سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌موو ته‌نه‌کان له‌ڕێره‌وى تایبه‌تى خۆیاندا مه‌له‌ده‌که‌ن .... له قورئاندا
نووسینی / سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
یه‌کێک له‌خاسیه‌ته‌کانی گه‌ردوون ئه‌وه‌یه هه‌ر توخمێک له توخمه‌کانی و هه‌موو گه‌ردیله‌کانی ئه‌م توخمانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ى هێنده‌ى ئه‌تۆمێکیش بێت، له جوڵه‌یه‌کی یه‌کبینه‌دان و تائه‌به‌د ناوه‌ستن مه‌گه‌ر به فه‌رمانی خوا نه‌بێت، خواى به‌دیهێنه‌رى زه‌وى و ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م جوڵه‌یه به ڕێکه‌وت نییه، یان به‌و جۆره نییه مادده خۆى هه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌و کاره بکات وه‌ک بێباوه‌ڕان بانگه‌شه‌ى ده‌که‌ن)، به‌ڵکو جوڵه‌یه‌کی به‌یاساکراو و دیاریکراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکی کارزانه‌وه، چونکه جوڵه‌ى ته‌نه‌کان له گه‌ردووندا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساکانی زانستی دانراون که مرۆڤ دایناون و زانیونی و له ده‌وروبه‌رى خۆیدا و له‌زه‌وى و گه‌ردووندا دۆزیونیه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌که له ئه‌ستێره و هه‌ساره و گه‌له‌ستێره‌کان به جوڵه‌یه‌کی ته‌وه‌ره‌یی به‌ده‌ورى خۆیاندا و به‌جوڵه‌یه‌کی جێگۆڕکێ له خولگه‌کانیاندا ده‌سوڕێنه‌وه. زیاتر له‌وه‌ش هه‌موو گه‌ردوون به‌ده‌ورى چه‌قێکدا ده‌سوڕێته‌وه که زانستی مرۆڤ که‌م تا زۆر) هیچی له‌باره‌وه نازانێت و ته‌نها له زانستی خواى تاک و ته‌نهادایه.
گه‌رچی مرۆڤ بتوانێت هه‌ندێک له یاسا ده‌رباره‌ى جوڵه‌ى ته‌نه‌کانی سه‌ر زه‌وى و نزیک زه‌وى بزانێت، به‌ڵام هه‌ر که‌مده‌ست و بێ‌توانا ده‌بێت له زانینی زۆرێک له مه‌سه‌له شاراوه‌کانی جوڵه‌ى ته‌مگه‌له‌کان و هه‌ساره‌کان و گه‌له‌ستێره و ئه‌ستێره کلکداره‌کان و...هتد. ئه‌و دیاردانه‌ى مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى ده‌یانبینێت و وا ده‌زانێت جێگیر و وه‌ستاون و جوڵه‌یان نییه وه‌ک شاخه‌کان و بان و ده‌ریاکان)، له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌وانه له‌جوڵه‌یه‌کی به‌رده‌وامدان به هاوکاتى له‌گه‌ڵ جوڵه‌ى زه‌وی خۆیدا، به جوڵه‌یه‌کی ته‌وه‌ره‌یی و جێگۆڕکێ و جوڵه‌کانی تریش.
ئه‌م جوڵه به‌رده‌وامه ڕێکوپێکه‌ى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى ئه‌م گه‌ردوونه فراوانه که ماندووبوون و وه‌ڕسبوون و هه‌ڵه نازانن، ته‌سبیح و سوژده‌ن بۆ په‌روه‌ردگارى مه‌زن و به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌کان و زه‌وى و هه‌رچی له‌نێوانیاندایه، به‌ڵام مرۆڤ به‌و که‌مه زانسته سنوورداره‌ى هه‌یه‌تی له‌و جۆره ته‌سبیحاته تێناگات.
له جوڵه‌ى هه‌ر به‌شێک له به‌شه‌کانی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا سوود و به‌خشش و به‌ره‌که‌ت هه‌یه بۆ مرۆڤ دانیشتوى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى)، چونکه به فه‌رمانی خواى گه‌وره و میهره‌بان هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌ردوون بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و ئاسانکردنی ڕێگاکانی ژیانی له‌سه‌ر زه‌وى هێنراونه‌ته بوون.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْڕكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَاڕ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (40)} [يس]، واته: نه خۆر به مانگ ده‌گات و نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له‌ڕێڕه‌وى تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له‌ده‌که‌ن .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (33)} [الأنبياء]، واته: هه‌ر ئه‌و زاته‌یه شه‌و و ڕۆژى به‌دیهێناوه، خۆر و مانگیشی دروستکردووه، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێنه‌وه و مه‌له‌ده‌که‌ن.
له‌ئه‌نجامی جوڵه‌ى ته‌وه‌ره‌یی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کاندا چه‌قه هێزێکی دوورخستنه‌وه قوه گرد مرکزی) دروستده‌بێت که ده‌بێته هۆى هێشتنه‌وه‌ى ئه‌ستێره یان هه‌ساره‌که له خولگه تایبه‌تییه‌که‌ى خۆیدا هێشتنه‌وه‌ى دووریى نێوان ئه‌و هه‌ساره و ئه‌ستێره‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى دایکدا له دوورییه‌کی جێگیر و نه‌گۆڕدا). ئه‌و هۆکارانه‌ى کار ده‌که‌نه سه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ستی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان پێکه‌وه، له‌م خاڵانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت:
- بارستایی ئه‌ستێره خۆر)ى دایک.
- سوڕانه‌وه‌ى ته‌وه‌ره‌یى خۆر.
- هێزى ڕاکێشانی خۆر.
- بارستایی هه‌موو هه‌ساره پاشکۆکانی خۆر.
- به‌رده‌وام سوڕانه‌وه‌ى ته‌وه‌ره‌یی هه‌ریه‌ک له هه‌ساره‌کان به‌خێرایی نه‌گۆڕ.
- هێزى دوور خستنه‌وه‌ى ناوه‌ند سه‌نته‌ر)ى هه‌ریه‌ک له هه‌ساره‌کان.
- دووریى نێوان خۆر و هه‌ساره‌کان.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هۆکارانه و درێژ خایاندنى کاره‌که‌ى له‌سه‌ره‌تاى دروستکردنیه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ که به چه‌ندین بلیۆن ساڵ مه‌زه‌نده ده‌کرێت، ئه‌و خۆر و ئه‌ستێره و هه‌سارانه به‌بێ هه‌ڵه و لادان و تێکچوون جوڵاون، چونکه ڕامبوونیان به فه‌رمانی خواى په‌روه‌ردگارى مه‌زنه و ملکه‌چی ڕێکه‌وت و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نین. ڕوودانی لادانێکى زۆر بچووک له هه‌ریه‌ک له‌و هۆکارانه‌ى باسکران ده‌بێته‌هۆى نه‌مانی هێزى نێوان خۆرى دایک و هه‌ساره‌کانی، له‌مه‌شه‌وه ته‌قینه‌وه و په‌رتبوون و له‌تبوون ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ش ته‌نها کاتێک ڕووده‌دات به‌دیهێنه‌رى گه‌ردوون فه‌رمانی ڕوودانی بدات له هاتنی قیامه‌تدا).
ڕۆژى قیامه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌یه که گه‌ردوون حاڵه‌تی هاوسه‌نگی خۆى له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌ستێره و هه‌ساره و مانگه‌کان به فه‌رمانێک له‌لایه‌ن خواوه به‌هیچ جۆرێک له‌ت نابن، زه‌ویش به‌ڕوودانی ئه‌و زه‌مینله‌رزه‌یه‌ى په‌یمان دراوه ڕووبدات کاریگه‌ر ده‌بێت، هه‌موو مادده کانزاییه‌کان له ناواخنیانه‌وه دێنه‌ده‌ره‌وه و به‌وه‌ش هاوسه‌نگی و هێزى کێشکردنی و شوێنه‌که‌ى له بۆشایى ئاسماندا له ده‌ستده‌دات.
له‌ئه‌نجامی جوڵه‌ی ته‌وه‌ره‌یی خۆر، ئه‌و گازانه‌ى به‌ڕێگه‌ى ناو‌کی کارلێک ده‌که‌ن، له‌ناواخنیدا چڕده‌بنه‌وه و هێزێکی گه‌وره‌ى کێشکردنی لێوه‌دروست ده‌بێت به هۆى بارستاییه زۆر گه‌وره‌که‌یه‌وه که به ٣٣٣هه‌زار هێنده‌ى بارستایی زه‌وى مه‌زه‌نده ده‌کرێت)، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر هێزى کێشکردنی هه‌ساره پاشکۆکانی و په‌یوه‌ستکردنی به خولگه‌که‌یه‌وه و دروستکردنی کۆمه‌ڵه یان سیستمی خۆریى.
تیشکی خۆر تواناکه‌ى له‌و وزه زۆره مه‌زنه‌وه وه‌رده‌گرێت که له کارلێکه ناوه‌کییه‌کانی ناواخنی خۆردا ڕووده‌ده‌ن، وزه‌ى خۆر له ئه‌نجامى یه‌کگرتنى گه‌ردیله‌کانى هایدرۆجینى سوکه‌وه په‌یدا ده‌بێت.
به‌بێ به‌رده‌وامبوونی جوڵه‌ى ته‌وه‌ره‌یی خۆر، دروستبوونی وزه‌ى خۆر ده‌وه‌ستێت و له‌گه‌ڵ کاتدا نوێ نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵه‌یه‌ى نه‌بوایه خۆر به‌ر له هه‌زاران ملیۆن ساڵ ده‌بووه ئه‌ستێره‌یه‌کی مردوو و هێزى کێشکردنى ون ده‌کرد و هۆکاره‌کانی په‌یوه‌ستبوونی نێوان خۆر و هه‌ساره پاشکۆکانی له بۆشایى ئاسماندا هه‌ڵده‌وه‌شان... هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ستیه‌ى نێوان هه‌ساره و ئه‌ستێره‌کانه شوێن و خولگه‌ى هه‌ریه‌که‌یان له‌ئاسماندا ده‌پارێزێت. خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت:{فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76)} [الواقعة]، واته: سوێندم به شوێنی ئه‌ستێره‌کان، ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێکی زۆر گه‌وره‌یه.
لێکۆڵینه‌وه له شوێنی ئه‌ستێره‌کان و ئایه‌ته خواییه‌کان له گه‌ردووندا، ده‌بنه به‌ڵگه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر بوونی هاوسه‌نگییه‌کی بێوێنه له‌نێوان سه‌رجه‌میاندا. جیاوازى له قه‌باره‌ى ئه‌م ئه‌ستێره و هه‌سارانه و چڕیى و پێکهاته گازى و کانزاییه‌کانیان و بارسته‌و وزه و خێراییان له خولگه‌کانیاندا و دوورییه زۆره‌کانی نێوانیان، به‌ڕاستی جیاوازییه‌که ده‌چێته خانه‌ى موعجیزه‌وه.

