سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جوتیاره هه‌ژاره‌که!....چاکه‌کردن چاکه‌ى گه‌وره‌ى به‌رامبه‌ر ده‌کرێته‌وه ... چیرۆک
حسن پێنجوێنى
ئه‌مه چیرۆکێکی مێژوویی و رووداوێکی واقیعییه و له ئوسکۆتله‌ندا رووی داوه، جوتیارێکی هه‌ژاری زۆر که‌م ده‌ست و نه‌دار به‌ناوی ( فليمينج ) بێ ئه‌وه‌ی ناشکور و تووڕه‌بێ، کوڕێکی منداڵی ده‌بێ و بیر له ئاینده‌ی ئه‌م کوڕه‌ی ده‌کاته‌وه که چۆن به‌خته‌وه‌ری بکات و به چ شێوه‌یه‌ک پێی بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت که له هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاریدا زیره‌کی و بلیمه‌تی ده‌بینرا!!
خۆی به هه‌ر کوله مه‌رگییه‌ک بێت توانیویه‌تی بژی، ئه‌ی جگه‌ر گۆشه‌که‌ی چی؟ ئایا ئه‌ویش ده‌توانێ به‌و هه‌ژاری و نه‌دارییه‌وه بژی؟ به‌ڕاستی ژیان یارییه‌کی ئاسان نییه، به‌ڵکو پڕ له کوێره‌وه‌ری و مه‌ترسییه، چۆن ئه‌م کوڕه‌ی له‌م ژیانه‌دا بتوانێ رێ بکات گه جگه له هێزی مادده باوه‌ڕی به هیچ هێزێکی تر نییه!!
رۆژێکیان (فليمينج) به‌رێدا ده‌ڕۆیشت به‌ره‌و یه‌کێ له کێڵگه‌کان و گوێی له‌وه‌ڕه وه‌ڕێکی زۆر و به‌رده‌وامی سه‌گێکه‌وه بوو، ئه‌میش به په‌له به‌ره‌و وه‌ڕه‌وه‌ڕی سه‌گه‌که رۆیشت، دیتی منداڵێک رۆیشتۆته ناو گۆماوێکه‌وه بۆ مه‌له کردن و خه‌ریکه ده‌خنکێ!
گۆماو لێڵ بووه‌وه‌و سه‌روچاوی منداڵ قوڕاوی بووه‌و ئه‌وه‌نده‌ش هاواری کردووه ده‌نگی کپ بووه‌و ره‌نگ به روویه‌وه نه‌ماوه له‌ترسا!! (فليمينج) بێ ئه‌وه‌ی بیر له هیچ شتێک بکاته‌وه جگه له رزگار کردنی منداڵه‌که به‌جلوبه‌رگه‌کانیه‌وه خۆی فڕێ ده‌داته ناو گۆماوه‌که و قۆڵی منداڵه‌که ده‌گرێ وده‌یهێنێته ده‌ره‌وه‌و ژیانی رزگار ده‌کات.
بۆ رۆژی دوایی پیاوێک به گالیسکه‌یه‌کی زه‌ڕکه‌ف کراو که ئه‌سپه شێیه‌کی جوان رای ده‌کێشاو چه‌ند پاسه‌وانێک پارێزگاری‌یان لێده‌کرد به‌ره‌و کووخه‌که‌ی (فليمينج) ده‌هاتن.. ئه‌میش پێی سه‌یر بوو ده‌بێ ئه‌م لۆرته ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ چ به‌ره‌و ئه‌م ماڵه ساده‌و ساکار و کووخه هه‌ژارانه بێت؟!!
پاش ئه‌وه که گه‌یشتن و کابرای لۆرت ده‌ستی به قسه کرد تێگه‌یشت که ئه‌مه باوکی ئه‌و منداڵه‌یه که ئه‌م دوێنێ له مردن رزگاری کردبوو، هاتووه سوپاسی بکات و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و جوامێرییه‌ی ئه‌م ده‌رببڕێ.. ئه‌وه بوو پێی گوت: برای باش، ئه‌گه‌ر من به‌درێژایی ژیانم سوپاست بکه‌م ناتوانم پاداشتی ئه‌و چاکه‌یه‌ت بده‌مه‌وه که دوێنێ تۆ ئه‌نجامت دا‌و جگه‌رگۆشه‌که‌ی منت له مردنی حه‌تمی رزگار کرد، من هه‌تا ماوم خۆم به قه‌رزاری تۆ ده‌زانم، له‌به‌ر ئه‌وه چیت ده‌وێ له ماڵ و سامان و زێڕ و زێوه داوا بکه، ئه‌وه‌نده‌ت پێ ببه‌خشم دڵخۆشت بکات!!
له‌وه‌لآمدا (فليمينج) گوتی: لۆرتی رێزدار! من ئه‌م کاره‌م بۆ پول و پاره نه‌کردووه، ته‌نیا من ویستوومه ئاسووده ویژدان بم وه‌ک مرۆڤێک ئه‌رکی سه‌رشانم ئه‌نجام بده‌م.. و هه‌ر جوتیارێکی تری وه‌ک من کاری وا ئه‌نجام ده‌دات!! من خۆم کوڕم هه‌یه، و ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ر کوڕی به‌ڕێزتاندا هاتووه له‌وانه‌یه به سه‌ر کوڕه‌که‌ی منیش‌دا روو بدات.. لۆرته‌که نه‌یهێشت قسه‌که‌ی ته‌واو بکات و گوتی: مادام تۆ کوڕه‌که‌ی منت وه‌ک کوڕی خۆت حسێب کردووه، منیش ده‌بێ کوڕه‌که‌ت بخه‌مه قوتابخانه و هه‌موو خه‌رجییه‌کی بکێشم تا ده‌بێته خوێنده‌وارێکی باش و سوودی بۆ خۆی و خه‌ڵکی ولآتی هه‌بێ.. (فليمينج) نه‌یده‌توانی به‌وه‌ی ده‌یبینێ و ده‌یبیستێ بڕوا بکات!! کوڕه‌که‌ی ده‌چێته قوتابخانه‌ی ناودارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه؟!
به‌ڵێ، هه‌ر وابوو ئه‌لگزه‌نده‌ر فلیمینج (Alexander Fleming)ی له‌دایکبووی (1881ز) رۆیشته قوتابخانه‌وه‌و و ده‌رسی خوێند و پێگه‌یشت و بوو به به یه‌کێ له هه‌ره زانا ناوداره‌کانی جیهان و به‌روبوومی نه‌ک ته‌نیا بۆ خۆی و میلله‌ته‌که‌ی بوو، به‌ڵکو سوودی به خه‌ڵکی هه‌موو دنیا گه‌یاند، ده‌زانن ئه‌و زانایه چی دۆزییه‌وه‌و به‌رهه‌مه‌که‌ی چی بوو؟ منداڵی ئه‌و جوتیاره هه‌ژاره بووه زانایه‌کی ناوداری جیهانی و له ساڵی (1929) دا ده‌رمانی په‌نسلینی دۆزییه‌وه‌و توانی به‌شێکی زۆری میکرۆبه زیانبه‌خشه‌کان له ناوبه‌رێت، که ماوه‌یه‌کی زۆر بوو مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ینالآند!!
هه‌ر ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه‌ئه‌لگزه‌نده‌ر فلیمینج له‌ساڵی ١٩٤٥ دا خه‌لآتی (نؤبلَ)ی پێ به‌خشرا..
چیرۆکه‌که هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵکو کاتێ کوڕی ئه‌و لۆرته ده‌وڵه‌مه‌نده به‌وه‌فایه تووشی نه‌خۆشی هه‌وکردنی سییه‌کان بوو، په‌نسلین بوو که ژیانی ئه‌وی رزگار کرد.. کۆمه‌ڵێ قه‌ده‌ری سه‌ر سوڕهێنه‌ر روویان دا، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕوان نه‌کراوی گه‌وره باس نه‌کراوه، ئه‌و کوڕه‌ی پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که که باوکی (ئةلكسةندةر) به‌منداڵی رزگاری کرد‌و خودی ئه‌لکسه‌نده‌ر یش به‌هۆی په‌نسلینه‌وه جارێکی تر له مردنی حه‌تمی رزگاری کرد ده‌زانن کێ و کوڕی کێ بوو؟! لۆرته ده‌وڵه‌مه‌نده‌که پێیان ده‌گوت: راندۆڵف چێرچڵ ( Lord Randolph Churchill)، کوڕه‌که‌یشی پێی ده‌گوترا وینستۆن چێرچڵ، هه‌رچه‌ند خۆی به‌ناوبانگتر بوو تا باوکی، وینستۆن چێرچڵ (Winston Churchill) ناودارترین و گه‌وره‌ترین سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو له هه‌موو مێژووی خۆیدا.
مێژوو ناسان ده‌ڵێن: به‌ریتانیا له هه‌موو مێژووی خۆیدا سه‌رۆک وه‌زیرێکی تری به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه له وێنستۆن چێرچڵ گه‌وره‌تر و ناودارتر بوو بێت!! ئه‌و چێرچڵـه‌ی به‌زیره‌کی و لێهاتوویی خۆی له جه‌نگی جیهانیدا به‌ریتانیای له وێرانی و کاول بوون رزگار کرد..

