سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌لقه‌ى یازده‌هه‌م.....قیامه‌ت....پاش نه‌فخى سوور
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى: دینه – هه‌ولێر
خه‌ڵکى مردن...گیانداران مردن...دونیا کپه...زه‌وى ئه‌وه‌ى پێ بڵێت گیانله‌به‌ر تێدانیه...دونیا وێنه‌ى
قه‌برسانێکى گه‌وره‌یه...قه‌برسانێک هه‌مووى سه‌رزه‌وییه...زوَربه‌ى مردوه‌کان بێ کێلن...که‌س نه‌ماوه ته‌نها خودا‌و کوَمه‌ڵێ مه‌لائیکه‌ى که‌م نه‌بێت...وێنه‌ى شارێک ... شارێکى گه‌وره شه‌رێکى گه‌وره تێدا رووى دابێت...پاشان پاش سوتاندن و تاڵانکردنى ئه‌و شاره‌و کوشتنى هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ى دوژمنه‌کانى به‌جێیان هێڵا بێ...زه‌ویش هه‌روا...به‌ڵام زه‌وى به هوَى شه‌ره‌وه نه‌بوو...زه‌وى به هوَی ئه‌مرێکى خوداییه‌وه بوو فویه‌ک بوو{ونفخ في الصور}فووکرا به سووردا فوویه‌ک و هه‌مووى مردن ....
{الا من شا‌ء الله }....چه‌ند مه‌لائیکه‌یه‌ک نه‌بێت...زه‌وى کپه و کو کو و بایه قوشیش تێیدا نا‌خوێنێت...چونکه ته نانه‌ت بایه قوشه‌کانى دونیاش مردن...{كل من عليها فان}...هه‌موو تیاچوون...دونیاى فانى...{ويبقى وجه ربك...ذو الجلال والاكرام}... خودا ده‌مێنێت...ده‌نگێک...جووڵه‌یه‌ک...هیچ نیه...هیچ...بێ ده‌نگ له بێ ده‌نگیش بێ ده‌نگتر...خودا به ده‌نگى خودایانه‌ى خوَى ده‌فه‌رمووێت:{لمن الملك اليوم}...کێ خاوه‌نى شته ...وه‌ڵام نیه..که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه...بێ ده‌نگ....بێده‌نگیش زمانى تایبه‌تى خوَى هه‌یه...ئاخوَ ده‌نکى خودا چ ده‌نگێک بێت؟! که‌س نیه...بوَیه هه‌ر خوَى وه‌ڵام ده‌داته‌وه:{لله الواحد القهار}.{ثم يكون بين نفختين ما شا‌ء الله ان يكون}...له‌به‌یتى دوونه‌فخه‌که‌دا...نه‌فخه‌ى مراندن و نه‌فخه‌ى زبندووکردنه‌وه...ڕوَژێک ده‌ڕوات ...ئه‌وه‌نده‌ى خودا بیه‌وێت...ئه‌بو هوریره ده‌فه‌رمووێت:پێغه‌مبه‌رى(درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى:چل... وتیان چل روَژ...فه‌رمووى بێت زیاتر...وتیان چل ساڵ ...فه‌رمووى بێت زیاتر...ئێمه نازانین پێغه‌مبه‌ریش باسى نه‌کردووه...{الا ما شا‌ء الله}ئه‌وه‌نده‌ى خودا بیه‌وێت...ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ڵکى ده‌ڕزێت...ده بوێت...گوَشت و ئێسقانیان ده‌بێته خاک...{وليت فى الانسان شىء الا بلى}...هه‌مووشێکى مروَڤ ده‌ڕوزێت...{الا عظم الواحد}....ئیسقانێ نه‌بێت...{وهو عجب الذنب}...ئه‌وه‌ش ’’ عه‌جب و زه‌نب’’ه...ئیسقانێکى ورده...له خواروى پشتى مروَڤ دایه...{منة يركب الخلق}...خه‌ڵکى دوباره له‌و دروست ده‌کرێنه‌وه...ئینسانه‌کان ته‌نها پارچه ئیسقانێکى بچوکن...بارانێک ده‌بارێت...{ثم ينزل من السما‌ء ما‌ء...فينبتون كما ينبت القبل}...ده‌ڕوێن...وه‌ک چۆن دانه‌یه‌ک پاقله ده‌بێته روه‌کێکى پاقله‌و ده‌ڕوێت...ئه‌و ئێسکه بچوکه‌ش ده‌ڕوێت ...به‌ڵام لاشه ده‌گرێت...به‌ڵام لاشه‌ى بێ گیان ...{فينفخ فية اخرى}...فوویه‌کى تر‌ى پێا ده‌کرێ...به‌و فوه...ئه‌و ده‌نگه ئه‌و هه‌رایه...{فاذا هم قيام}...ئه‌و لاشانه راست ده‌بنه‌وه...{ينظرون}...ته‌ماشا ده‌که‌ن ...ته‌ماشاى چوار ده‌ورى خوَیان ده‌که‌ن ئێره کوێیه...ئه‌مه چ ووڵاتێکه...به چوار ده‌ورى خوَیاندا ده‌سورینه‌وه...{وبعثر ما فى القبور}...راست ده‌بنه‌وه...کت و پڕ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه...{ان اول من يشقق الارض عنة انا}...یه‌که‌م که‌سیان که زیندوو ده‌بێته‌وه پێغه‌مبه‌ره درودى خواى له‌سه‌ر بێت ...ته‌ماشاى لاى عه‌رش ده‌کات...ئاخر عه‌رشى خودا دیاره...’’مو‌سا ’’ پێغه‌مبه‌ر ده‌بینێت جا نازانێت ئه‌م له پێش ئه‌وه‌وه یاخود ئه‌و له پێش ئه‌مه‌وه زیندووبوَته‌وه...{فاذا هم قيام ينظرون}...هه‌موو قیام ده‌کات...جا ئه‌مه چ زه‌ویه‌ک ده‌یان گرێت...مه‌گه‌ر هه‌رخودا خوَى بتوانێت شتى وا بکات ...{وهو قادر على ذالك}چ زه‌ویه‌که ئه‌و کاره ته‌نها له‌و ده‌وه‌شێته‌وه ...هه‌مووى قیام ده‌کات...ئێستا ئه‌و کولانه له خه‌یاڵت دایه زوَرتر بکه...زوَرتر...زورتر له‌وه زوَرتر به قه‌ده‌ر هه‌موو گیانداران...{كانهم جراد منتشر}...وه‌ک کولله بڵاوده‌بنه‌وه...هه‌موو{قيام...ينظرون}...ته‌ماشا ده‌که‌ن...ته‌ماشاى چى ده‌که‌ن...{تدنى الشمس يوم القيامة من الخلق حتى تكون منهم كمقدار الميل}...خوَر...ته‌ماشاى خوَر ده‌که‌ن به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه...خوَر له خه‌ڵکه‌وه به میقدارى میلێک دووره...’’ سلیمى کوڕسى عامر’’ راوى حدیسه‌که ده‌فه‌رمووێت: سوێند به خودا نازانم مه‌سافه‌ى میلێکى مه‌به‌ست بوو یاخود میلى چاو ره‌شتن...گه‌رمایانه عاره‌ق ده‌که‌ن...{يعرق الناس}...به‌رده‌وام عاره‌ق ده‌که‌ن...عاره‌قه‌یان حه‌فتا باڵ ده‌روات...{حتى يذهب عرقهم فى الارض سبعين ذراعا}...ته‌ڕاییان تێدا نامێنێت به‌رزده‌بێته‌وه ...ده‌یان به‌ستێته‌وه...وه‌ک له ناو ده‌ریا دابن...{حتى يبلغ اذانهم}تا ده‌گاته بنه گوێیان {ينظرون}...ئه‌م حه‌شاماته چیه...ئه‌م گه‌رمیه چیه؟...ئه‌وه بۆرووتن؟...ئه‌وجابیرى ده‌که‌وێته‌وه...{يا حسرتا على العباد}به‌ڵام داخ بۆَ به‌نده‌کانم ...هه‌میشه دواى له ده‌ست چوونى فرسه‌ت بیر ده‌که‌نه‌وه...ئه‌و روَژه داخ ده‌خوَن...{يوم التغابن}...{يوم يعض الظالم على يدية}...زوَردار قه‌پ له هه‌ردوو ده‌ستى ده‌گرێت...له‌رزى لێدێت...قه‌پ به هه‌ردوو ده‌ستى دا ده‌کات و ده‌ڵیت:{ياليتنى اتخذت مع الرسول سبيلا}...خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت بچوومایه...خۆ هه‌رچوون بوو...هه‌ر سه‌فه‌ربوو...سه‌فه‌رێکى لا ئیرادى له ده‌ست خۆدا نه‌بوو...له نه‌بوونه‌وه به‌ره‌و بوون...و له ده‌ست خۆنه‌بوو...له مناڵیه‌وه ده‌بوو گه‌وره ببی له ده‌ست خۆت نه‌بوو...مناڵ بووێت حه‌زت ده‌کرت گه‌وره نه‌بێت...نازیان ده‌کێشاى باوه‌شى گه‌رمى دایکت...ئازادى...کارنه‌کردن...به‌ڵام ده‌بوو سه‌فه‌رکه‌ێت...که‌گه‌وره‌ش بووێت حه‌زت نه ده‌کرت پیربێت...موه ره‌شه جوانه‌کانت به‌فریان لێ ببارێت, پیربن...گۆنا سافه‌کانت پڕله که‌ندو لوَچ بن...ده‌تویست ئه‌و هێزو قوه‌ته بپارێزیت...,به‌ڵام به‌ده‌ستى خۆت نه‌بوو...پاش پیریش , مه‌رگ بوو...تا گه‌یشتیه ناو ئه‌م حه شاماته...ئه‌م گه‌رمایه...به‌م رووتیه...ده‌بوو سه فه‌رکه‌یت...
ئێواره‌ى ژین به سه‌رداهات ناچاربووى بازاڕ هه‌ڵبگرى
به‌ره‌و چاڵى ماڵى تارت به ته‌نها ملى ڕێ بگرى
به‌ڵام ده‌توانیت شتێک بکه‌یت...سه‌فه‌ره‌که به‌ده‌ستى خوَت نه‌بوو...به‌ڵام هه‌ڵبژاردنى رێگه‌که به‌ده‌ستى خۆت بوو...خۆزگه ئه‌وه‌یانت بگرتایه... که پێغه‌مبه‌رى درودى خواى له‌سه‌ر بێت پێدا چوو...{يا حسرة عليك}...داخ بوَ توَ... {يومئذ يبلس المجرمون}...ئه‌و رۆژه تاوانباران ده‌سته‌وسان ده‌بن...له سه‌ر ئه‌ژنۆ داده‌نبشن...ئه‌و خۆله داخه ده‌که‌ن به‌سه‌ر ئه‌و لاشه رووته‌یاندا...که به‌رى ده‌که‌وێت ده‌چزیت پیاندا...{ما للظالمين من حميم ولا شفيع}...که‌س نیه ده‌ستیان بگرێت تۆزیک بۆیان بگرى...تکاکارێک نیه تکایان بۆبکات...هه‌موو که‌س بۆبه‌ختى خۆى ئه‌گرى...{مهطعين}...ملیان دریژ ده‌که‌ن...سه‌ر داده‌خه‌ن...{مقنعى روسهم}...سه‌ر به‌رز ده‌که‌نه‌وه و چاو یان له حه‌یبه‌تدا ده‌په‌ریوه...{لا يريد اليهم طرفهم }...چاویان له حه‌یبدا ده‌په‌ریوه...{لا يرتد اليهم طرفهم }...چاویان بۆ نانوقێ...نیگایان بۆ ناگه‌ڕێته‌وه...بێ حال...{وافئدتهم هواء}...دڵیان خاڵیه...وه‌ک سه‌ر ئاو که‌وتبیتن وایه...{كاظمين}...داخى زۆریان له دڵدایه...به کێ ى بڕیژن...ئاخ زه‌وى قوتى ده‌دان...له‌گه‌ڵ زه‌وى یه‌کسان ده‌بوون...{يود الذين كفروا وعصوا الرسول لو تسوى به‌م الارض}....ئاواتیانه له‌گه‌ڵ خاک‌دا یه‌کسان ده‌بوون...دووباره ده‌بوونه‌وه به خاک...{ياليتى كنت ترابا}...

