سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هارون الرشیدو ئیمامی مالیک (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
ڕۆژێک هارون الرشید ڕووی کرده ئیمامی مالیک. که مالیک بچێته لای بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له ووته‌کانی ڕابگرێ. ئیمامی مالیک ووتی: ده‌بێ خه‌ڵک بڕوا بۆ لای زانست‌و زانیاری نه‌ک زانست بۆ لای خه‌ڵک. ده‌ڵێ: هارون الرشید هه‌ڵسا چووه ماڵی ئیمامی مالیک،
له لای ئه‌و پاڵی دا به دیواری ژووره‌که‌ی. ئیمام ووتی: ئه‌ی أمیر المۆمنین له به گه‌وره دانی ڕێزگرتنه له عیلم‌و زانیاری، هارون هه‌ڵسایه‌وه به ملکه‌چی هاته به‌ر ده‌ستی ئیمامی مالیک. ئینجا ناردی به شوێن سوفیانی کوڕی عُێیْنه. سفیان یه‌کسه‌ر هاته لای دانیشت به ملکه‌چی. هارون ووتی: ئه‌ی مالک بۆ زانستی تۆ ملمان که‌چ کرد سودمان لێ وه‌رگرت. به‌لآم زانستی سفیان بۆ ئێمه ملی که‌چ کرد هیچ سودمان لێی وه‌رنه‌گرت.
ئینجا ئیمامی مالک کتێبی (موطأ)ی ده‌خوێنده‌وه، هارون ویستی گوێ ڕابگرێ خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌رکردن له مه‌جلیسی خۆی به‌لآم مالک فه‌رموی: ئه‌م زانسته ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی عه‌وامی لێ قه‌ده‌غه کرا سوود ناگه‌یینێ به خه‌ڵکی تایبه‌ت (الخاصة) ئینجا له‌سه‌ر قسه‌ی ئیمام هارون فه‌رمانی دا که خه‌ڵکه‌که بێته‌وه ژوورێ گوێ ڕاگرن

