌نانه‌ت مه‌لائیکه‌کان ... چه‌ند ژماره‌یه‌کى که‌میان نه‌بێت...ئه‌وانیش هه‌موویان ده‌مرن...{ونفخ فى الصور ...فصعق من فى السموات والارض الا من شا‌ء الله}...هه‌رچى له ئاسمان و زه وى دان ده‌مرن...
باسکردنى ئه‌م شتانه چه‌ندى برد...جا ئه‌مه باسى قیامه‌ته ... چونکه هه‌ڵسانى قیامه‌ت ئه‌وه‌نده نابا...{وما ينظرون الا صيحة واحدة}...ته‌نها یه‌ک ده‌نگه...ده‌یانکوژى...ده‌یانگرێ...له کاتێکدا ئه‌وان ...{يخصمون}...له گه‌رمه‌ى مامه‌له‌دان...نه ده‌توانن وه‌سیه‌ت بکه‌ن ...نه‌ده‌توانن بۆ ناو ماڵ و منداڵى خۆیان بگه‌رێنه‌وه...مه جالى ئه‌وه‌یان نییه...{ولا الى اهلهم يرجعون}...ئه‌و رۆژه‌ش قیامه‌تى تێدا هه‌لده‌ستێ ڕۆژى جومعه‌یه...{لا تقوم الساعة الا يوم الجمعة}....

