سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دووه‌م ـ پارێزگارى له خشوع:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ئیبن ره‌جه‌بى حه‌نبه‌لى ده‌ڵێت: خشوع واته زه‌لیلى نواندن له به‌رده‌م په‌روه‌ردگارى بالآ ده‌ست و خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى ره‌هادا.
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: نوێژ به‌بێ خشوع وه‌ک جه‌سته‌ى بێ گیان وایه, ده‌ى له‌وه شووره‌یى تر ده‌بێ چى بێت پیاو جه‌سته‌یه‌کى بێ گیان به دیارى به‌رێت بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌لآتێکى دنیایى, چ جاى بۆ خواى گه‌وره؟!.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ ﴿١﴾ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ] المۆمنون: ١ - ٤. واته: به‌ڕاستى سه‌ره‌فرازو سه‌رکه‌وتوون ئه‌و ئیماندارانه‌ى که له‌نوێژه‌کانیاندا دڵیان به‌سراوه به‌خواى خۆیانه‌وه و به‌خشوعه‌وه نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَىٰ وَقُومُوا لِلَّـهِ قَانِتِينَ ] البقره: ٢٣٨. (إبن كثير) به‌ره‌حمه‌ت بێ له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێ: به‌خشوع و گه‌ردن که‌چییه‌وه نوێژه‌کانتان ئه‌نجام بده‌ن, به ملکه‌چى و زه‌لیلیه‌وه به‌ندایه‌تى خودا بکه‌ن و په‌رستشه‌کانى به‌جێ بێنن.
* ئه‌بوهوریره‌وه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: رۆژێکیان پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نوێژى کرد‌و پاش سلآو دانه‌وه فه‌رمووى: (يَا فُلانُ أَلا تُحْسِنُ صَلاتَكَ أَلا يَنْظُرُ الْمُصَلَّى إِذَا صَلَّى كَيْفَ يُصَلِّي ، فَإِنَّمَا يُصَلِّي لِنَفْسِهِ) . واته: فلآنه که‌س! ئه‌وه نازانی نوێژه‌که‌ت به خشوع و رێک و پێکى بکه‌یت؟ یان نوێژخوێن نابێ سه‌رنج بدات کاتێک نوێژ ده‌کات چۆن ده‌یکات؟ به‌ڕاستى ئه‌و نوێژه بۆخۆى ده‌کات.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند هۆیه‌کارێکى گرنگ و پڕ بایه‌خن بۆ بوونى خشوع جا هه‌ندێکیان له ناو نوێژ دان و هه‌ندێکیشیان له ده‌ره‌وه‌ى نوێژ:

