سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٣ـ وازهێنان له خراپه و تاوان.......نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
بێگومان هه‌موو قه‌ومێک خواى گه‌وره به‌پێى کرده‌وه‌ى خۆیان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا ده‌کات, نیعمه‌ت وبه‌خششى خۆى له‌سه‌ر هیچ گه‌لێک هه‌ڵناکرێت, تا ئه‌و گه‌له خۆیان ره‌وشتى خۆیان له چاکه‌وه نه‌گۆڕن بۆ به‌دخویى و خراپه: (إِنَّ اللَّـهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُ‌وا مَا بِأَنفُسِهِمْ)الرعد: ١١.
به‌ڵێ ده‌بێ له‌خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین خۆمان بگۆڕین و هه‌نگاو هه‌ڵگرین به‌ره‌و چاکه‌کارى, تا خواى گه‌وره به‌ره‌حم و به‌زه‌یى خۆى ره‌حممان پێ بکات و, بمانپارێزێ له‌و هه‌موو به‌لآو ناسۆر و جه‌نگ و کاولکاری و به‌ره‌لآییه‌ى سه‌رده‌مى به‌ناو پێشکه‌وتن و سیستمى نوێى جیهانى.
* هاوسه‌رى خراپ و سه‌روه‌ت و سامان خستنه به‌رده‌ستى نه‌فام ده‌بنه به‌ربه‌ستى خشوع له نوێژدا, به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم که ده‌فه‌رموێت: (ثَلاَثَة يَدْعُون فَلايستجابُ لَهُم, رَجُل كانَت تَحتَهُ إمْرَأة سَيّئَةَ الخُلْق فَلَمْ يُطلَقها, وَرَجُلُ كان لَهُ على رَجُلٍ مَال فَلمَ يُشهِدُ عَلَيْهِ, وَرَجُلً أتَى سَفِهاً مَالَه وَقَدْ قَالَ اللَّه تَعالى: (وَلَا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ) النساء: ٥. واته: سێ که‌س ده‌پاڕێنه‌وه له خوا به‌لآم نزا‌و پاڕانه‌وه‌کانیان لێ وه‌رناگرێ, پیاوێ ژنێکى خراپ و به‌دڕه‌وشتى هه‌بێ ته‌لآقى نه‌دات, یان پیاوێ پاره‌ى لاى یه‌کێ بێ و شاهیدى نه‌بێ و ئه‌ویش نه‌یداته‌وه, یان که‌سێ سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ى به‌ده‌ست که‌سێکى بێ عه‌قڵ و نه‌فامه‌وه بێت. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: پاره‌و سامانى خۆتان مه‌خه‌نه به‌رده‌ستى که‌سێک که هۆشى ساغ نه‌بێ و که‌م عه‌قڵ بێ, چونکه هه‌مووى بێ هووده خه‌رج ده‌کات .
* هةروةها دةفةرمويَت: (اثْنَانِ لا تُجَاوِزُ صَلاتُهُمَا رُءُوسَهُمَا: عَبْدٌ آبِقٌ مِنْ مَوَالِيهِ حَتَّى يَرْجِعَ إِلَيْهِمْ ، وَامْرَأَةٌ عَصَتْ زَوْجَهَا حَتَّى تَرْجِعَ) . واته: دووکه‌س نوێژه‌کانیان له ته‌وقه سه‌ریان تێپه‌ڕ ناکات: به‌نده‌یه‌کى هه‌لآتوو له خاوه‌نه‌که‌ى تا نه‌گه‌ڕێته‌وه ژێر رکێفى, ژنێک نافه‌رمانى مێرده‌که‌ى بکا تا نه‌گه‌ڕێته‌وه ژێر فه‌رمانى مێرده‌که‌ى.
زۆر ئه‌نجامدانى به‌ندایه‌تى و گوێرایه‌ڵى کردنى فه‌رمانه‌کانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم خشوع زیاد ده‌که‌ن و ده‌بنه هۆى چاکى و ته‌واوى نوێژ وه‌کو ده‌ستگیرۆیى و به‌زه‌یى هاتنه‌وه به هه‌تیودا.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له‌و باره‌وه ده‌فه‌رموێت: (إِن أرَدتَ تلِيِن قَلْبُك, فأَطعِم المِسْكيْن, وَمْسَح رأس اليَتِمْ) . واته: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ دڵت نه‌رم ببێ ئه‌وا خواردن بده به‌هه‌ژاران و تێریان بکه‌و, ده‌ست بهێنه به‌سه‌رى هه‌تیواندا.

