سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئایا ده‌ته‌وێت سه‌فه‌رێکی شه‌رعی بکه‌یت که له‌م سه‌فه‌ره‌دا پاداشت وه‌ربگریت...؟ (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
لقمانی حکیم ئامۆژگاری کوڕه‌که‌ی کرد که ویستی بڕوا بۆ سه‌فه‌رێک. ووتی: ئه‌ی کوڕم ئه‌گه‌ر ڕۆیشتیت بۆ سه‌فه‌ر له‌سه‌ر وولاخه‌که‌ت نه‌خه‌وی. چونکه زۆر نووستن له‌سه‌ر وولاخ وا ده‌کات به په‌له بڕوات. ئه‌گه‌ر له شوێنێ دابه‌زیت گیا‌و پوشی لێ بوو مافی وولاخه‌که‌ت بده. له پێش خۆت ئالیکی بۆ ئاماده بکه. ئینجا بۆ خۆت هه‌وڵ بده. ئه‌گه‌ر ڕێگات زۆر دوور بوو، به شه‌و بڕۆ چونکه له شه‌ودا زه‌وی لول ده‌درێ. ئه‌گه‌ر ویستت دابه‌زی له شوێنێ له سه‌ر ڕێگه‌ی خه‌ڵک دامه‌به‌زه،
چونکه شوێنی مارو دڕونده‌و گیانله‌به‌رانه. بڕۆ شوێنێک که له هه‌موو جێگایه‌ک جوانتر بێت‌و سه‌وزایی لێ بێت‌و دیمه‌نی جوان بێ‌و زیاتر گیا‌و بۆری لێ بێ، چونکه دڵت لێی ئارام ده‌بێ. ئه‌گه‌ر دابه‌زیت دوو ڕکعات نوێژ بکه، بڵێ خوایه له شوێنێکی پیرۆزم دابه‌زێنه. ئه‌گه‌ر قه‌زای حاجه‌ت به جێ بگه‌ینیت بڕۆ دووری ڕێگاو خۆت داپۆشه. ئه‌گه‌ر له شوێنی خۆت ڕۆیشتی دوو رکعات نوێژ بکه. خوا حافیزی له‌م زه‌ویه بکه که لێی دابه‌زیبووی، سه‌لام بکه له شوێنه‌که‌و له دانیشتوانی. چونکه هه‌موو پارچه زه‌ویه‌ک کۆمه‌ڵه فریشته‌یه‌کی تێدایه.
ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕی به‌لای چیا‌و چۆلآییو دۆڵ زۆر زیکری خوا بکه. چونکه چیا‌و دۆڵ‌و شیوه‌کان هه‌موو ڕۆژێ بانگی یه‌کتر ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ئایا ئه‌مڕۆ که‌س هاتووه به لاتان زیکری خوای کردبێ.
ئه‌گه‌ر ویستت خواردنێک نه‌خۆیت تاکو هه‌ندێکی لێ نه‌به‌خشیت ئه‌وه وا بکه، تاکو به‌ته‌نیا بیت زیکری خوا بکه به‌لآم ووریا به له‌سه‌ره‌تای شه‌و سه‌فه‌ر مه‌که، له تاریکی به‌یانی ده‌ست بکه به سه‌فه‌ر یان له نیوه‌ی شه‌ودا. ده‌نگت به‌رز نه‌که‌یت له ڕۆیشتنت مه‌گه‌ر به زیکری خوا نه‌بێ. با شمشێرو که‌وانه‌که‌ت له‌گه‌ڵ دابێ له سه‌فه‌ردا. هه‌میشه هه‌ندێ ده‌رمانت له‌گه‌ڵ بێ له سه‌فه‌ر سوودی بۆ خۆت‌و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن یان په‌ککه‌وته‌ن ده‌بێ بۆ هاوڕێیانت باش به‌و له‌گه‌ڵیان بگونجێ، ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تیان لێ کردی یارمه‌تیان بده. ئه‌گه‌ر داوایان لێ کردی که شاهیدیان بۆ بده‌یت، ئه‌وه شاهیدی بده. به‌لآم ڕای خۆت به‌هێز بکه. ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌کانت ڕۆیشتن له‌گه‌ڵیان بڕۆ، ئه‌گه‌ر به کارێک سه‌رقاڵ بوون له‌گه‌ڵیان کار بکه، ئه‌گه‌ر هه‌موویان ویستیان خێرێک بکه‌ن به هه‌ژارێک یان شتێکیان به‌خشی تۆش له‌گه‌ڵ ئه‌وان ببه‌خشه خۆت جیا مه‌که‌وه گوێ راگره بۆ گه‌وره‌ترین هاوڕێت. ئه‌گه‌ر سه‌رتان لێ شێوا له ڕێگادا دابه‌زن. ئه‌گه‌ر گومانتان له ناوه‌نجیه‌که بێ به‌وێدا بڕۆن. یه‌کێک بکه‌ن به ئه‌میری خۆتان، پرس‌و ڕای پێ بکه‌ن چونکه به‌وه قه‌ت گومڕا نابن.

