سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌له .... له قورئاندا
ئاماده‌كرنی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
تا سه‌رده‌مێکى نزیک ئه‌و بۆچوونه باوبوو که ڕه‌گه‌زى له دایکبوو کۆرپه‌له) خانه‌کانى دایک یان لانیکه‌م خانه‌کانى دایک و باوکه‌که دیاریده‌که‌ن، به‌ڵام قورئان زانیارى جیاواز له‌م بۆچوونه‌ى داوینه‌تێ ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته، به‌شێوه‌یه‌ک که نێر و مێَیهتى له سپێرمه‌وه که گه‌شه ده‌کات به‌دیدێت:
{وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى (45) مِنْ نُطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى (46)} [النجم ]، واته: هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که جووت و دوانه، نێر و مێی به‌دیهێناوه، له نوتفه‌یه‌ک و گه‌شه بکات.
په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى زانستى کۆرپهلهزانى و بایۆلۆژی وردیى و ڕاستى ئه‌و زانیارییانه‌یان سه‌لماندووه که قورئانى پیرۆز باسیکردوون... ئێستا زانراوه سپێرمى پیاو ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌له دیاریده‌کات و ئافره‌ت له‌م کاره‌دا ڕۆڵى نییه. کرۆمۆسۆمه‌کان بنچینه‌ى سه‌ره‌کین له دیاریکردنى ڕه‌گه‌زدا، دوان له (46) کرۆمۆسۆمه‌که به کرۆمۆسۆمى ڕه‌گه‌ز ناوده‌برێن، که به‌رپرسن له دیاریکردنى قه‌واره‌ى مرۆڤ... ئه‌و کرۆمۆسۆمانهش (y،x) که نێره‌دا (x،x) له مێیه‌دا له کاتێکدا که شێوه‌ى کرۆمۆسۆمه‌کان وه‌ک ئه‌و پیتانه وه‌هان. کرمۆسۆمى (y) کۆدى بۆهێڵى په‌یوه‌ست به نێریهتى هه‌ڵگرتووه‌و کرۆمۆسۆمى (x) کۆدى بۆهێڵى په‌یوه‌ست به مێیه‌تى.
دروستبوونى مرۆڤ به جیابوونه‌وه‌ى ئه‌م کرۆمۆسۆمانه ده‌ستپێده‌کات که له نێره و مێیه‌دا به شێوه‌ى دوانه هه‌ن . سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى توخمه خانه‌ى مێیه که له‌کاتى هێلکه‌داناندا دابه‌شده‌بێت واته له دواى ده‌رچوونى هێلکۆکه‌که له( هێلکه‌دان)، کرۆمۆسۆمى (x)ى هه‌ڵگرتووه. له‌لایه‌کى تره‌وه توخمهخانهى پیاو دوو جۆرى جیاوازى نووتفه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، یه‌کێکیان کرۆمۆسۆمى (x)ى تێدایه، دووه‌میشیان کرۆمۆسۆمى (y).
ئه‌گه‌ر کرۆمۆسۆمى (x)ى مێ له‌گه‌ڵ نوتفه‌یه‌ک یه‌کیگرت که کرۆمۆسۆمى (x)ى تێدایه، ئه‌وا کۆرپه‌له‌که له‌دایکبووه‌که) مێیه ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر نوتفهکه کرۆمۆسۆمى y ى تێدابوو ئه‌وا کۆرپه‌که نێر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش واته ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌که کرۆمۆسۆمه‌کانى نێر له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌ى ئافره‌ت یه‌کده‌گرێت دیاریده‌کات.... جێى باسه هیچکام له‌م زانیاریانه نه‌زانرابوون تا ئه‌وه‌ى که زانستى کۆرپهلهزانى له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا دۆزییه‌وه.... زۆرێک له شارستانییه‌کان بڕوایان وابووه که ڕه‌گه‌زى له دایکبوو له‌شى مێ دیاریده‌کات، هه‌ربۆیه ئافره‌ت لۆمه‌کراوه ئه‌گه‌ر منداڵى مێیه‌ى بووبێت. ئه‌وه له کاتێکدا که قورئانى پیرۆز کۆمه‌ڵه زانیارییه‌کى ئاشکرا کردووه که ئه‌م پوچهوتهیه به‌درۆده‌خاته‌وه... پێش (١٣ سه‌ده)) به‌ر له‌دۆزینه‌وه‌ى بۆهێڵهکانى مرۆڤ، قورئان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که ڕه‌چه‌ڵه‌کى ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌له ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئافره‌ت به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیاو.

