سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١ـ یادى مردن:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
یه‌کێک له‌و شتانه‌ى که ده‌بێته هۆى خشوع له‌نوێژدا یادى مردنه, چونکه یادى مردن ترس ده‌خاته دڵه‌وه, قیامه‌ت بیرده‌خاته‌وه, خشوع زیاد ده‌کات, هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى گه‌ردنکه‌چى زیاتر و رێک و پێکى و ته‌واوى نوێژ.
* ئه‌نه‌سى کوڕى مالیک ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (أُذكُر المَوْت في صَلاّتِكَ فإِنَّ الرَجُلَ إذا ذَكَرَ المَوْتَ فِي صَلاتِهِ, لَحَريٌ أنْ يُحْسِنَ صَلاّتَهُ, وَصَلِّ صَلاة رَجُلٍ لاَيَظُنُ أَنَّهُ يُصَلِّى صَلاةٌ غَيرَهَا) . واته: یادى مردن بکه له نوێژدا، بێگومان کاتێک پیاو له نوێژدا یادى مردنى کرد ئه‌وه شایه‌نى ئه‌وه‌یه نوێژه‌که‌ى جوان ئه‌نجام بدات, نوێژ بکه‌ن وه‌ک ئه‌و پیاوه‌ى که نوێژه‌که‌ى وا ده‌کات که ئه‌وه دواهه‌مین نوێژیه‌تى و ئیتر نوێژى تر ناکات ئه‌وه‌نده به‌خشوعه‌وه ده‌یکات.
به‌ڵێ ده‌بێ له نوێژدا یادى مردن بکه‌ین, چونکه مردن کۆتایى به‌کرده‌وه‌کان دێنێ, پێویسته خۆمان ئاماده‌که‌ین بۆ مردن و یادى بکه‌ین, چونکه که‌س له‌ده‌ستى قوتار نابێ, قوڕ به‌سه‌رمان بۆ ئازاره سه‌خته‌کانى ناو گۆڕ, هانا بۆلاى کێ به‌رین جگه له خواى به‌ڕه‌حم و به‌به‌زه‌یى؟ وه‌لآممان چییه کاتێ که له گۆڕه‌که‌دا پرسیاریان لێ کردین؟ نازانین سه‌ره‌نجاممان به‌ره‌و کوێیه؟ به‌ره‌و به‌هه‌شتى به‌رینه؟ یان بۆ ئه‌و دۆزه‌خه‌یه که سووته‌مه‌نیه‌که‌ى ئاده‌میزاد و به‌رده؟ به‌و شێوه‌یه ئاده‌میزاد ده‌بێ بیر له‌مردن و رووداوه‌کانى دواى مردن بکاته‌وه, نوێژه‌که‌ى وا بکات که دوا نوێژیه‌تى, به‌خشوعه‌وه ئه‌نجامى بدات, ته‌وبه‌یه‌کى راسته‌قینه بکات, کفن بۆ خۆى ئاماده بکات, وه‌سیه‌ت بکات و بینووسێ, هه‌قى کێى لایه بیداته‌وه, که به‌یانى هات چاوه‌ڕێى ئێواره نه‌کات, ئێواره‌ش هات چاوه‌ڕێى به‌یانى نه‌کات, چونکه مردن له پڕ یه‌خه‌ى پێ ده‌گرێ و ده‌رچوونى نیه له‌ده‌ستى, ئه‌گه‌ر موسڵمان به‌و شێوه‌یه بوو ئیتر ئه‌و کاته ده‌توانێ نوێژه‌که‌ى به‌خشوع و گریانه‌وه ئه‌نجام بدات.
کاتێک نوێژخوێن ده‌ڵێت: (الله اكبر) خوا له هه‌موو شتێک به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێ و گه‌وره‌یى هه‌ر بۆ خوایه, دنیاى له به‌رچاو بچوک ده‌بێته‌وه, پاشان ئه‌م دوعایه ده‌خوێنێ: (أللَّهُمَ بِاعِّد بَيْني وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْڕقِ وَالْمَغْڕب, أللّهُم نَقِّني مِن الذُنُوب كَمَا يُنَقِّي الثَوُبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَنَسِ, أللّهُمَّ أغْسِلْنِى مِن خطاياي بالماء وَالبرد والثلج) . واته: خوایه نێوان من و گوناهه‌کانم دوورخه‌ره‌وه وه‌ک چۆن خۆرهه‌لآت و خۆر ئاوات له‌یه‌ک دوورخستۆته‌وه, خوایه پاکم بکه‌ره‌وه له گوناهو تاوان وه‌ک چۆن کراسى سپى له چڵک و پیسى پاک ده‌بێته‌وه, خوایه گوناه و تاوانه‌کانم بشۆره‌وه به‌ئاوو به‌فرو باران.
کۆڵى گوناهه‌کانى خۆى دێنێته به‌رچاوى خۆى, ده‌ترسێ له‌وه‌ى خواى گه‌وره به هۆى ئه‌و گوناهانه‌وه فڕێى بداته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه, ئه‌ترسێ پێش ته‌وبه‌کردن ژیانى کۆتایى بێت, ئیتر ئه‌و دوعایه له نوێژدا ده‌خوێنێ.
بیر له‌ماناى یه‌ک به‌یه‌کى وشه‌کانى نوێژ ده‌کاته‌وه, خوا به‌گه‌وره ده‌گرێ و ترسى خوا ده‌چێته دڵیه‌وه, ده‌ستده‌کات به‌گریان و فرمێسک رژاندن, چونکه به‌هه‌شت و دۆزه‌خ لێى نزیک بوونه‌ته‌وه له چرپه‌ى پێى, ئیتر نوێژه‌که‌ى وا ده‌کات که ئیتر ئه‌وه دوا نوێژه و خواى گه‌وره ده‌بینێت خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ویش تواناى بینینى خواى خۆى نیه ئه‌وا خوا ئه‌و ده‌بینێ و ئاگادارى هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى نهێنى و ئاشکرایه‌تى: (صَلِّ صَلاَةَ مُوَدِّعِ كَأَنَّكَ تَرَاهُ فَإِنْ كُنْتَ لاَتَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ) .
پێویسته نوێژ وا بکرێت خواى گه‌وره بکرێته چاو‌دێر به‌سه‌ریه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ى راست و دروست و وه‌رگیراو بێت, پشت بکرێته دونیا, ئه‌گه‌ر یه‌کێ بزانێ وته‌کانى بیسراون و خواى بالآده‌ست ئاگاى لێیه‌تى, ئه‌وکاته ده‌ڵێ چى و؟ چۆن قسه ده‌کات؟.
ده‌بێت نوێژخوێن بیر له‌وه بکاته‌وه که وته‌و کرده‌وه‌کانى ده‌کێشرێن و پاداشت و تۆڵه‌یان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ؟.
حاڵى ئه‌و که‌سه ده‌بێت چۆن بێت کاتێک که به‌بێ ته‌رجومان راده‌وه‌ستێنرێت بۆ دادگایکردن له‌به‌رده‌م خوای بینه‌ر و بیسه‌ر و دانا و زانادا که هیچ شتێکى لاشاراوه نیه؟
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَوَّلَ مايُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ القِيامَةِ الصَّلاة, فَإِنْ صَلُحَت, صَلَح لَهُ سَايُرُعَمَلِهِ, وَإِنْ فسَدَتْ فَسَد سائِرَ عَمَلِهِ) . واته: یه‌که‌م شتێ به‌نده له قیامه‌تدا موحاسه‌به‌ى ده‌که‌ن له‌سه‌رى نوێژه, ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانى په‌سه‌ند و ته‌واو بوون, ئه‌وا کرده‌وه‌کانى تریشى چاک و ته‌واو ده‌بن و سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت, ئه‌گه‌ر خراپ ئه‌نجامى دابوون و ته‌واو نه‌بوون ئه‌وا کرده‌وه‌کانى تریشى ناته‌واو ده‌بن, ئه‌و کاته دۆڕاو و په‌شیمانه و سه‌ره‌نجامى دۆزه‌خه.
* عه‌بدولآى کوڕى شیخیر ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌یفه‌رموو: پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله علیه وسلم بینى پێش نوێژى بۆ ده‌کردین, له‌تاو گریان ده‌نگێ له سنگیه‌وه ده‌هات وه‌ک قوڵپه‌ى مه‌نجه‌لأ کاتێک دێته کولأ ئاوه‌ها بوو) .
ئه‌بوبه‌کرى صدیق ره‌زاى خواى لێ بێ که‌س له قورئان خوێندنه‌که‌ى تێ نه‌ده‌گه‌یشت له‌تاو گریانى له نوێژدا!.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له‌دوا ساته‌کانى ژیانیدا که نه‌خۆشى زۆرى بۆ هێنا بوو. فه‌رمووى: بڕۆن بڵێن به ئه‌بوبه‌کر بابێت پێش نوێژى بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بکات. عائیشه وتى: ئه‌بوبه‌کر ئه‌گه‌ر بچێته شوێنى تۆ پێش نوێژى بکات له تاو گریان که‌س لێى تێناگات, با بڕۆن به عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب بڵێن بێت پێش نوێژییان بۆ بکات, به‌لآم پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ده‌بێت ئه‌بوبه‌کر پێش نوێژیان بۆ بکات .
* له ریوایه‌تێکى تردا هاتووه: عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! ئه‌بوبه‌کر پیاوێکى دلأ نه‌رمه زوو ده‌ست ده‌کات به گریان ئه‌گه‌ر بچێته جێگاکه‌ى تۆ ناتوانێ پێش نوێژى بکات) .
عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب ره‌زاى خواى لێ بێ له ریزه‌کانى دواوه‌ى نوێژى جه‌ماعه‌تدا ده‌نگى گریانى ده‌بیسترا کاتێک ئه‌م ئایه‌ته‌ى ئه‌خوێنده‌وه: [قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّـهِ ] یوسف: ٨٦. واته: یه‌عقوب به کوڕه‌کانى خۆى فه‌رموو: به راستى من شکاتى ئازار‌و خه‌م و په‌ژاره‌و ئاهى خۆم ته‌نها لاى خوا ده‌که‌م, نه‌ک له‌لاى ئێوه.. .
