سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کچێکی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، خه‌ڵکێکی زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمان ده‌بن (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
ئه‌م کچه بانگه‌واز خوازه بچکۆڵه‌یه ناوی (أفنان)ه، به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی سعودیه‌یه له ته‌مه‌نی چوارده (14) ساڵیدا بانگه‌وازی خه‌ڵک ده‌کات بۆ لای خوا.
دایکی (أفنان) ده‌ڵێ: کاتێ که حامیله بووم به (أفنان) باوکم خه‌وێکی بینی، له‌و خه‌وه‌یدا چه‌ند چۆله‌که‌یه‌کی بچوکی بینی به ئاسماندا ده‌فڕین له نێوانیان کۆتری سپی‌و جوان ده‌فڕی، به‌ره‌و دوور فڕی بۆ ترووپکه‌ی ئاسمان به‌رز بوه‌وه، پرسیارم له باوکم کرد ووتم: چۆن ته‌فسیری ئه‌م خه‌وه لێک ده‌ده‌یته‌وه؟ ووتی: کچم چۆله‌که‌کان منداڵی منن کۆتره‌که‌ش کچێکم ده‌بێ پاش ماوه‌یه‌کی تر له خوا ترس ده‌بێت.
ئینجا کچه‌م (أفنان) له دایک بوو. به‌ڕاستی وابوو وه‌کو باوکم ووتی، زۆر له خوا ترس بوو، شوێنه‌واری ئافره‌تی صالح‌و چاکم تێدا به‌دی ده‌کرد. له منداڵی‌دا به‌رگو لیباسی ته‌سکی له‌به‌ر نه‌ده‌کرد، به توندی ڕه‌تی ده‌کرده‌وه که‌چی ئه‌و هێشتا منداڵ‌و بچکۆڵه بوو. که چووه پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی به ته‌واوی خۆی دوور کرد له‌و شتانه‌ی که ده‌بنه هۆی خشمو قینی خوا، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر نوێژه فه‌رزه‌کان، ئاماده نه‌بوو هیچ کاتێ بچێت بۆ نادی هۆڵی بۆنه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هی که‌سێکی نزیکی خۆیشی با.
قۆناغی بانگه‌وازی کردن بۆ لای خوا.
(أفنان) خان گه‌یشته قۆناغی ناوه‌ندی. ده‌ستی کرد به بانگه‌وازی کردن بۆ لای خوا، هه‌ر کاتێ خراپه‌یه‌کی بینیبا به توندی قه‌ده‌غه‌ی ده‌کردو ڕێگه‌ی لێ ده‌گرت، پارێزگاری له بالآ پۆشی‌و حیجاب ده‌کرد، زۆر پابه‌ند بوو ئه‌گه‌ر چی هێشتا له‌سه‌ری واجب نه‌بوو بوو.
یه‌که‌م که‌س له‌سه‌ر ده‌ستی (أفنان) موسڵمان بوو خزمه‌تکاره‌که‌مان که خه‌ڵکی سریلانکیا بوو. دایکی أفنان ده‌ڵێ: کاتێ کوڕه بچکۆڵه‌که‌م بوو (عبدالله). له به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر بووم ناچار بووم که خزمه‌تکارێک بگرم بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای له کوڕه‌که‌م بێت. ئه‌م خزمه‌تکاره‌ش ئافره‌تێکی گاور (نصراني) بوو. أفنان به‌مه‌ی که خزمه‌تکاره‌که موسڵمان نییه توڕه بوو ووتی: نابێ ئافره‌تێکی کافر له ماڵی ئێمه بێت خزمه‌ت بکات. منیش چونکه زۆر پێویستم پێی هه‌بوو گوێم نه‌دایه قسه‌کانی أفنان. ڕۆژێک خزمه‌تکاره‌که هاته لام به دڵخۆشی ووتی: دایه ده‌زانی أفنان منی فێری إسلام کرد، من شایه‌تی ده‌ده‌مو ده‌ڵێم: (أشهَدُ أنْ لا إله إلاّ الله وَ أشْهَدُ أنَّ محمداً رَسُولُ الله).
باوه‌ڕی أفنانو تاقیکردنه‌وه‌ی
أفنان ئه‌و ئێش‌و ئازاره‌ی له ئێمه ده‌شارده‌وه ده‌یووت: ئازارێکی ساده‌یه هێنده نییه، که له قاچی دا هه‌بوو. پاش دوو مانگ شه‌ل بوو. کاتێ پرسیارمان ده‌کرد ده‌یووت: ئازاره‌که که‌مه إنشاوالله لا ده‌چێت. دوای مانگێک ته‌واو په‌کی که‌وت له ڕۆیشتن که‌وتو نه‌یده‌توانی بڕوات. له نه‌خۆشخانه دکتۆرێکی تورکی‌و وه‌رگرێکو په‌رستارێکمان له گه‌ڵ دا بوو. هه‌موویان نا موسڵمان بوون. دکتۆره‌که پێی ووتین: قاچی ئه‌م کچه توشی شێرپه‌نجه بووه ده‌بێ سێ ده‌رزی کیمیاوی لێ بدرێت.
به‌لآم دوایی مووی سه‌رو برۆیه‌کانی ده‌ڕوێته‌وه. من‌و باوکی‌و مامی زۆر ناڕه‌حه‌ت بووین، دانیشتین زۆر به تاسه‌وه ده‌گریاین. به‌لآم أفنان هه‌ردوو ده‌ستی خستبووه سه‌ر ده‌می زۆر به دڵخۆشی ده‌یووت: (الحَمْدُ لله، الحَمْدُ لله، الحَمدُ لله) له خۆم نزیک کرده‌وه له باوه‌شم گرت، ووتم أفنان چیته؟ ئه‌ویش ووتی: دایکه الحَمدُ لله موسیبه‌ته‌که له خۆم دایه نه‌ک له ئاینه‌که‌م. به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌کردو ده‌یووت الحَمْدُ لله.
هه‌موویان سه‌رسام بوون به‌م کاره، لێیان ده‌ڕوانی. خۆم زۆر به بچووک هاته پێش چاو که بینیم ئه‌م کچه بچکۆڵه‌یه ئه‌م ئیمانه‌ی هه‌یه. دکتۆرو وه‌رگێڕو سسته‌ره‌که که بینیان ئه‌م کچه خاوه‌نی ئه‌م ئیمانه پته‌وه‌یه موسڵمان بوون. که أفنان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات به چاره‌سه‌ری کیمیاوی مامی داوای لێ کرد که مووی سه‌ری بتاشێ پێش ئه‌وه‌ی به‌خۆی هه‌ڵبوه‌رێت. به‌لآم ڕازی نه‌بوو، ووتی: نامه‌وێت بێ به‌ش بم له پاداشتی هه‌ر تاڵه مووێکی سه‌رم که هه‌ڵده‌وه‌رێت.
من‌و باوکی‌و أفنان هه‌رسێکمان به‌ڕێکه‌وتین به فڕۆکه بۆ أمریکا بۆ چاره‌سه‌ری. که گه‌یشتینه ئه‌وێ دکتۆرێکی ئه‌مریکی ئافره‌ت که ماوه‌ی (5) ساڵ کاری له سعودیه کردبوو، هه‌ندێ ووشه‌ی عه‌ره‌بی به باشی ده‌زانی. موقابه‌له‌و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کردین. کاتێک أفنان دکتۆره‌که‌ی بینی پرسیاری لێ کرد تۆ موسڵمانیت؟ ووتی: نا. أفنان له‌گه‌ڵ خۆی بردی بۆ یه‌کێ له ژووره‌کان، له گه‌ڵی دانیشت ده‌ستی کرد به بانگ کردنی بۆ ئیسلام. دکتۆره‌که هاته لام‌و چاوه‌کانی پڕ ببوون له فرمێسک، ووتی: ماوه‌ی (5) ساڵ له سعودیه بووم که‌س بانگی نه‌کردم که‌چی ئێستا ئه‌م کچه بچووکه هاتووه له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمان ده‌بم.
له ئه‌مریکا پێیان ووتین هیچ چاره‌سه‌ری نییه ته‌نها بڕینه‌وه‌ی قاچی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته سییه‌کانی بیکوژێت. أفنان نه‌ده‌ترسا له‌وه‌ی که قاچی ببڕدرێته‌وه، به‌ڵکو خه‌می گه‌وره‌ی باوکی‌و دایکی بوو. دایکی ده‌ڵێ: پاش بڕینه‌وه‌ی قاچی أفنان گه‌ڕاینه‌وه بۆ ریاز - سعودیه- به‌لآم ئه‌وه‌ی کتو پڕ بوو شێرپه‌نجه‌که گه‌یشته سییه‌کانی. حاڵه‌ته‌که‌ی زۆر نا ئومێدانه بوو. وای لێ هاتبوو له‌سه‌ر جێگایه‌که‌ی به دوگمه‌یه‌ک ده‌رزیو نان خواردنی بۆ ئه‌نجام ده‌درا.
له نه‌خۆشخانه ده‌نگی بانگ نه‌ده‌بیسترا أفنان له حاڵه‌تێکی زۆر ناخۆش بوو، له هۆش خۆی ده‌چوو، به‌لآم ته‌نها به هاتنی کاتی نوێژ ده‌هاته‌وه هۆش خۆی. داوای ئاوی ده‌ست نوێژی ده‌کرد. نوێژی پێ ده‌کرد. به‌لآم دکتۆره‌کان ووتیان: سوودی نییه، له نه‌خۆشخانه هێنامانه‌وه ماڵێ. ڕۆژێک خێزانی مامه‌ی هات ووتی: کوا أفنان؟ ووتم: له‌م ژووره‌یه، چووه لای. به‌لآم یه‌کسه‌ر شله‌ژاو حه‌په‌سا پاشان ده‌رگایه‌که‌ی داخست. ترسام له‌وه‌ی شتێکی به‌سه‌ر هاتبێ. چوومه ژوورێ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یری کردم ووتی دایکه. منیش بینیم وه‌کو گڵۆپێک ناو ژووره‌که‌ی ڕووناک کردۆته‌وه. ووتم: چییه کچم؟ ووتی: خه‌ونێکم بینی ئێستا. ووتم: خێر ده‌بێ إنشاوالله.
ووتی: له خه‌ومدا بینیم ببوم به بووک کراسێکی سپیم له‌به‌ر کردبوو، هه‌موو خزمه‌کان دڵخۆش بوون ته‌نها تۆ نه‌بێ ئه‌ی دایکه. ووتم: کچم لێکدانه‌وه‌که‌ی چییه؟ ووتی: هه‌ست ده‌که‌م ده‌مرم هه‌موویان له بیرم ده‌که‌ن ته‌نها تۆ نه‌بێ هه‌میشه منت له بیر ده‌بێ، زۆر خه‌مو خه‌فه‌تم بۆ هه‌ڵده‌گری. أفنان ڕاستی کرد. ڕۆژێک له ڕۆژان له نزیک أفنان دانیشتبووم، من‌و دایکم بووین ئه‌ویش له‌سه‌ر جێگایه‌که‌ی پاڵیدابوه‌وه. ووتی: وه‌ره دایه نزیک به‌ره‌وه لێم، ده‌مه‌وێت ماچت بکه‌م. پاشان ووتی: ده‌مه‌وێت لایه‌که‌ی تریش ماچ بکه‌م. منیش لێی نزیک بوومه‌وه ماچی کردم. دواتر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر جێگه‌ی خۆی پاڵ که‌وتو دواتر ڕووی کرده قیبله‌و ووتی: (أَشهَدُ أنْ لا إله إلاّ الله....... تا دة (10) جار دووباره‌ی کرده‌وه، پاشان ووتی: أَشهَدُ أن لا إله إلاّ الله وَأَشهَدُ أنَّ محمد رَسُول الله) پاشان گیانی ده‌رچوو. گه‌ڕایه‌وه لای خوای په‌روه‌ردگار.
بۆنی مسک
دایکی ده‌ڵێ: پاش مردنی کچه‌که‌م ئه‌م ژووره‌ی که تێیدا وه‌فاتی کرد بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ بۆنی میسکی لێده‌هات.

