سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
جۆره‌كانی ماڵات ... له قورئاندا
نووسینی / سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت{ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ مِنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ نَبِّئُونِي بِعِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (143) وَمِنَ الْإِبِلِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْبَقَڕ اثْنَيْنِ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ وَصَّاكُمُ اللَّهُ بِهَذَا فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْڕ عِلْمٍ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (144)} [الأنعام]، واته: خواى گه‌وره، هه‌شت جووت ماڵاتى بۆ خزمه‌تى مرۆڤ دروستکردووه) له مه‌ڕ جووتێک و له بزنیش جووتێک ئه‌ى موحه‌ممه‌د به‌و نه‌فامانه بڵێ که هه‌ر له‌خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) ئایا خواردنى گۆشتى نێره‌کانى حه‌رام کردووه یان مێیه‌کانیان ئه‌وه‌ى که له‌سکى مێیه‌کاندا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و به‌ڵگه‌یه‌کى زانستیتان هه‌یه، بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه؟!
هه‌روه‌ها له وشتر جووتێک و له ڕه‌شه‌وڵاخیش جووتێک، دووباره پێیان بڵێ:( ئایا خواردنى گۆشتى نێره‌کانى حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان، یان ئه‌وه‌ى که له سکى مێیه‌کاندا هه‌یه؟! یاخود ئێوه وا دیاره شایه‌ت بوون و له‌وێ بوون کاتێک خوا بڕیارى به‌وجۆره‌ى بۆدان؟! جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆى به‌ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستووه تا به‌بێ زانست خه‌ڵکى سه‌رلێشێواو بکات، به‌ڕاستى خوا هیدایه‌تى ده‌سته‌ى سته‌مکاران نادات.
له‌م دوو ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خواى مه‌زن ئاژه‌ڵانى به هه‌شت جووت دیاریکردووه، واته: چوار کۆمه‌ڵه، که هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌کیان له نێر و مێ پێکدێن، چوار کۆمه‌ڵه‌که‌ش بریتین له: مه‌ڕ، بزن، وشتر و مانگا (ڕه‌شه‌وڵاخ)
هه‌روه‌ها ئه‌و دوو ئایه‌ته باس له بێباوه‌ڕان ده‌کات که هه‌ندێک جۆر یان تاکى ئاژه‌ڵان حه‌رام ده‌که‌ن به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌کى دروست و په‌سه‌ند، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى نه‌زانى و نه‌فامییانه.
یه‌کێک له پۆلێنهکانى ئه‌و مه‌ڕ و ماڵاتانه له زانستى زینده‌وه‌رزانیدا به‌مجۆره‌یه:
١. پۆلى وشتر: که وشترى یه‌ک کۆپار و دوو کۆپار ده‌گرێته‌وه.
٢. پۆلى مانگا ڕه‌شه‌وڵاخ: که کۆمه‌ڵێک ئاژه‌ڵى زۆر ده‌گرێته‌وه که له هه‌موو جیهاندا بڵاون.
پۆلى ڕه‌شه‌وڵاخ: مانگا و گامێش و ئه‌م جۆرانه ده‌گرێته‌وه.
٣. مه‌ڕ و ماڵاته‌کان له‌پێشه‌وه‌ى ئاژه‌ڵانى تردان له‌ڕووى زهوهندهیى سوودهکانیانهوه. قورئان ئه‌مه‌ى تۆمارکردووه و زانستیش سه‌لماندوویه‌تى.
ئه‌مه مه‌ڕ و ماڵات که له‌قورئانى پیرۆزدا باسکراون، زانستى نوێ هاتووه تاکو ناوه‌ڕۆک و به‌شه‌کانى به‌دیار بخات... که‌سێک تهئهممولى تێدا بکات ناتوانێت نه‌ڵێت: پاکوبێگهردى بۆ ئه‌وخوایه‌ى ئه‌م هۆکاره‌ى بۆ بهگهڕخستین گه‌رچى توانا‌مان نه‌بوو بۆى

