سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شوێنه‌وارى گه‌لى عادى یه‌که‌م
نوسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
کاتێک حه‌زره‌تى هود ئامۆژگارى گه‌له‌که‌ى ده‌کردو باسى پاداشتى به‌هه‌شتى بۆده‌کردن , پاشاکه‌یان وتى: به‌هه‌شت چىیه , منیش ده‌توانم له سه‌ر زه‌ویدا به‌هه‌شتێک دروست بکه‌م …ئنجا هه‌رچى توانا‌و ده‌سه‌لآتى هه‌بوو خستیه کار‌و , وه‌ستاى چاک و پسپۆڕى بینای له‌هه‌موو لایه‌که‌وه خڕکرده‌وه و پاره‌ى زۆرى خسته به‌رده‌ستیان , پاش چه‌ند ساڵێک که شارى (إرم) یان بۆ دروستکردو له‌وه‌دا بوو بگوێزنه‌وه ناوى , خواى گه‌وره به ڕه‌شه‌باى لم له‌ناوى بردن ..به‌لآم ئاخۆ شوێنه‌که‌یان له‌کوێدا بووبێت ؟!
گه‌ڕان به‌دواى شوێنه‌وارى (عاد)دا خولیاى زۆر که‌س بوو , (لورانس العرب)خه‌وى ئه‌دى به‌دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م شاره‌وه‌و ناوى نابوو (اطلنتس الصحراء)، که‌ئه‌مه‌ش ناوێکى ئه‌فسانه‌یىیه, (لورانس)مردو ئاواته‌که‌ى برده گڵه‌وه !..
کۆمه‌ڵێ زاناى تر‌ى شوێنه‌واریش له‌ساڵى (1947) تا(1953)که‌وتنه گه‌ڕان , وه‌ک (برترام تؤماس)ى به‌ریتانى , که شوێن قسه‌ى بیابان نشینه‌کان ده‌که‌وت و سه‌ره‌نجام ئه‌میش هیچى به‌هیچ نه‌کردو ئه‌م هه‌ولآنه‌شى له‌یاده‌وه‌رىیه‌کانیدا تۆمارکرد ..
له سه‌ره‌تاى ساڵى ١٩٨٠ ز دا ئاسه‌وارى (مةملةكةتى ئيبيلا ) دۆزرایه‌وه له سه‌رووى خۆرئاواى سوریادا , که ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ دووهه‌زارو چوارسه‌د ساڵ پێش زایین ، له‌و پاشماوه دێرینانه‌ى که تیا‌بوو , چه‌ند له‌وحێکى قوڕى سوره‌وکراو بوو که‌باسى گه‌لى عادو شارستانیه‌که‌یانى له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندرابوو..
(نيقولاس كلاث) ده‌رهێنه‌رى فیلمى وپائقى ئه‌مریکى خولیاى دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وارى عاد بوو…ناوبراو یاده‌وه‌ریه‌کانى (برترام توَماس)ى خوێنده‌وه‌و پاش گه‌ڕانێکى زۆر نه‌خشه‌یه‌کى ده‌ستکه‌وت که جوگرافیازان و زاناى فه‌له‌کى و بیرکارى یۆنانى (كلوديوس بطليموس)کێشابووى له‌سه‌ده‌ى دووه‌مى پێش زایین‌دا , کاتێک که ئه‌مین مه‌کته‌به‌ى ئه‌سکه‌نده‌رى یه بوو , وه تیایا ئاماژه‌ى بۆ (ربع الخالي)کردبوو گوایه گه‌لى عاد له‌وێدا ژیاون.. (ئةم خةريتةية لةمةكتةبةى هنتنطتون دةستي كةوت)..
(كلاث)لیژنه‌یه‌کى پێکهێناو یه‌کێکیان که‌مافناس بوو کردى به لێپرسراوى پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆکاره‌که‌و پاره کۆکردنه‌وه بۆیان ..
پڕوَفیسوَر (زةغلول النجار) ده‌ڵێت : کاتێک ناوى لێکۆڵه‌ره‌وه‌و شوێنه‌وار ناسه‌کان ڕاگه‌یه‌ندراو , زانیم که‌هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى تیمه‌که که (سى)که‌س بوون , جووله‌که‌ن .. داوام کرد له‌حکومه‌تى سعودى که ڕێیان پێ نه‌دا له‌خاکى سعودیه‌وه داخڵ ببن .. چونکه به‌ڕاستى جووله‌که ئه‌مین نین و هه‌روه‌ک چۆن که‌لامىخوایان گۆڕى و پێغه‌مبه‌رانیان شه‌هید کرد , ئاواش ئه‌و دۆزینه‌وانه ده‌گۆڕن و له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا به‌کارى ده‌هێنن , که‌مه‌مله‌که‌تى ئیبیلا شیان دۆزیه‌وه جووله‌که ده‌ستى به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌که‌دا گرت و لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر کردوو چىویست ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه..جاحکومه‌تى سعودى ڕآى نه‌دان و ئه‌وانیش چوون له‌ڕێ ى سه‌ڵته‌نه‌ى عومانه‌وه داخڵ بوون و(سولَتان قابوس ) یان ڕ‌ازى کرد که ڕێیان بدات وهاوکاریان بکات , ئه‌ویش خوَى وبانقى عومان و کوَمپانیاى نه‌وت زۆرهاوکاریان کردن ..
(كلاث)له‌ساڵى ١٩٨٤ دا داواى له‌وه‌کاله‌تى ناساى ئه‌مریکى کرد, که به‌هۆى ڕادارى سه‌رمه‌کوکه فه‌زاییه‌کانه‌وه وێنه‌ى نیوه دوورگه‌ى عه‌ره‌ب و (ربع الخالى)بۆبگرن .. ئه‌وانیش به‌هۆى (ضالنجر) و مانگه ده‌ستکرده‌کانه‌وه دیراسه‌ى ناوچه‌که‌یان بۆکردو وێنه‌کانیان دایه, که‌ڕێگاى کاروانچیان و شوێنه‌وارى ڕووبار‌و دۆڵى تیا‌بوو , که‌هه‌ندێ شوێنى به (183)م لم داپۆشرابوو..
ئه‌م زانیاریانه هه‌مووى (كلاث)سودى لێوه‌رگرتن و له‌ساڵى (1990)زدا له‌ڕآى (عومان)ه‌وه داخڵى (ربع الخالى)بوون و له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوچه‌که زۆر گه‌رم و ترسناک بوو به‌هۆى ئه‌و لمه ئیسفه‌نجىیه‌وه که ڕه‌شه‌با ده‌یگواسته‌وه , نه‌یانتوانى به‌رده‌وام بن و له‌م لاشه‌وه شه‌ڕى عێراق -کوه‌یت هه‌ڵگیرسا و گه‌ڕانه‌وه‌و کاره‌که دواکه‌وت ..
له‌ساڵى(1991)ز دا ده‌ستیان کرده‌وه به‌گه‌ڕان له شوێنى یه‌کتر بڕینى ڕآى کاروانچیه‌کاندا .. پاش شه‌ش ساڵ هه‌وڵ وزه‌حمه‌ت وماندووبوون , شارى (إرم)یان دۆزیه‌وه و ناویان نا (ئوبار), له‌پاشماوه‌ى شاره‌که‌شدا پایه‌ى درێژى نۆمه‌تریان دۆزیه‌وه‌و بۆیان ده‌رکه‌وت که به‌ڕه‌شه‌باى لم له‌ناوچوون وخاوه‌نى ده‌سه‌لآت و توانا‌و شارستانیه‌تىیه‌کى گه‌وره بوون ..
(مركز دفع النفاث)ى ئه‌مریکى که‌سه‌ر به‌وه‌کاله‌تى (ناسا)یه ,ڕاپۆڕتێکى بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌و له‌سه‌رى ڕاپۆڕته‌که‌دا ئه‌م ئایه‌ته‌یان نووسى (ألم تركيف فعل ربك بعاد ، ارم ذات العماد التى لم يُخلَق مثلها فى البلاد ) (الفجر)پاشان ڕاپۆڕتى تر بڵاوکرایه‌وه له‌سه‌رى له :
*گۆڤارى (طيران العُمان)
*گۆڤارى (التايم)
*گۆڤارى ( لوس ئةنجلوس تايم ) و هه‌روه‌ها کۆمپانیاى ئارامکۆ فلیمێکى وپائقى له‌سه‌ر ده‌رکرد ..
به‌ڵێ ده‌رکه‌وت :
*ئه‌و ناوچه‌یه له‌کۆندا دووڕووبارى تیابووه و ده‌ریاچه‌یه‌کى هه‌بووه که‌تیره‌که‌ى چه‌ندکیلۆمه‌ترێک بووه ..
*ته‌خته‌و زێڕ و زیویان ناردوَته ده‌ره‌وه‌و .
*پایه‌ى نۆمه‌تریان دروست کردووه‌و له‌سه‌رپایه‌کانیشه‌وه بینایان کردووه , دیاره ئه‌مه‌ش ڕاستى قورئانى سه‌لماند.. به‌ڵى قورئان پێش هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ باسى پایه‌کانیان و هۆى تیاچوونیان و شارستانیه‌تى و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانى کردووه به وه سفێکى زۆر کورت و، زانستى سه‌رده‌میش هه‌مووى سه‌لماند ..(ل 32 طؤظارى الاعجاز /6 )و (وتاريَكى د.زغلول النجار )..( فليمى دؤبلاذكراوى دةرئةنجامى طةلان / ئارا ) .

