سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌لقه‌ى دوانزه‌هه‌م...القیامه چوون به‌ره‌و حه‌شر
نوسینى:ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى: دینه هه‌ولێر
چاره‌ى خه‌و نووستنه...چاره‌ى رێ رۆشتنه...ئه‌و خه‌ڵکه‌ى راست ده‌بنه‌وه و گیانیان ده‌کرێته‌وه به به‌ردا...چاریان ناچاره...ده‌بێت بڕون بۆ مه‌حشه‌ر...ئه‌م رێیه بگرنه به‌ر به‌م گه‌رمایه به‌و ده‌شته کاکى به کاکیه‌دا...نه‌ئاوێ...نه سێبه‌رێ...ئه‌و کاته‌ى بانگده‌رێک بانگیان ده‌کات هه‌موویان ده‌جووڵێن...وه نه‌بێت ده‌ربازیان بێت...
ئه‌و رێیه ده‌بڕن بۆ شتى ناخۆشتر:{يوم يدعوا الداع الى شىء نكر}...بانگبیژێک بانگیان ده‌کات بۆ شتێکى ناخۆش...بۆ خراپه‌کاران له هه‌مووى ناخۆشتر ئه‌ویه...ده‌بێت له سه‌ر سه‌ر بڕۆن به‌ڕیوه...کێش هه‌موو لاشه‌یان ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌ریان...{الا انهم يتقون بو جه‌هم عن كل حدب و شوك}...به ده‌مووچاویان دڕک و که‌نده‌کانى لا ده‌به‌ن...بانگبێژێک...ده‌نکێک بانگیان ده‌کات...له دووره‌وه...له ئه‌و په‌ڕى سنوره‌وه...ئه‌مانیش به‌ره‌و ئه‌و ده‌نگه ده‌کشێن...{فيتبعون الداعى}...شوینى ده‌که‌ون...زۆر دووره...به پێ...نه‌ک به پێ...به‌سه‌ر سه‌ر...نه‌قومێ ئاو...نه‌تیکه یه نان ...به‌ڵکو به‌ڕه کۆنه یه‌کیشیان پێ نیه...له تیبى ئه‌و گه‌رمایه بیانپارێزێ...{ذلك يوم عسير}چ رۆژێکى سه‌خته...چ رۆژگارێکه ئه‌وانى تێکه‌وتووه..{للكافرين غير يسير}...ئه‌و ڕبرینه ئاسان نیه...خودایه‌ى گیان چۆن بچم...{يجاء بالكافر يوم القيامة فيقال لة}..کافر ده‌هێنرێت و پێى ده‌وترێت...{ارايت}...بڵێ...{لو كان لك الارض ذهبا}...ئه‌گه‌ر کیشى زه‌وى هه‌مووئالتون بوایه هى تۆ بوایه‌ه...هه‌موو زه‌ویت ده‌داو له‌م حاله‌ته رزگارت بوایه...{اكنت تفتدى بة}؟؟...یقول{نعم}...ده‌ڵێت...به‌ڵێ...{فيقال لة}...ئه‌وجا پێى ده‌وترێت:{قد كنت سألتك ما هو ايسر منة}...ئیمه داواى له‌وه ئاسانترمان لێکردیت...که‌چى نه‌تکرد...بیرى ده‌خه‌نه‌وه...بۆ ئه‌وه‌ى داخ بچه‌ژێ...بیرى عومرى له ده‌ستچووى خۆى بکاته‌وه...ئه‌و توێشوه‌ى که له قیتاره‌مه‌دا به‌جێى هێڵا...ئه‌و قیتاره‌ى چوو...چوو گه‌رانه‌وه‌ى نیه...داواى کیشى هه‌موو زه‌وى ئالتونیان لێ نه‌کردى...به‌ڵکو پێیان ووتن: ئه‌و تۆزه عمره‌ى پیمان دان ئه‌و چوار رۆژه عومره...ئه‌و ته‌مه‌نه کورته...زۆر کورته له چاو ئه‌وێ دا...وه‌ک نه بوو وایه...{كأنهم يوم يرونها}...کاتێک ئه‌و رۆژگاره دوور‌و درێژه‌ى ده‌بینن...وا ده‌زانن له دونیادا ته نها چه‌ند ساتێکى که‌م ...ئیواره‌یه‌ک یاخود به یانیه‌ک ژیاون...ئیواره کاتێک تازه خۆر خۆى به و دیودا ده‌کات...شه فه‌قى سوور له پاش خۆى به‌جێ ده‌هێلێت ...چه‌ند سانیه ێکه‌وه ئه‌ویش نا مێنێت یاخوت به یانیان لاى چیش ته‌نگاو له دواى ئه‌وه‌ى منداڵان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه...ماوه‌یه‌ک یارى ده‌که‌ن...پاشان بێ تاقه‌ت ده‌بن و ده‌چنه‌وه بۆ ماڵ...ماوه‌یه‌کى که‌م ...{يلبثوا الا عشية او ضحاها}...ئه‌وان وا ده‌زانن ئه‌وه‌ند ژیاون...{او ضحاها}...چیشتنگاویک...ده‌رۆن بۆ مه حشه‌ر..چۆن ده‌رۆن.؟!...که‌ى ده‌گه‌ن؟!.چه‌ند چرکه‌و چه‌ند ده‌قه‌و چه‌ند رۆژو چه‌ند مانگ و چه‌ند سه‌ده به‌ریوه‌ن ؟؟...نازانن...چه‌ند رێگایان بڕیوه ده‌بێت بگه‌ن...هه‌رچۆنیک بێ هه‌ر ده‌شگه‌ن...{ان الاولين و الاخرين}...هه‌موویان ئه‌وه‌ل و ئاخریان...{لمجموعون}...کۆ ده‌کرێنه‌وه...{الى ميقات يوم معلوم}...له رۆژێکى دیاریکراو کاتێکى دیاراودا...که گه‌یشتن یه‌کسه‌ر کۆت ده‌کرێن...{مقرنين فى الاصفاد}...ئه‌مه کافران...ئه‌ى موسلمانان.؟!...ئه‌گه‌ر حه‌سانه‌وه به سه‌ره‌ش بێت سه‌ره‌یانه...دونیا بۆ ئه‌وان جه‌هه‌نه‌م بوو...{الدنيا جنة الكافر}...دونیا به هه‌شتى کافربوو...جه‌هه‌نه‌مى ئه‌م...ئه‌و خه‌لکى دونیا نه‌بوو...بۆیه قه‌ده‌ریان نه‌ده‌گرت...غه‌ریبه بوو به وان...نه‌ى ده‌خوارد...له‌زمانى حاڵى نه‌ده‌بوون...{قالوا ياشعيب انا لانفقة كثيرا مما تقول}...ئێمه تێ ناگه‌ین...له زۆربه‌ى ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یڵێى...ئه‌و غه‌ریبه بوو...هه‌ر به لاشه‌ى لێره بوو ...بیرى دۆست و ئه‌حبابى ده‌کرد...دلێ لاى خودا‌و فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان بوو...شاعیره موسڵمانه‌که ده‌لێت:
عرچ من در نماز به پنهانى
درد فراق تورا
با تو بگژارم
ده‌ڵێت: کاتێک نوێژ ده‌که‌م به په‌نهانى ده‌مه‌وێت ...ده‌ردى دوورى تۆ...به تۆ بڵێم...حه‌زه‌کانم...ئاواته‌کانم....ئه‌وانه‌ى ده‌مه‌وێت کاتێک گه‌یشتم به تۆ...تۆ بۆم بکه‌یت...به‌تۆى بڵێم...چیم پێده‌که‌ن...چۆن سزام ده‌ده‌ن...چۆن تۆمه‌تم بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن...که‌ى بێ له‌م ئاواره‌یى و غوربه‌ته ده‌ربازم ببێت...بگه‌رێمه‌وه بۆ وو‌ڵاتى خۆم...بۆیه که ده‌گه‌رێته‌وه به گه‌رمى پیشوازى لێده‌که‌ن...ناترسێ...دڵیان خۆشه...{لا يحزنهم الفزع الاكبر}...هیچ غه‌مى نیه...ئه‌و رۆژه ترسناکه نایترسێنى...مه‌لائیکه وه‌ستاون به دیاریه‌وه...به باڵه جوانه کانیانه‌وه...به چوار ده‌وریاندا ده‌سوڕێنه‌وه...ده‌یان بینێ و ده ستیان لێ ده‌دا...چه‌ند خۆشه ئه‌و ده‌نگه خۆشه....قسه‌یان له گه‌ڵدا ده‌کات...ته‌ماشایان ده‌کا و پێده‌که‌نێ...جلى جوانیان هێناوه...ده‌یکه‌نه به‌رى...ئۆخه‌ى دۆستان هاتن بۆ لام ..{نحن اولياوكم فى الحياة الدونيا وفى الاخرة}...له‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تیانه ده‌ربازت ده‌که‌ن...ئۆخه‌ى خودایه گیان ئێمه‌ش ئه‌م رۆژه‌مان هه‌یه...پێ ى ده‌ڵێن : ئه‌مه ئه‌و رۆژه‌یه که وه‌عدتان درابوویه...سه‌لامى خوداى گه‌وره‌ى پێده‌گه‌یه‌نن...{يا عبادى}...به‌نده‌کانم...{لا خوف عليكم ولا انتم تحزنون}..ئیتر ئێوه ناترسن...غه‌م ناخۆن...یاساى ترس و غه‌م کۆتایى هات...{فوقهم الله شر ذلك اليوم...ولقاهم جنة و سرورا وجزاهم بما صبروا جنة و حريرا}له شه‌ڕى ئه‌و رۆژه ده‌ربازیان ده‌کات...له‌و رێگه بڕینه و ...له‌و برژانه‌ى به‌ر خۆرى نزیک و به رووتى...له‌و بێ که‌سى و لانه‌وازییه...جلى به هه‌شتیان ده‌کرێته به‌ر...ئاخۆ چه‌ند بێ که‌س له‌و دونیا خودا بیانگرێت به که‌س ئاخۆ چه‌ند نه‌خۆشى به نه‌خۆشى مردوو له‌و کاته ساغ ده‌بنه‌وه ...ئاخۆ چه‌ند نه‌فسى بێزرا و فریشه ده‌یانگرێته باوه‌ش ...چه‌ند ناشیرین , جوان ده‌بن ...ده‌موچاویان سپى ونوورانى ده‌بێت ...(وجوهم يومئذ ناضرة) ...ده‌دره‌وشتێته‌وه... چه‌ند که‌س به داخ و که‌سه‌ره‌وه سه‌ریان نابێته‌وه ... که‌چى ئه‌و ڕۆژه وه‌کو گوڵى گه‌شاوه‌یان لێهاتووه... (وسرورا) دڵخۆشى (جزاؤهم جنة و حريرا) چه‌ند که‌س له هه‌موو ژیانیان خاوه‌نى عانه‌یه‌ک نه‌بوون ... که‌چى ئه‌و ڕۆژه باجى به‌هه‌شتیان ده‌ده‌نێ ...بۆ خۆى حاوه‌نى ده‌بن ...چه‌ند که‌س قه‌ت جلى تازه‌یان نه‌کردبێته به‌ریان ... که‌چى جلى ئاوریشمیان بکه‌نه‌به‌ر ... خۆشیه‌کان زۆر له‌وه خۆشترن ... ته‌نانه‌ت ئه‌مى موسڵمان بیرى لێکردبێته‌وه ...پڕى چاو و ده‌م و گۆنا و هه‌موو لاشه وگیانیان پێده‌که‌نن ...جوانترین مه‌وکبى بۆ ده‌رازێننه‌وه و به‌ره‌و مه‌حشه‌ر سوارى ده‌که‌ن ...مه‌لائیکه ده‌ستیان له ناو ده‌ستیایه‌تى ...کافران ماندوو شه‌که‌ت به‌جێ ده‌هێڵێت ئه‌وان به سه‌ده‌ها ساڵ دواى ئه‌مان ده‌گه‌نه مه‌حشه‌ر ...ئه‌و ئه‌وم ماوه زۆر و زه‌به‌نده له سێبه‌رى خوادادا ده‌بێت ... تا کاتى حیساب دێت ... له خۆشی‌دا نازانێت کات چۆن ئه‌ڕوات ... له ژێر سێبه‌رى خودادان ... بستێ له‌و سێبه‌ره به هه‌موو دونیا و هه‌رچى له دونیادا هه‌یه ده‌یهێنێ ...(واظلهم في ظله يوم لا ظل الا ضله ) ...ئه‌یانخه‌مه ژێر سێبه‌ر خۆم ... ئه‌و ڕۆژه هیچ سێبه‌رێک نیه ...ئاخر خۆریش له هه‌موو شتێک نزیکتره ... هیچ شتێک سێبه‌رى لێناکرێت ...ئه‌مان له ژێر سێبه‌رى خودادان ... نانت نه‌بێ و...ئاوت نه‌بێ و... ته‌نها چرکه‌یه‌ک له‌و سێبه‌ره‌دابیت...ئه‌مان له‌وێن ...کافرانیش له به‌ر گه‌رماى خۆردا تینیان لێبڕاوه وشک هه‌ڵهاتوون ... ده‌موو چاویان قوپاوه... چاویان ئه‌بڵه‌ق ... چه‌ناگه‌یان داچه‌قیوه ... مووه‌کانى سه‌رى هه‌مووى بزڕکاوه ...خۆشترین خۆشیش ئه‌وه‌یه هه‌بن له‌م خۆشیه‌دا نه‌بن ... ناخۆشترین ناخۆشیش ئه‌وناخۆشیه‌یه که هه‌ست بکه‌یت له کاتى ئه‌وه‌دا هه‌بن له خۆشیدابن...پێشینلنیش ووتویانه: گه‌رما هاوینه ئاوى سارد ده‌خاته بره‌و تا کاتى حیساب ئه‌و ده‌مه...خۆشیه‌کان خۆشتر ...ناخۆشیه‌کان ناخۆشتر....

