سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پاڕانه‌وه له خوا، بۆ ده‌ستخستنی هێزی لێبورده‌یی
و: هه‌ستیار هه‌ورامی
ئه‌ی خوای به‌دیهێنه‌رم! شه‌هامه‌تی هێز و توانایه‌کم پێ ببه‌خشه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌و که‌سانه ببورم که خۆشم ده‌وێن.
خوایه‌گیان! یارمه‌تیم بده تاوه‌کو هه‌موو بیر و بۆچوونه سه‌لبی و نێگه‌تیڤه‌کانم فه‌رامۆش و له بیر بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌بێ مه‌رج و بێ کۆتبه‌ند، هه‌موو مرۆڤه‌کانم خۆش بوێن، چونکه ده‌زانم که تاکه مه‌رهه‌می ده‌رده‌کانی دڵم: به‌خشین و لێبوردنه.
ئیلاهی! توانام پێ ببه‌خشه و به‌هێزم بکه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له هه‌موو ئه‌و که‌سانه ببورم و بیانبه‌خشم که له ژیانمدا زه‌ره‌ر و زیانێکیان پێ گه‌یاندووم.
په‌روه‌ردگارا!
یارمه‌تیم بده بۆ ئه‌وه‌ی هێنده عیشق و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به خۆم بنوێنم، تاوه‌کو هه‌موو ده‌رد و ئازاره‌کان له‌بیر و فه‌رامۆش بکه‌م.
خوایه‌گیان! وزه و توانایه‌کم پێ ببه‌خشه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خشین و لێبوردن ببێته به‌شێک له وجود و بوونم، چونکه چیدی نامه‌وێ به هۆی هه‌بوونی رق و کینه و نیفرینه‌کان له ناو دڵمدا ده‌رد و ئازار بچێژم.
ئیلاهی! ئه‌و هه‌ڵه و گوناهانه‌ی خۆمم پێ نیشان بده و بناسێنه که له رووی نه‌زانی و بێ ئاگاییمه‌وه ئه‌نجامم داون، هه‌روه‌ها مه‌عریفه هۆشیارییه‌کیشم پێ ببه‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه و گوناهی هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵه و گوناهانه‌ی که پێشتر ئه‌نجامم داون، خۆم به‌هێز و توانا بکه‌م.
په‌روه‌ردگارا! ئیدی باش باش ده‌زانم که عیشق و خۆشه‌ویستی و لێبوردن و به‌خشین، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ره‌و باشترین رێگه و مه‌سیر و ئاڕاسته هیدایه‌ت و رێنومایی ده‌که‌ن.
خوایه‌گیان! شوکر و سوپاسی تۆ ده‌که‌م له‌به‌ر خاتری ئه‌و هێز و توانایی عیشق و لێبوردنه‌ی که پێت به‌خشیوم.
ئه‌ی خوای به‌دیهێنه‌رم! دڵم به رووی میهر و لێبوردندا والآ ده‌که‌م و به بێ هیچ جۆره ترس و بیمێک شۆڵه‌داری ده‌که‌مو رووناکی ده‌که‌مه‌وه.
خوایه‌گیان! له ئاوێته بوون له‌گه‌ڵ عیشقی که‌سانی دیکه‌شدا چێژ و له‌زه‌ت ده‌به‌م و هه‌ست به خۆشی ده‌که‌م.

