سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چه‌مكه ئه‌خلاقیه‌كان :ته‌قوا "پارێزگاری "
تحسین حمه غریب
التقوی : به‌یه‌كێك له‌و رێسا ئه‌خلاقیانه داده‌نرێت كه پێیان دوترێت ( رێسای ئه‌خلاقی پوخت ئایینی) واته : ئه‌و رێسایانه‌ی ئه‌گه‌ر ئایین نه‌بوایه هه‌رگیز بوونیان نه‌ده‌بوو و بێ ئایینیش مانه‌وه‌یان نابێت، وه‌ك رێسای تۆبه‌كردن و په‌شیمان بوونه‌وه له "گوناه" و پشت به‌ستن به خودا‌و، ته‌سلیم بوون به ویستی خوایی و .. هتد.
پارێزگاری ئامانجی كاری پێغه‌مبه‌ران و به‌ری شیرینی ئیمانه و له قورئانی پیرۆزدا
راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌هۆكاری دانانی حوكم و په‌رستشه‌كان دانراوه. بۆ نموونه مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كانی نوێژ‌و حه‌ج و رۆژوو بریتیه: له دروست بوونی پارێزگاری و ته‌قوا. بۆ نموونه له بابه‌تی رۆژوودا ده‌فه‌رموێ: ((. كتب عليكم الصيام كما كتب على الذين من قبلكم لعلكم تتقون.) واته" رۆژووتان له‌سه‌ر نوسراوه وه‌ك چۆن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه نوسرا، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزتان بۆ دروست ببێت."
پارێزگاری بریتیه: له‌وه‌ی به‌نده سنوری به‌ندایه‌تی خۆی بزانێت و نه‌چێته ئه‌و سنوره‌ی تایبه‌ت به خوایه‌تی خوایه و خۆی له‌وه به‌دوور بگرێت خۆی لێ به‌گه‌وره‌تر له‌خۆی دابنێت و ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێت كه‌ئه‌و دروستكراوی خوایه.
له‌ڕووی زامانه‌وانیه‌وه پارێزگاری"التقوی" بریتیه: له پاراستنی مرۆڤ له‌و شته‌ی لێی ده‌ترسێت، به‌لاَم له‌ڕووی ئه‌خلاق و شه‌ریعه‌ته‌وه‌بریتیه: له مه‌له‌كه‌یه‌كی ئه‌خلاقی كه مرۆڤ به‌دوور ده‌گرێت له‌و شتانه‌ی تووشی گوناهی ده‌كات. مه‌له‌كه‌ی ئه‌خلاقیش: ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بینراوه‌یه له مرۆڤدا كه ناتوانێت له بیر خۆی به‌رێته‌وه، ئه‌گه‌رچی له ئاستیدا هه‌ندێجار هه‌ڵه‌ش بكات وه‌ك حاڵه‌تی خوێنده‌واربوون، كاتێك مرۆڤ فێری خوێنده‌واری ده‌بێت ئیتر ناتوانێت نه‌خوێنده‌وار بێت و له بیری خۆی به‌رێته‌وه، ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت ببنه نه‌خوێنده‌وار ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانن ئه‌گه‌رچی هه‌ندێجار له خوێندنه‌وه‌و نووسینی چه‌ند رسته‌و وشه‌یه‌كیشدا هه‌ڵه‌بكه‌ن، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنده‌وارن ئه‌وا به ته‌نها به‌پێداچوونه‌وه‌ی وشه‌و رسته‌كاندا خێرا راستیان ده‌كه‌نه‌وه مرۆڤی باوه‌ڕداریش كاتێك ده‌بێته خاوه‌نی پارێزگاری "التقوی" ئیتر خۆی ده‌پارێزێت له‌بابه‌ته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات كه ئه‌و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه ره‌زامه‌ندی خوای بالاَده‌ست ده‌هێننه‌دی . بێگومان ره‌زامه‌ندی خودا‌ش له‌و شتانه‌دایه كه سوودی بۆ به‌نده‌كانی تێدایه و دووره له زیان پێگه‌یاندنیان.
په‌یوه‌ندی نێوان ترس و پارێزگاری په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیك له نێوان ترسان له خوا"الخوف من الله" و پارێزگاری خوا"تقوی الله" هه‌یه وه‌ك له پێناسه‌ی شه‌رعی پارێزگاریدا له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌گه‌ر پارێزگای خوا بریتی بێت له به‌دوورگرتنی مرۆڤ له‌و شته‌ی كه لێی ده‌ترسێت، به‌لاَم ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته به وریاییه‌وه لێ ی تێبگه‌ین و مانای راسته‌قینه‌ی چه‌مكه‌كه نه‌شێوێنین و جیاوازی نێوان ترسان له خوا‌و ترسان له مرۆڤه‌كان بكه‌ین و خوا به دروستكراوه‌كانی نه‌چوێنین چونكه ئه‌و ترسانه‌ی به‌شێكه له پارێزگاری"التقوی" سام و هه‌یبه‌تی خوایه‌تی خوایه نه‌وه‌ك ترسنۆكی. جیاوازیش هه‌یه له نێوان سام"خوف" و ترسنۆكی" الجبن"، سام بریتیه: له حاڵه‌تێكی ئه‌خلاقی كه ترسانه له شتێك كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه لێ ی بترسیت وه‌ك : ئه‌وه‌ی گیاندارێكی بێ هێز له گیاندارێكی خاوه‌ن ده‌سته‌لاَت وبه‌هێز ده‌ترسێت، چۆن چۆله‌كه‌یه‌ك له هه‌ڵۆیه‌ك ده‌ترسێت و ئاسكێك له شێرێك. به‌لاَم ترسان "الجبن" بریتیه له حاڵه‌تێكی ده‌روونی لای مرۆڤ كه بترسێت له شتێك كه شایسته‌ی ترسان بێت یاخود نا هه‌ر لێی بترسێت . هه‌ر بۆیه پێشه‌وا ئیبن ره‌جه‌ب ده‌فه‌رموێ :( پارێز ئه‌وه‌یه به‌نده ئه‌و شته بناسێت كه لێ ی ده‌ترسێت ئینجا لێی بترسێت !.)
پارێزگاری سام له دڵی مرۆڤدا دروست ده‌كات نه‌وه‌ك ترسنۆكی ، هه‌ربۆیه سام له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیشدا ده‌گونجێت ، به‌لاَم ترسان هه‌میشه رق و كینه به‌رامبه‌ر شته لێ ترساوه‌كه دروستده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه خوامان خۆش ده‌وێت و سامیشی هه‌یه له دڵماندا، كۆی ئه‌م دووانه‌ش "سام "و" خۆشه‌ویستی"ئه‌و په‌رستشه‌یه كه خوا ئێمه‌ی له پێناودا دروست كردوه.
سام بریتیه: له هه‌ستێكی راسته‌قینه له مرۆڤ هه‌ست به راده‌ی توانا و لێهاتنه‌كانی خۆی ده‌كات و بچووكی خۆی به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی خودا و فراوانی بوون و مه‌خلوقاتدا ده‌كات.
بیهێنه‌ره به‌رچاوی خۆت كه ده‌چیته كه‌نار ده‌ریایه‌ك و سه‌یری ده‌كه‌یت، سامی ئه‌و ده‌ریایه له دڵتدا دروست ده‌بێت، ئه‌وه ترسان نیه له ده‌ریا، چونكه تۆ له‌كه‌نار ده‌ریاكه‌یت به‌لاَم هه‌ستی گه‌وره‌یی ئه‌وه ئه‌و سامه‌ت بۆ دروست ده‌كات كه ده‌بینیت ده‌ریا هێنده فراوانه ئه‌و كه‌شتیه گه‌ورانه هه‌ركامیان به ئه‌ندازه‌ی گه‌ڕه‌كی شارێكه كه له‌و ده‌ریا فراوانه‌دا ده‌ڕوات به‌ره به‌ره بچوك ده‌بێته‌وه و تا ئه‌ندازه‌ی خاڵێكی ده‌مێنێت و پاشان ئه‌و خاڵه‌ش له‌به‌رچاو وون ده‌بێت. یاخود ئه‌گه‌ر توانیت له‌شه‌وێكی سایه‌قه و ساماڵدا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌ستێره‌كان به‌ئاسمانه‌وه ده‌دره‌وشێنه‌وه و هه‌زاران هه‌زار ئه‌ستێره له ئاسمانی كوردستاندا دیارن و خه‌ریكه ده‌نیشنه سه‌رزه‌وی تۆش له خه‌و رابێیت و سه‌یری ئه‌و ئاسمانه بكه‌یت كه له‌شارێكی گه‌وره ده‌كات و تۆش بۆی ده‌روانیت و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه ئه‌ستێره‌ی زه‌وی به‌و گه‌وره‌ییه ته‌نیا دانه‌یه‌ك له‌و ئه‌ستێرانه‌یه ، كه سه‌دان به‌ڵكو هه‌زاران ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وین كه‌چی به‌و بچوكیه ده‌رده‌كه‌ون، ئینجا بیر له بچوكی خۆشت ده‌كه‌یته‌وه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ زه‌ویدا، ئه‌وجا بیرده‌كه‌یته‌وه كه تۆ له‌چاو مه‌خلوقاتی دیكه‌ی خوادا چه‌ند بچوكیت و هه‌ستێكی سه‌یر له ده‌رووندا دروست ده‌بێت ئه‌و هه‌سته "سام"ه‌و سامیش به‌شێكه له پارێز .
جۆره‌كانی پارێز
زانایان پارێزیان به چه‌ند شێوه‌ی جوداجودا دابه‌شكردوه ئێمه لێره‌دا دوو جۆر له‌و دابه‌شكردنانه باس ده‌كه‌ین:
1- پارێز به گوێره‌ی توانا و پارێز به‌ته‌واوی :
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له زانایان ئه‌م جۆره دابه‌شكردنه به دابه‌شكردنێكی لۆجیكی و راسته‌قینه نازانن، چونكه له ئه‌نجامدا هه‌ر دوو جۆره‌كه ده‌بنه‌وه به‌یه‌ك، به‌لاَم وا ده‌رده‌كه‌وێت كه دابه‌شبونێكی باش بێت و ده‌ره‌نجامی كرده‌یی زۆرباشی لێ بكه‌وێته‌وه :
1- پارێز به گوێره‌ی توانا: ئه‌مه ئه‌و جۆره پارێزه‌یه كه داوا له مرۆڤ كراوه چه‌ند له توانایدا هه‌یه ئه‌وه‌نده هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی پارێزگاری بدات، روونه كه گه‌وره‌ترین رێسای فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقیش بریتیه: له‌وه‌ی هیچ داوایه‌ك له مرۆڤ نه‌كریت كه له‌سه‌رووی توانای ئه‌وه‌وه بێت و پێچه‌وانه‌ی ویست و ئیراده‌ی ئه‌و نه‌بێت ، هه‌ربۆیه خوای گه‌وره به‌هه‌مان رێسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی كردووه هیچ داوایه‌كی له مرۆڤ نه‌كردوه كه‌له‌سه‌روو توانای ئه‌وه‌وه بێت و لێره‌ش داوای پارێزی له مرۆڤه‌كان به گوێره‌ی توانایان كردووه و داوایان لێ ده‌كات به پێ ی توانایان پارێزگاری‌یان هه‌بێت بۆیه ده‌فه‌رموێ : اتقوا اللة ما استطعتم): واته( پارێزی خواتان ببێت چه‌ند ده‌توانن!). ئه‌م جۆره پارێزه‌ش بۆ مرۆڤی نۆرماڵ و ئاساییه و تایبه‌ت نیه به موسوڵمانه پێشڕه‌و و تایبه‌ته‌كانه‌وه .
1-پارێزگاری ته‌واو:
ئه‌م جۆره پارێزگاره تایبه‌ته به موسوڵمانه تایبه‌ت و پێشڕه‌وه‌كانه‌وه، بریتیه : له‌وه‌ی كه به‌نده له خوا بترسێت به ته‌واوه‌تی و چه‌ند شایسته‌ی سام وپارێزی خوایه وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (اتقو اللة حق تقاتة ولا تموتن إلا وانتم مسلمون.)
ب - پارێزی پێش هیدایه‌ت و پارێزی پاش هیدایه‌ت
1- وه‌رگرتنی ئایینی خوا له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه روونادات كه خۆی نه‌یه‌وێـت و دڵی بۆ نه‌كاته‌وه و پاك وجوان و ناسك نه‌بێت و حه‌قیقه‌تویست نه‌بێت و پارێزی پێشینی بۆ دروست نه‌بوو بێـت، چونكه له راستیدا ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتووه هه‌م مرۆڤه باشه‌كان و هه‌میش مرۆڤه خراپه‌كان بناسێنێت و رێ له خراپه‌ی خراپه‌كاران بگرێـت و توانای چاكه‌كارانیش پیشان بدات و به‌ره‌و كامڵبوون بیان بزوێنێت، كاتێك سروش بۆ پێغه‌مبه‌رمان داده‌به‌زێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چاكبوونی یاران ده‌ربكه‌وێت و ببنه ئه‌و یارانه‌ی كه دواتر ئایینی خوا‌و دادوه‌ری ئه‌و ئایینه به هه‌موو دونیا بگه‌ێنن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خراپی چه‌ندینی وه‌كو (ئه‌بوله‌هه‌ب و ئه‌بوجه‌هل )یش ده‌ركه‌وێت كه چۆن ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵن مرۆڤه‌كان به ئازادی بژین وشوێنی ئایینی خوا بكه‌ون، دیاره ئایینی ئیسلام بۆ یاران مایه‌ی سه‌رفرازی و هیدایه‌ت بوو "هدی للمتقین" هه‌روه‌ك چۆن بۆ خراپه‌كارانیش مایه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی و ب - پارێزی پێش هیدایه‌ت و پارێزی پاش هیدایه‌ت :
1- وه‌رگرتنی ئایینی خوا له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه روونادات كه خۆی نه‌یه‌وێـت و دڵی بۆ نه‌كاته‌وه و پاك وجوان و ناسك نه‌بێت و حه‌قیقه‌تویست نه‌بێت و پارێزی پێشینی بۆ دروست نه‌بوو بێـت، چونكه له راستیدا ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتووه هه‌م مرۆڤه باشه‌كان و هه‌میش مرۆڤه خراپه‌كان بناسێنێت و رێ له خراپه‌ی خراپه‌كاران بگرێـت و توانای چاكه‌كارانیش پیشان بدات و به‌ره‌و كامڵبوون بیان بزوێنێت، كاتێك سروش بۆ پێغه‌مبه‌رمان داده‌به‌زێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چاكبوونی یاران ده‌ربكه‌وێت و ببنه ئه‌و یارانه‌ی كه دواتر ئایینی خوا‌و دادوه‌ری ئه‌و ئایینه به هه‌موو دونیا بگه‌ێنن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خراپی چه‌ندینی وه‌كو (ئه‌بوله‌هه‌ب و ئه‌بوجه‌هل )یش ده‌ركه‌وێت كه چۆن ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵن مرۆڤه‌كان به ئازادی بژین وشوێنی ئایینی خوا بكه‌ون، دیاره ئایینی ئیسلام بۆ یاران مایه‌ی سه‌رفرازی و هیدایه‌ت بوو "هدی للمتقین" هه‌روه‌ك چۆن بۆ خراپه‌كارانیش مایه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی و تیاچوون بوو" ولا يزيد الظالمين إلا خسارا" كه‌واته ئایین بۆ ئه‌وانه‌یه كه پێشتر ئاماده‌ی وه‌رگرتنیان بوو بێت ودڵیان ئاماده‌ی وه‌رگرتنی حه‌قیقه‌ت بووبێت و پارێزیان بۆ دروست بوو بێت ئه‌مه‌ش لای زانایانی ئه‌خلاقی ئیسلامی پێی ده‌وترێت پارێزی پێشین" التقوی القبلی" كه‌ئه‌مه ئه‌و ته‌قوایه ده‌گرێته‌وه ده‌كه‌وێته پێش وه‌رگرتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێشه‌كییه‌كه بۆی
. 2- پارێزی پاش هیدایه‌ت: ئه‌م پارێزه‌یان ئه‌و ده‌مه‌یه كه مرۆڤ باوه‌ری به ئایینی پیرۆزی ئیسلام هێناوه له‌سه‌رچاوه بێگه‌رده‌كانی سروش و رۆحی تێر ئاو ده‌كات و له‌سه‌رمرۆڤی باوه‌ردار پێویسته به‌رده‌وام هه‌وڵی زیادكردنی پارێزی بدات و له چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆزدا داوای ئه‌و زیادكردنه كراوه وه‌ك ئایه‌ته‌كانی : ( ياايها الناس امنوا اتقوا الله و قولوا قولا سديدا)
( ياايها الناس امنوا اتقوا الله وكونوا مع الصادقين)
( واتقوا الله ان كنتم مؤمنين)
به‌ره‌كانی پارێزگاری
پارێزكاری چه‌ندین به‌ری شیرینی له دونیا و قیامه‌تیشدا هه‌یه، كه ده‌كرێـت له خواره‌وه به كورتی ئاماژه به هه‌ندێكیان بده‌ین:
1_به‌رهه‌مه‌كانی دونیای پارێز:(الذين امنوا و كانوا يتقون له‌م البشرى في الحياة الدنيا و فى الآخرة) سورة يونس 63 - 64. یه‌كه‌م : پارێز خۆی گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می خۆیه‌تی: واته پارێز خۆی یه‌كێك له‌و به‌خششانه‌یه كه هه‌موو كه‌س نیه‌تی ، كه تام و چێژێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ته‌نیا ئه‌وكه‌سه ده‌یچه‌ژێت كه‌هه‌یه‌تی‌دووه‌م: ئارامی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له چاكه‌كانی ئه‌خلاق بریتیی بێت له‌وه‌ی هاودژی له ژیانی مرۆڤدا ناهێڵێت و ئارامی ده‌كات و مانا به ژیانی ده‌به‌خشێت ئه‌وه ئه‌مه له كه‌سی پارێزگاردا بوونی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و هه‌سته به بوونی خوا و چاودێری ئه‌و ده‌كات و ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌م سنوره‌كانی ئه‌و بپارێزێـت ئه‌ویش ژیانی پر له ئارامی ده‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه‌مرۆڤێك كه خوا ناناسێت و پارێزگاری سنوره‌كانی ناكات و سامی ئه‌و له دڵیدا نیه كه‌سێكه ژیانی پووچ ده‌بێت و له پێناو هیچ ئامانجێكدا ناژی یان له پێناو ئامانجێكدا ده‌ژی بچووكه و شایسته‌ی له پێناوژیاندا نیه.
سێ یه‌م: مرۆڤی پارێزگار مرۆڤێكی به ئومێده و ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزی خوای هه‌یه له‌كاتی توشبوونی گرێ كوێره‌كانی ژیاندا به ئومێده‌وه مامه‌ڵه‌ده‌كات و متمانه‌ی به خوا هه‌یه‌كه گرێ كوێره‌كانی ژیانی بۆ ئاسان بكات.
چواره‌م: مرۆڤی پارێزگار ئیراده‌ی به‌هێزه، چونكه پشت به هێزێكی له بننه‌هاتوو ده‌به‌ستێت كه ئه‌ویش خوای باڵاده‌سته.
پێنجه‌م: خوا خۆشی ده‌وێت و زانستی زیاد ده‌كات.
به‌رهه‌مه قیامه‌تییه‌كانی پارێزگاری:
خوای بالاَده‌ست له رێگه‌ی سروشه‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می قیامه‌تی بۆ مرۆڤی پارێزگار دیاریكردووه كه له خواره‌وه ئاماژه‌به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین و له ته‌عبیره قورئانیه‌كانه‌وه وه‌ریانده‌گرین :
یه‌كه‌م: مرۆڤی پارێزگار سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و خودا ره‌نجی به‌بادا نادات. [واتقوا الله لعلكم تفلحون] (البقره-159)
دووه‌م: مرۆڤ ده‌خاته به‌هه‌شته‌وه.( ان المتقین فی جنات و عیون.) و له به‌هه‌شتیشدا شوێنی تایبه‌تی بۆ هه‌یه( ان المتقين في مقام أمين.)"الدخان/51"
سێ یه‌م : چوونه حوزوری په‌روه‌ردگارو چاوپێكه‌وتنی( ان المتقين في جنات و نهر، في مقعد صدق عند مليك مقتدر.)
چواره‌م : ئاسوده‌یی و كرانه‌وه‌ی ده‌روون (الأخلاء يومئذ بعضهم لبعض عدو إلا المتقين) الزخرف- 56)
پێنجه‌م: پاشه‌رۆژی خێر و ده‌ستكه‌وتنی باشترین ئه‌نجام فاصبر ان العاقبة للمتقين.)"هود/49 ئه‌گه‌ر پارێزگاری ئه‌م هه‌موو به‌رهه‌مانه‌ی له دونیا‌و قیامه‌تدا ببێت ئه‌وا سوپاس بۆ خوا هه‌موو كه‌س ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی و مه‌رجی بوونی پارێز خودی پارێزه و شوێنه‌كه‌ش دڵی مرۆڤه و كه هه‌موو كه‌س هه‌یه‌تی وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئاماژه‌ی پێداوه و ده‌ستی خستۆته سه‌ردڵی و فه‌رموویه‌تی پارێز هه‌رلێره‌دایه، ئیدی نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به هیچ شتێكه‌وه كه مرۆڤ له‌ده‌ست خۆیدا نه‌بێت وه‌ك پاره‌و جوانی و زیره‌كی و خێڵ و ره‌گه‌ز...هتد.
ته‌نها پێوه‌ری رێز دانانیش بۆ مرۆڤه‌كان له‌لایه‌ن خوداوه‌ته‌نها بوونی پارێزه‌و به‌نده و هیچ مرۆڤێك ناتوانێت به هیچ شتێكی دیكه‌وه شانازی بكات و خۆی له مرۆڤه‌كانی تر پێ جودا بكاته‌وه وه‌ك خوادی گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (ان أكرمكم عند الله اتقاكم.) واته به‌رێزترینتان لای خوا پارێزترینتانه.
پرسیار:
1-پێناسه‌ی پارێگاری بكه و دیاری بكه له كام جۆر له‌رێسا ئه‌خلاقیه‌كانه؟
2-رێسا ئه‌خلاقیه پوخت ئایینیه‌كان چین؟
3-باس له په‌یوه‌ندی سام و پارێز بكه‌و جیاوازی نێوان ترسان و سام چیه؟
4-چه‌ند نموونه‌یه‌ك له ژیانی خۆت یان هاورێیه‌كت باس بكه كه به‌هۆی هه‌ستتان به پارێز و نزیكی خواوه چێژتان لێ‌َ بردبێت و یان له هه‌ڵه‌ی گێڕابیته‌وه!.
5-جۆره‌كانی پارێزگاری بژمێره‌و دووان له‌و جۆرانه باسبكه!.
6-پێنج له به‌رهه‌مه دونیاییه‌كانی پارێز باس بكه.
7-چوار له به‌رهه‌مه قیامه‌تیه‌كانی پارێز و ته‌قوا باس بكه‌و نموونه‌ی ئایه‌تی قورئانی بۆ دوانیان بهێنه‌ره‌وه؟
8-بۆچی لای خوای گه‌وره فه‌زیله‌تی پارێز به‌تاكه پێوه‌ری رێز بۆ مرۆڤه‌كان داده‌نرێت؟.
http://www.khushkan.org/babat/?pageid=541
سه‌رچاوه گۆڤاری دوانگه

