سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
درۆ له‌کرده‌وه‌دا
دانوسینى/دانا عوسمان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
دواى درۆى نیه‌ت و زمان جۆرێکى تر له درۆ درۆى کرده‌وه‌یه ئه‌ویش ته‌نها جیاوازى له‌گه‌ڵ دوو جۆره‌که‌ى تر‌ى درۆدا ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره‌یان جۆرێک له بێ ده‌نگى پێوه دیاره و ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته نمایشى ئه‌م جۆره درۆیه ده‌که‌ن و به‌کرده‌وه پێ هه‌ڵده‌به‌ستن ئه‌ویش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى دنیایى و به‌ده‌ستخستنى به‌شێکى که‌م له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان. بۆ نموونه که‌سێکى ساغ و سه‌لامه‌ت له رووى جه‌سته‌و ژیرییه‌وه خۆى ده‌کاته شێت یان ناته‌واو له‌روى جه‌سته‌وه ده‌ست ده‌داته پاره کۆکردنه‌وه سواڵ کردن هه‌تاوه‌کو له‌م رێگه‌یه‌وه سۆزى خه‌ڵکى به‌لاى خۆى دا بجولێنێ و پاره‌ى باشى ده‌ست بکه‌وێت.
به‌داخه‌وه له‌وڵاتى ئێمه‌داو له‌م سه‌رده‌مه‌دا نموونه‌ى سواڵکه‌رى به‌کرده‌وه درۆزن زۆرره‌و رۆژانه ده‌یانبینین. ده‌بینین که‌وا سواڵکه‌ریک له‌حاڵه‌تى ئاسایى خۆیدایه و زۆر ساغه‌و که‌م ئه‌ندام نییه و تواناى باشى هه‌یه له کارکردن‌دا به‌ڵام فێرى ئه‌و کاره نادروسته بووه‌و ده‌یان رێگه‌ى ده‌دۆزێته‌وه هه‌رجاره‌ى به‌شێوازێک که‌سۆزو به‌زه‌یى خه‌ڵکى به‌لاى خۆى دا رابکێشێ زۆرجار ده‌گونجێت خۆى بکاته شێت یان کوێر یان شه‌ل گۆچان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت یان هه‌ندێک حه‌پ له خۆى کۆده‌کاته‌وه پێم وایه ئه‌م جۆره‌یان له‌ناو خه‌ڵکیدا زۆر بڵاوه ئه‌ویش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سک و رانه‌په‌راندى کارى رۆژانه‌ى خه‌ڵکى ده‌گونجێت ژن و مێرد له‌ماڵدا رۆژانه ئه‌م درۆیه له‌گه‌ڵ یه‌کترى دا بکه‌ن ئه‌ویش به‌وه‌ى که‌پیاوه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵ له‌ش ساغه به‌ڵام کاتێ دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه خۆى ده‌کات به‌نه‌خۆش و ده‌که‌وێته هاوار نرکه‌کردن و چه‌ند به‌تانى یه‌ک ده‌دات به خۆیدا هه‌تاوه‌گو داواى هیچى لێ نه‌که‌ن و ده‌رباز بێت له‌داواکارییه‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ش زۆرجار ئافره‌تان ئه‌م رێگه‌یه ده‌گرنه‌به‌ر و به‌پێ پێویست داخوازى پیاوه‌کانیان به‌جێ ناهێنن و خزمه‌تى ته‌واویان ناکه‌ن له‌راستیشدا به‌و جۆره نین و ساغ و سه‌لامه‌تن یان قوتابى یه‌ک له قوتابخانه ده‌کرێت خۆى بکاته نه‌خۆش هه‌تاوه‌کو له‌لایه‌ن مامۆستاکه‌یه‌وه تاقى نه‌کرێته‌وه ده‌رباز بێت لێ مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت ئه‌مه‌ى باسکرا مشتێک بوو له نموونه‌ى خه‌رواریک

