سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سووده‌کانى مه‌ڕوماڵات
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
ده‌رباره‌ى به‌دیهێنانى ئاژه‌ڵان و زینده‌وه‌ران، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامانجانه‌ى له‌پێناویاندا به‌دیهێنراون، خواى گه‌وره له په‌رتوکه پڕ ده‌رئاساکه‌یدا ده‌فه‌رموێت:{وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَافِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (5) وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُڕيحُونَ وَحِينَ تَسْرَحُونَ (6) وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَى بَلَدٍ لَمْ تَكُونُوا بَالِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ الْأَنْفُسِ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (7)} [النحل]، واته: (ماڵاتى دروستکردووه بۆ خزمه‌تى ئێوه، له خورى و موو و پێستیان جۆره‌ها پۆشاک و ڕایه‌خ دروستده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێده‌به‌خشێت له سه‌رما و سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودى تر‌ى لێوه‌رده‌گرن
له شیر و گۆشته‌که‌یشى ده‌خۆن. که له ئێواره‌دا ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه (به‌تێری و شیره‌وه))، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریانده‌که‌ن، دیمه‌نێکى جوانتان بۆ ده‌نوێنن. هه‌ندێک له‌و ماڵاتانه بار و که‌لوپه‌لى سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێک که ئێوه دواى زه‌حمه‌ت و ماندوبوونێکى زۆر نه‌بێت پێى نه‌ده‌گه‌یشتن. به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارتان زاتێکى زۆر به‌سۆز و میهره‌بانه.
یان ده‌فه‌رموێت:{وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (142)} [الأنعام : 142]، واته: هه‌ر خوا) هه‌ندێک له ماڵاتى بۆ ئێوه ڕامهێناوه که بۆ باربردن به‌کاریان ده‌هێنن له خورى و مووى هه‌ندێکى تریان) فه‌رش و ڕایه‌خ دروستده‌که‌ن و بۆ سواریش هه‌ندێکى تریان به‌کارده‌هێنن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ى که خوا پێى به‌خشیوون، نه‌که‌ن شوێن هه‌نگاو و نه‌خشه و پلانه‌کانى) شه‌یتان بکه‌ون، چونکه به‌ڕاستى ئه‌و دوژمنێکى ئاشکراى ئێوه‌یه.
هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ سَكَنًا وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ جُلُودِ الْأَنْعَامِ بُيُوتًا تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَاڕهَا وَأَشْعَاڕهَا أَثَاثًا وَمَتَاعًا إِلَى حِينٍ (80)} [النحل : 80]، واته: هه‌ر خوایه که هه‌موو شتێکى بۆ ڕه‌خساندوون تا ماڵ و خانووبه‌ره دروست بکه‌ن) ماڵه‌کانتانى بۆ کردوون به‌هۆى ئارامگرتن و حه‌وانه‌وه و له پێست و مووى ماڵاتیش ده‌توانن شوێن و جێگا بۆخۆتان بسازێنن، پاشان له‌کاتى کۆچتاندا به‌ئاسانى بیگوێزنه‌وه، له‌کاتى نیشته‌جێ بوونتاندا به‌ئاسانى هه‌ڵى بده‌ن و له خورى و کوڵک و مووه‌که‌ى، ده‌توانن که‌لوپه‌ل و شتومه‌ک بۆخۆتان دروستبکه‌ن و تا ماوه‌یه‌ک سوودیان لێوه‌ربگرن.
{وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهِ مِنْ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِلشَّاڕبِينَ (66)} [النحل : 66]، واته: به‌ڕاستى له بوونى ماڵات و زینده‌وه‌رانى جۆراوجۆردا) په‌ند و ئامۆژگارى هه‌یه بۆتان و جێگاى سه‌رنج و تێڕامانه، له‌نێوان ئه‌و شتانه‌ى که له سکیاندا هه‌یه، له گژوگیاى هه‌رسکراو و خوێندا شیرێکى پاک و بێگه‌رد و خۆش و به‌تام به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یخۆنه‌وه.
{وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُوڕ سَيْنَاءَ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِلْآكِلِينَ (20) وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (21)} [المؤمنون] واته: به‌ڕاستى به‌دیهاتنى ماڵاتیش جێگاى سه‌رنج و په‌نده بۆتان (كة وردببنةوة و بةديهيَنةرى جوانكار بناسن) جا له‌وه‌ى که له سکیاندا به‌دیدێت مه‌به‌ست شیره) ده‌رخواردتان ده‌ده‌ین و زۆر که‌ڵکى تر‌ى بۆتان هه‌یه له پێستیان، له خورى و موویان...هتد) هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن. له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێک له‌و گیاندارانه‌ش هه‌ڵده‌گیرێن و له‌سه‌ر که‌شتییه‌کانیش.
{اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَنْعَامَ لِتَرْكَبُوا مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (79) وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَلِتَبْلُغُوا عَلَيْهَا حَاجَةً فِي صُدُوڕكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ (80) وَيُڕيكُمْ آيَاتِهِ فَأَيَّ آيَاتِ اللَّهِ تُنْكِرُونَ (81)} [غافر]، واته: هه‌ر خوایه که ماڵاتى بۆ ئێوه ڕامهێناوه تا هه‌ندێکى بۆ سوارى به‌کاربهێنن و هه‌ندێکیشى بۆ خۆراک سوودى لێ وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها سوودى زۆرى ترتان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ماڵاتانه‌دا، بۆئه‌وه‌ى به‌سوارى ئه‌وانه بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ى نیازتان له‌دڵدایه بیگه‌نێ و کاروبارى خۆتان ئه‌نجام بده‌ن، جا به‌سوارى ئه‌و وڵاخانه و که‌شتیش هه‌ڵده‌گیرێن.
ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزانه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ماڵات له چه‌ندین ڕووه‌وه سوودیان بۆ مرۆڤ هه‌یه، له‌وانه:
به‌رهه‌مهێنانى شیر:
به‌رههه‌مهێنانی گۆشت:
بةكارهيَنانى لة كاردا:
هةروةها كؤمةلَة سووديَكى تر: لة دروستكردنى كولَك و ثؤشاك و ثيَست و موودا... هتد.
ئه‌و ڕوانه‌ى باسکران له سوودگه‌لى ئاژه‌ڵان، زانستى به‌روبوومى ئاژه‌ڵى کردوویه‌تیه ئامانجێکى سه‌ره‌کى، زانایانى پسپۆڕى ئه‌م بواره ئه‌وپه‌ڕى کۆشش بۆده‌سته‌به‌رکردن و زیادکردنى ئه‌و به‌رهه‌م و سوودانه ده‌که‌ن.
دواجار زانست وێکچووى قورئانه له‌و به‌کارهێنانه‌دا که له‌ئایه‌ته پیرۆزه‌کاندا ڕوون کراونه‌ته‌وه.

