سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هاواری زانایه‌ک له گوێی پاشایه‌ک (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
فچیلی کوڕی ربیع ده‌ڵێ: له ماڵ بووم خۆم ئاماده کردبوو بۆ نوستن. که‌سێک به توندی له ده‌رگای دا منیش به سه‌رسوڕمانییه‌وه ووتم: کێیه؟ ووتی: وه‌لآمی أمیر المۆمنین بده‌وه. به په‌له چووم بینیم که هارون الرشیده، له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوه به ڕوخسارێکی توڕه‌و گرژه‌وه. ووتم: ئه‌ی أمیر المۆمنین بۆ به شوێنی منت نه‌نارد به خۆم بێم؟
ووتی: هاوار بۆ خۆت شتێک به دڵم دا هاتووه خه‌وم لێ حه‌ڕام بووه گیانم خه‌ریکه ده‌رده‌چێ، که‌س ناتوانێ لای ببات جگه له زانایه‌ک نه‌بێ، که دۆستانی خۆت بزانه کێ باشه پرسیاری لێ بکه‌م. ده‌ڵێ: چووینه لای فچیل ی کوڕی عیاچ، هارون ووتی: بڕۆ با ئێمه بچینه لای. که چووین بینیمان نوێژی ده‌کرد له ژووری خۆی ئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێنده‌وه [أًمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أّن نَّجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاء مَّحْيَاهُم وَمَمَاتُهُمْ سَاء مَا يَحْكُمُونَ] (الجاثية: 21).
هارون الرشید ووتی: ئێمه سه‌رکه‌وتین به شتێ ئه‌وه‌بوو ئینجا له ده‌رگای دا. فچیل ووتی: کێ یه؟ منیش ووتم: وه‌لآمی أمیر المۆمنین بده‌وه. ووتی: من له کوێ‌و أمیر المۆمنین له کوێ. ووتی: سبحان الله ئایا له‌سه‌رت نییه گوێ ڕایه‌لی بیت؟ ئینجا ده‌رگای کرده‌وه. هارون هاته ژووره‌که‌ی فچیل چرایه‌که‌ی کوژانده‌وه، پاشان هاته شوێنێک له سوچی ژووره‌که. فچیلی کوڕی عیاچ ووتی: ها ئه‌ی أمیر المۆمنین بۆچی هاتیت؟ که‌چی تۆ گوناهی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ت هه‌ڵگرتووه. که تۆ فه‌رامۆشت کردوون‌و به چاوێکی سووک سه‌یریان ده‌که‌یت، خۆت‌و دار‌و ده‌سته‌ت هه‌ر سه‌باره‌ت به تۆوه تووشی خراپه ده‌بن، به تۆوه سته‌م ده‌که‌ن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له هه‌موو که‌سێ زیاتر ڕقت لێیانه وه له دوا ڕۆژیش له هه‌موو که‌سێ زیاتر له به‌ریان ڕاده‌که‌یت.
ئه‌وانه‌ی ئێستا تۆیان خۆش ده‌وێت له دوا ڕۆژدا له هه‌موو که‌سێ زیاتر له به‌رت ڕاده‌که‌ن.
ئینجا فچیل ووتی: ئه‌ی هارون کاتێ عمری کوڕی عبدالعزیز بوو به خه‌لیفه‌ی ئیمانداران بانگی سێ زانای به‌رزو به‌ڕێزو چاکی کردن. بۆ مه‌شوه‌ڕه‌تو ئامۆژگاری‌و ڕێگا پێ نیشان دان. که سالمی کوڕی عبداللهو محمدی کوڕی کعبو ڕجائی کوڕی حه‌یات بوون.
رجا‌و ووتی: ئه‌ی عمر ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌رکه‌ویت چیت بۆ خۆت پێ خۆشه بۆ موسڵمانانیشت پێ خۆش بێ. چیت بۆ خۆت پێ ناخۆشه بۆ موسڵمانانیشت پێ ناخۆش بێ. ئینجا ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت بمره.
منیش پێت ده‌ڵێم ئه‌ی هارون ده‌ترسم لێت که تووشی خلیسکان بیت له ڕۆژێک که قاچه‌کان له‌رز ده‌گرن. هارون گریا، ئینجا إبن ربیع ووتی: که‌مێ به‌زه‌ییت به أمیر المۆمنین دا بێته‌وه؟ فچیل ووتی: ئه‌ی دار‌و ده‌سته‌ی ئه‌وو تۆ‌و هاوڕێیه‌کانت ده‌یکوژن منیش به‌زه‌ییم پێیدا بێته‌وه! له پاشان فچیل به هارونی ووت: ئه‌ی ڕوخسار جوان تۆی که خوا پرسیاری خه‌ڵکت لێ ده‌کات. ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت ئه‌م ڕوخساره‌ت بپارێزی وا بکه. به‌لآم ووریابه خۆت بپارێزه له‌وه‌ی که ڕۆژ بکه‌یته‌وه یان ئێواره تۆ غه‌ش له خه‌ڵک بکه‌یت. چونکه پێغه‌مبه‌ر (درودي خواي لةسةر بيَت) فه‌رموویه‌تی: (مَنْ أصبَحَ غَاشاً لَهُم لَمْ يَڕحْ رائِحَةَ الجَنَّة) (البخاري).
واته: هه‌رکه‌سێ به‌یانی بکاته‌وه به غه‌شو خیانه‌ت له ڕه‌عیه‌ته‌که‌ی ئه‌وه بۆنی به‌هه‌شت ناکات. هارون گریا، ووتی: ئه‌ی فچیل قه‌رز دار نیت قه‌رزه‌کانت بۆ بده‌مه‌وه؟ ووتی: به‌ڵێ قه‌رزداری خوام، ئه‌گه‌ر حیسابم له‌گه‌ڵ بکات، هاوار بۆ خۆم ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌کانم وه‌رنه‌گرێ. هارون ووتی: قه‌رزداری خه‌ڵکم مه‌به‌سته ووتی: خوا فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێ نه‌کردووم. خوا ده‌فه‌رموێ: [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ*مَا أُڕيدُ مِنْهُم مِّن ڕّزْقٍ وَمَا أُڕيدُ أَن يُطْعِمُونِ] هارون ووتی: ئه‌وه هه‌زار دینار بۆ خۆت‌و ماڵ‌و منداڵه‌که‌ت خه‌رج بکه. ووتی: سبحان الله من باسی ڕزگار بوون‌و ڕێگایه‌که‌ی بۆت ده‌که‌م، تۆش به شتێکی وا من هه‌ڵده‌سه‌نگێنی.
إبن الربیع ده‌ڵێ: ڕۆیشتین له لای فچیل. هارون له ڕێگا پێی ووتم: ئه‌گه‌ر منت برده لای که‌سێک بمبه لای که‌سانی وه‌ک فچیل، به‌ڕاستی ئه‌وه گه‌وره‌ی موسڵمانانی ئه‌مڕۆیه

