سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گریان و هاوارى دۆزه‌خى یه‌کان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بێ گومان ئه‌م هه‌موو جۆره سزا‌و ئازاره بو سۆو سه‌ختانه گریان و هاوارى لێ په‌یدا ده‌بێت و شین و واوه‌یلاى لێ ده‌که‌وێته‌وه چونکه له‌ئێسقان و مۆخ کارده‌کات ئه‌وه‌تا ده‌بینین قورئانى پیرۆز به‌ووردى ده‌نگ و هاوار و سکاڵاى دۆزه‌خى یه‌کانمان بۆ تۆمارده‌کات و ده‌فه‌رموێت [وَإِذَا أُلْقُوا مِنْهَا مَكَانًا ضَيِّقًا مُّقَرَّ‌نِينَ دَعَوْا هُنَالِكَ ثُبُورً‌ا]الفرقان/١٣ واته کاتێ به‌ده‌ست و مل فرێ ده‌درێنه‌وه شوێنێکى ته‌نگه‌به‌ر له دۆزه‌خدا هاوارده‌که‌ن له‌و شوێنه‌دا هاوارى ماڵ وێرانى و له‌ناوچوون. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِڕ‌ينَ]الزمر/٥٦ واته ئه‌وکه ده‌ڵێت ئاى ماڵ وێران خۆم چۆن که‌م ته‌رخه‌م بووم له‌ئاستى مافه‌کانى خواى گه‌وره‌دا له دنیادا گاڵته‌م به‌ئاین و دوارۆژ ده‌هات.
باوه‌ردارى خۆشه‌ویست سه‌یرکه ئه‌م بێ بروایه چۆن هاوارى لێ به‌رز بووته‌وه په‌نجه‌ى په‌شیمانى ده‌گه‌زێت نه‌ک هه‌ر په‌نجه‌ى به‌ڵکو ئه‌وه‌نده سه‌ر لێ ده‌شێوێت تا هه‌ردوو ده‌ستى خۆى ده‌کات به‌ده‌میدا.وه‌ک خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى بۆمان ده‌گێرێته‌وه ده‌فه‌رموێت [وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّ‌سُولِ سَبِيلًا ]الفرقان/٢٧ واته له‌و رۆژه‌دا سته‌م کار قه‌پ ده‌کات به هه‌ردوو ده‌ستى دا‌و ده‌ڵێت خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم رێگه‌م بگرتایه‌به‌ر.
