سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
توندى سزا‌و بێزار بوونى دۆزه‌خى یه‌کان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خه‌ڵکى ئه‌وه‌نده بێزار و ماندوون له‌دۆزه‌خ ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن به قوربانى بۆ ئه‌وه‌ى له دۆزه‌خ رزگارببن و بێنه‌ده‌ر ته‌نانه‌ت یه‌ک یه‌کى ئه‌و شتانه ده‌که‌ن به قوربانى رزگاربونیان که‌له‌دونیادا خۆى ده‌کرد به قوربانیان و له‌پێناویدا خۆیدا به‌کوشت ده‌دا. وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت [يُبَصَّرُ‌ونَهُمْ ۚ يَوَدُّ الْمُجْڕ‌مُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ]المعارج/١١ واته تاوانبار له‌ورۆژه‌دا پێ خۆشه که کوره‌که‌ى وه‌هاوسه‌ره‌که‌ى و براکه‌ى هۆزه‌که‌ى که‌له‌دونیادا پشتیان ده‌گرت وئه‌میش ئاماده‌بوو خۆى بکاته قوربانیان وه‌هه‌رچى خه‌ڵکى سه‌رزه‌ویش هه‌یه بینکاته قوربانى خۆى و له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ى ئاگرى دۆزه‌خ رزگارى ببێت به‌ڵام مه‌حاڵه‌به‌وشێوه‌یه رزگارى نابێت.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى [لِلَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَ‌بِّهِمُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَالَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الْأَرْ‌ضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ ۚ أُولَـٰئِكَ لَهُمْ سُوءُ الْحِسَابِ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمِهَادُ ]الرعد/١٨ واته ئه‌وانه‌ى وه‌ڵامى بانگه‌وازى په‌روه‌ردگاریان دایه‌وه سه‌ره‌نجام پاداشت و ئاکامیان چاکه وه ئه‌وانه‌ى بانگه‌وازى په‌روه‌ردگاریان وه‌ڵام نه‌دایه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له زه‌ویدایه به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و زیاتریش هى ئه‌وان بێت بۆ رزگاربوون له عه‌زابى خوا‌و هه‌مووى ببه‌ن به‌ڵام دیسان لێ یان قبوڵناکرێت بۆ ئه‌وان حسابێکى توند و خراپ هه‌یه وه دۆزه‌خ جێگه‌یانه که‌ئه‌مه‌ش خراپترین مه‌نزڵگایه
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت [إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَن يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِم مِّلْءُ الْأَرْ‌ضِ ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَىٰ بِهِ ۗ أُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ وَمَا لَهُم مِّن نَّاصِڕ‌ينَ]ال عمران/٩١ واته به‌راستى ئه‌وانه‌ى بروایان نه‌هێناوه مردن له کاتێکدا که‌بێ بروا بوون واته به‌بێ باوه‌رى مردن به‌هۆى مردنه‌یان به‌بێ باوه‌رى هه‌رگیز وه‌رناگیرێت له‌هیچ کامێکیان برى زه‌وى له ئاڵتون که‌بیکات به‌خێرو سه‌ده‌قه له‌جیهاندا بۆ رزگاربوونى له رۆژى دوایى دا وه هیچ سودى نابێت بۆ ئه‌و رۆژه‌ى چونکه هه‌رکرده‌وه‌یه‌کى چاک برواى له‌گه‌ڵ نه‌بێت لاى خواى گه‌وره هیچ نرخێکى نى یه گه‌ر ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌شى هه‌بێت له‌قیامه‌تداو بیکاته به‌فیدیه‌ى خۆى و له‌بریتى خۆى بیدات هه‌رلێ وه‌رناگیرێت سزایه‌کى سه‌ختى به‌ئازاریان بۆ هه‌یه هیچ یارمه‌تى دانێکیان بۆ نى یه .
په‌روه‌ردگارى مه‌زن ده‌فه‌رموێت [إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الْأَرْ‌ضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لِيَفْتَدُوا بِهِ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ]المائده/٣٦ واته به‌راستى ئه‌وانه‌ى که‌له‌دونیادا بێ بروا سه‌رکێشن هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و باره ده‌مرن ئه‌وانه رۆژى دوایدا گه‌ر هینى ئه‌وان بێت هه‌رچى له زه‌ویدا به‌تێکروا پێکه‌وه وێنه‌و ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌شیان بێت له‌گه‌ڵى دا گه‌ر ئه‌وه‌ى باس کرا هى ئه‌وان بێت بۆ ئه‌وه‌ى فیداکارى پێ بکه‌ن و بیده‌ن له باتى سزاى رۆژى دوایدا لێ یان وه‌رناگیرێت بۆیان هه‌یه سزایه‌کى ئێش و ئازارده‌ر که گه‌یشتنه ئه‌و په‌رى راده.

