سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هێزى کێشکردنى زه‌وى ... له قورئاندا
نووسینی / سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتًا (25) أَحْيَاءً وَأَمْوَاتًا (26)} [المرسلات]، واته: ئایا ئێمه زه‌ویمان نه‌کردووه به هۆکارى کۆکردنه‌وه، بۆ زیندوان و مردوان؟
ئایه‌ته‌که ڕوون و ئاشکرایه له بوراى سوپاسکردن و وه‌یادخستنه‌وه‌ى به‌خششدا: ئایائه‌م زه‌وییه‌ى له‌سه‌رى ده‌ژین وه‌هامان لێنه‌کردووه به‌کێش بێت بۆتان، به‌ڕاده‌یه‌ک که هه‌موو هۆکاره‌کانى ئارامى و دڵنیایى و جێگیربوونتانى له‌سه‌ر ده‌بیننه‌وه؟ بۆئه‌وه‌ى که‌س وه‌ها خه‌یاڵ نه‌کات ئه‌م کێشکردن و گردکردنه‌وه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌وکاته‌یه که مرۆڤ له‌دواى مردنى له‌نێو زه‌ویدا ده‌نێژرێت، ئه‌و ڕسته‌یه‌ى له ئایه‌ته‌که‌دا هاتووه واته به‌جۆرێکمان لێکردووه کێشتان بکات، جا به زیندوویى به‌سه‌ریدا بڕۆن یاخود به مردوویى تیایدا بنێژرێن.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ]النمل/٦١، واته‌ئایا ته‌نها ئه‌و زاته نییه که زه‌وى دامه‌زراندووه؟
ئه‌م ئایه‌ته ئاماژه به کێشکردنى زه‌وى ده‌دات که به‌هۆیه‌وه شته‌کان له‌سه‌ر زه‌وى جێگیر و چه‌سپاون و به‌وه‌ش ژیان ئیمکانیه‌تى هه‌یه، گه‌ر ئه‌و سیفه‌تى کێشکردنه‌ى زه‌وى نه‌بوایه ژیان ئه‌سته‌م ده‌بوو
ئیسحاق نیوتن (1642ز-1727ز) یاساى کێشکردنى گشتى دانا: هه‌موو دوو ته‌نێک له گه‌ردووندا به هێزێک یه‌کترى کێش ده‌که‌ن، بڕى ئه‌و هێزه زیادده‌کات به زیادبوونى لێکدانى بارستایى دوو ته‌نه‌که و که‌مبوونه‌وه‌ى دووریى نێوانیان به دووجا)).
ئه‌م بیردۆزه بووه زانستێکى هه‌ستپێکراو که به‌هۆیه‌وه هه‌ساره‌کان ده‌خولێنه‌وه. له‌وانه‌ش خولانه‌وه‌ى زه‌وى به‌ده‌ورى خۆردا که تیایدا خۆر هێزى کێشکردنى بۆ سه‌ر زه‌وى هه‌یه و هه‌ر به‌هۆى ئه‌و هێزه‌وه (له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیى جوڵه‌ى زه‌وى ئه‌و کاره به‌ئاکام ده‌گات.
هه‌ر زانست ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزى کێشکردنه نه‌بێت، مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى به‌رزده‌بێته‌وه (ده‌فڕێت، هه‌روه‌ک سه‌ر هه‌ندێک له هه‌ساره‌کانى تر که هێزى کێشکردن که‌متره.
ئایا ئه‌و به‌دیهێنانه مه‌زن و ورده‌کارییه سه‌رنجڕاکێشه شوێنه‌وارى ڕێکه‌وته؟!

