سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یه‌که‌م ـ ئه‌نجامدانى نوێژه‌کان وه‌ک نوێژه‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
بێگومان هه‌ر په‌رستشێک که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن پێویسته به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت بێ ئیتر هه‌مه‌کى بێ یا هه‌نده‌کى, چونکه ئه‌وه به‌رنامه‌ى راست و دروسته, جگه له‌وه‌ش گومڕایى و سه‌رگه‌ردانیه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا آتَاكُمُ الرَّ‌سُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا) الحشر: ٧. واته: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێ ى دان وه‌ریبگرن وه ئه‌وه‌ى لێتانى قه‌ده‌غه‌کرد وازى لێ بێنن.
* پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَن أحدَثَ في أمْڕنا هذا مَا لَيسَ مِنهُ فَهُوَ رَدٌ) . واته: هه‌ر که‌سێک شتێک له‌م دین و شه‌رعه‌ى ئێمه زیاد بکات, ئه‌وه لێى قبوڵ ناکرێ و ده‌درێته دواوه.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيهِ أمْرُنا فَهُوَ رَدٌ) . واته: هه‌ر که‌سێک هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک بکات که فه‌رمان و ره‌زامه‌ندی ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت و به پێى شه‌رع نه‌بێت ئه‌وه لێى قبوڵ ناکرێت و ده‌درێته دواوه. ئه‌مه‌ش هه‌موو بواره‌کانى عیباده‌ت و کڕین و فرۆشتنیش ده‌گرێته‌وه.
قورئان و سوننه‌ت هه‌موو شتێکیان روون کردۆته‌وه, هیچ شتێکیان به نهێنى و شاراوه‌یى نه‌هێشتۆته‌وه, به‌دوور و درێژى باسى به‌ندایه‌تیان کردووه, ئه‌وه‌نده به‌جوانى فه‌رمان و ئه‌حکامه‌کانیان بۆ به‌یان کردووین شه‌وى تاریکیان وه‌ک رۆژى رووناک بۆ لێکردووین..
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم مامۆستا‌و له هه‌موو کار‌و بارێک‌دا سه‌رمه‌شقه بۆمان چ جاى له په‌رستشه‌کاندا.. بۆیه پێویسته هه‌نگاو به هه‌نگاو شوێن پێى هه‌ڵگرین وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (صَلُّوا كَمَا رَأَيْتُمُونِى أُصَلِّى) . واته: نوێژ بکه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ى که من ده‌بینن ده‌یکه‌م.
ئه‌مه‌ش به پێداچوونه‌وه‌ى کتێبه شه‌رعى و زانستییه‌کانى فیقه و فه‌رمووده‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌بێت, به‌فێر بوون و خوێندنیان له‌لاى زانا‌و مه‌لا به‌ڕێزه‌کان و له‌سه‌ر چۆک دانیشتن له‌به‌رده‌میاندا به ئه‌ده‌به‌وه ده‌بێت, بێگومان دڵ رووناک ده‌بێته‌وه به سه‌یر کردنی ناوچه‌وانى ئه‌و میراتگرانه‌ى پێغه‌مبه‌ران.
کاتێک به‌نده‌ى خوا نوێژ ده‌کات ده‌بێت مه‌رج و روکن و واجبه‌کان بزانێ و جێبه‌جێیان بکات, واهه‌ست بکات له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله علیه وسلم, پابه‌ندبێ به‌وه‌ى پێوه‌ى پابه‌ند بووه, واز له‌وه بهێنێ که نه‌یکردووه, هه‌ندێ جار ئه‌و شتانه بکات که هه‌ندێ جار کردوونى.. پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم هه‌رکاته‌و هه‌ر شوێنه زیکرو یادى تایبه‌تى خۆى تێداکردووه, بۆ نمونه زیکرو یاده‌کانى ئێواران و به‌یانیان له ئێواران و به‌یانیاندا خوێندوونى ..
ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستیکرد شوێن پێى پێغه‌مبه‌رى صلى الله علیه وسلم هه‌ڵگرتووه, له شوێنکه‌وتنى ئه‌وه‌وه هه‌ست به شیرینى ئیمان ده‌کات, ده‌ى چ شتێک له شوێنکه‌وتنى به‌رنامه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم چاکتر و گه‌وره‌تره؟. بێجگه له شوێنکه‌وتنى ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌مووى سه‌رگه‌ردانى و ماڵ وێرانیه, دواى سه‌راب که‌وتنه, ته‌نها رێگا‌و به‌رنامه‌که‌ى ئه‌و راسته, چونکه مایه‌ى به‌خته‌وه‌رى دنیا‌و قیامه‌ته.
* ئه‌بو ئه‌یوب ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌ڵێ: بیستم له پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله علیه وسلم ده‌یفه‌رموو: (مَنْ تَوَضَّأَ كَمَا أُمِرَ ، وَصَلَّى كَمَا أُمِرَ ، خَرَجَ مِنْ ذُنُوبِهِ كَمَا وَلَدَتْهُ أُمُّهُ) . واته: هه‌رکه‌سێ ده‌ستنوێژ بگرێت وه‌ک چۆن فه‌رمانى پێکراوه, نوێژ بکات به‌و شێوه‌یه‌ى که فه‌رمانى پێکراوه, خواى گه‌وره له کرده‌وه خراپه‌کانى رابردووى خۆش ده‌بێت.
* عه‌ممارى کوڕى یاسر ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ الرَجُلَ لِيَنْصَڕفُ, وَ مَاكُتِبَ إلا عُشرُ صّلاتِهِ, تُسْعُها, ثُمْنُها, سُبْعُها, سُدْسُها, خُمْسُها, رُبْعُها, ثُلْثُها, نِصْفُها) . واته: نوێژگه‌ر کاتێک له نوێژه‌که‌ى بوویه‌وه, به‌پێى خشوع و گه‌ردنکه‌چیه‌که‌ى پاداشتى بۆ ده‌نوسرێت: جا یان ده‌یه‌کى نوێژه‌که‌ى بۆ ده‌نوسرێت, یا نۆ یه‌کى, هه‌شت یه‌کى, حه‌وت یه‌کى, شه‌ش یه‌کى, پێنج یه‌کى, چوار یه‌کى, سێیه‌کى, یان نیوه‌ى بۆ ده‌نوسرێت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مِنْكُمْ مَنْ يُصَلِّي الصَّلَاةَ كَامِلَةً وَمِنْكُمْ مَنْ يُصَلِّي النِّصْفَ وَالثُّلُثَ وَالرُّبُعَ حَتَّى بَلَغَ الْعُشْرَ) . واته: هى واتان هه‌یه نوێژه‌که‌ى به ته‌واوى ده‌کات, هى واشتان هه‌یه نیوه‌ى, یا سێیه‌کى, چوار یه‌کى, پێنج یه‌کى تا ده یه‌کى.

