سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فاکته‌ره‌کانی سیستمی کشتوکاڵی(باران و خاک و ڕووه‌ک) له قورئان
نووسینی / سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
كتێبخانه‌ی ته‌فسیر
خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت:{فَلْيَنْظُڕ الْإِنْسَانُ إِلَى طَعَامِهِ (24) أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاءَ صَبًّا (25) ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا (26) فَأَنْبَتْنَا فِيهَا حَبًّا (27) وَعِنَبًا وَقَضْبًا (28) وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا (29) وَحَدَائِقَ غُلْبًا (30) وَفَاكِهَةً وَأَبًّا (31) مَتَاعًا لَكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ (32)} [عبس]، واته:
ده‌با مرۆڤ سه‌یرى خواردنه‌که‌ى بکات و سه‌رنجی بدات و بیرى لێ بکاته‌وه. بێگومان ئێمه ئاومان بۆ داباراندووه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێک؟ له‌وه‌ودوا زه‌ویمان له‌ت له‌ت کرد به چه‌که‌ره‌ى ناسکی ڕووه‌ک، ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێدا ڕواند، هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه، زه‌یتون و دارخورمایش، باخچه‌ى ده‌وره‌دراو به دارخورما یان داری تر، یاخود باخی چڕ‌وپڕ، چه‌ندین جۆر میوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژوگیایانه‌ى که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا، هه‌موو ئه‌مانه‌مان ئاماده کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودى لێوه‌ربگرن.
ئه‌م ئایه‌تانه ئاماژه به سێ فاکته‌رى سه‌ره‌کی که‌شوهه‌وا ده‌که‌ن که مه‌وداى سه‌رکه‌وتوویی کردارى کشتوکاڵی دیارى ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش هاوکێشه‌یه‌که سێ ڕه‌گه‌ز له‌خۆده‌گرێت:
١. باران : هه‌موو ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ى که‌شوهه‌وا ده‌گرێته‌وه که یارمه‌تی باران بارین ده‌ده‌ن، وه‌ک: هه‌ور و گه‌رمی و با و کردارى هه‌ڵمین.
٢. خاک : ئاماژه‌یه به پێویستی زه‌وى و کێڵان، بۆ ده‌ستکه‌وتنی به‌روبوومی کشتوکاڵی باش و چاک.
٣. ڕووه‌ک: ئه‌وه‌ش جۆرى تۆوه به‌کارهاتووه‌کان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م ڕاستییانه‌ى قورئانی پیرۆز باسی لێوه‌کردوون بنه‌ماکانی زانستی "ئه‌ندازیاریى کشتوکاڵی" له‌سه‌ر دامه‌زراوه که له زانکۆکان ده‌خوێنرێت... به‌ر له ده‌ستپێکردن به هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی کشتوکاڵی پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر فاکته‌ره‌کانی که‌شوهه‌واى ئه‌و ناوچه‌یه بکرێت، له‌گه‌ڵ دیاریکردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی و شیکردنه‌وه‌ى جۆرى ئاوه‌که‌ى و ڕێژه‌ى سوێرێتی. هه‌روه‌ها پێویسته لێکۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ى جۆرى خاکه‌که‌ى و زانینی ڕێژه‌ى مادده کانزایی و ئه‌ندامییه‌کان بکرێت، ڕێژه‌ى قوڕ (Clay) و لیته (Slit) و قوم (Sand)، پاشان له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و زانراوانه‌دا جۆرى ڕووه‌کی شیاو بۆ ئه‌و خاکه ده‌ستنیشان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ سوڕى شیاوى کشتوکاڵی و جۆرى تۆوه‌کان.

