سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌لاقه‌ی ئاسمان ... له قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنْتَصِرَانِ (35)} [الرحمن]، واته: ئه‌م ئایه‌ته باس له‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر له سنوور ده‌رچوون ئه‌وا بڵێسه‌ى ئاگر و مسی تواوه‌یان بۆ ده‌نێرین، ئیتر شکست ده‌خۆن و سه‌رکه‌وتوو نابن.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سه‌ر زمانی په‌رى (الجن) ده‌فه‌رموێت:{وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاءَ فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا (8)} [الجن]، واته: ئێمه به‌ره‌و ئاسمان کشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته‌کار، سه‌رنجماندا پڕه له پاسه‌وانی به‌توانا و بێشوومار، و شوهبیش.
زاناکان دۆزیانه‌وه که بۆشایى ئاسمان بارگاوییه به گه‌رده به‌ئایۆنبووه‌کان پلازما، هه‌روه‌ها پشتێنه‌یه‌کی گه‌وره له تیشکی مه‌ترسیداریان ئاشکرا کردووه (شواظ من نار)که له دوو چیندا ده‌ورى گۆى زه‌وى داوه و له‌زانستدا به "پشتێنه‌ى ڤان ئه‌لن" ناسراوه... ئه‌م تیشکانه پێکهاتوون له ئه‌لیکترۆن و پۆزیترۆنی بارگاوى که به‌خێراییه‌کی زۆر گه‌وره ده‌جوڵێن، ئه‌مه جگه له تیشکه‌کانی گاما و تیشکه گه‌ردوونییه‌کان.
له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا تێبینی کرا هه‌وا به‌ئایۆن ده‌بێت، گه‌رچی جیاکراوه بێت و له‌نێو ده‌فرى داخراویشدا بێت. تێبینی ئه‌وه‌ش کرا ئه‌م دیارده‌یه به‌ئایۆنبوونی هه‌وا) هه‌ر ڕووده‌دات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌فره داخراوانه به چینێکی ئه‌ستورى قوڕقوشمیش داپۆشرابن که تیشکی گاما نایانبڕن. لێره‌دا زانایان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ى ده‌بێت تیشکێکی تر ئه‌و کاره بکات که له بۆشاییه‌کانی گه‌ردوونه‌وه به‌ره‌و زه‌وى دێت، ئه‌و تیشکه ناونرا " تیشکی گه‌ردوونی " که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌بۆشایى ده‌ره‌وه ده‌گاته زه‌وى. ئه‌م تیشکه وزه‌یه‌کی زۆر مه‌زنی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ک که تێکڕاى وزه‌ى تیشکی گه‌ردوونی نزیکه‌ى هه‌زار ملیۆن ئه‌لیکترۆن ڤۆڵته بۆ هه‌ر تاکه ته‌نۆلکه‌یه‌ک، ئه‌م تیشکه پێکدێت له پرۆتۆن به‌ڕێژه‌ى٩١.٥% و ته‌نۆلکه‌کانی ئه‌لفا به‌ڕێژه‌ى ٧.٨% که هه‌موو ته‌نه‌کان ده‌بڕێت گه‌رچى ئه‌ستورى و سروشتیان هه‌رچه‌ندێک و هه‌رچۆنێک بێت.
زانایان کلارک، هارلۆ، دیمۆند، هیل، فزیل که گه‌وره‌ترین زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه که پاسه‌وانی بێ‌توانا و بێ‌شومار و شوهبیش واته چه‌ندین شوهب و نه‌یزه‌کی ده‌رچوو له ئاسمانه‌وه... کۆمه‌ڵێکی زۆر له زانایانی گه‌ردوون و فیزیای گه‌ردوونى نزیکه له‌سه‌ر ئه‌سته‌میه‌تی بڕین و تێپه‌ڕینی ئاسمانه‌کان ڕێکبکه‌ون، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
١. توندیى و بڕى تیشک له پشتێنه‌ى ڤان ئه‌لندا که ده‌ورى زه‌وى داوه له به‌رزاییه جیاوازه‌کاندا، زۆر به‌هێز و مه‌ترسیدارن، به‌شێوه‌یه‌ک که تێپه‌ڕبوونی ته‌نێک به‌و به‌ربه‌سته تیشکییه‌دا و کاریگه‌رنه‌بوونی به‌تیشکه مه‌ترسیداره‌کانی زۆر ئه‌سته‌مه، به هه‌زاران جار مه‌ترسیدارترن له‌و تیشکانه‌ى له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه ناوه‌کییه‌کانه‌وه ده‌رده‌چن.
٢. به‌هۆى وزه و توندى تیشکه گه‌ردوونییه‌کان له‌به‌رزاییه زۆره‌کانی ئاسماندا که مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌نه زیندووه‌کان دروستده‌که‌ن.
٣. مه‌ترسی کاریگه‌رى ئه‌و شێواندنه‌ى به به‌رده‌وام ڕووده‌دات له به‌رزاییه‌کانى به‌رگه‌هه‌وادا کاریگه‌رى هه‌ر ده‌مێنێت، چونکه چڕى هه‌وا زۆر که‌مه و ناتوانێت هه‌ڵیانمژێت یان پێچه‌وانه‌یان بکاته‌وه.
٤. ئه‌و شوهب و نه‌یزه‌کانه‌ى لێره‌وله‌وێ له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کانه‌وه ده‌رده‌چن، چه‌ند به‌رزبینه‌وه بۆ سه‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ش ڕێژه‌یان چه‌ند جار ده‌بێت... زاناکان مه‌ترسی نه‌یزه‌که‌کان به گرنگترین مه‌ترسییه‌کان داده‌نێن که ده‌گونجێت ڕووبه‌ڕووى که‌شتییه ئاسمانیه‌کان ببنه‌وه و تێکیان بشکێنن، چونکه له ناوچه به‌رزه‌کانى بۆشایى ئاسماندا نه‌یزه‌کی په‌رته‌وازه و بڵاو هه‌ن که هه‌ندێکیان بینراون و هه‌ندێکی تریشیان نه‌بینراون و بریتین له بارسته‌ى گه‌وره له ئاسن و مادده‌ى کانزایی تر که کێشیان ده‌گاته هه‌زاران ته‌ن.
٥. چه‌ند به‌ره‌و بۆشایى به‌رزبینه‌وه، توندى تیشکی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی مه‌ترسییه‌که‌ى زیادده‌کات.
پشتێنه‌ى ڤان ئه‌لن هه‌ردوو زانا "فیرنوف"ى ڕوسی و ڤان ئه‌لن ى ئه‌مریکی دۆزیانه‌وه. ڕوونیان کرده‌وه که زه‌وى له ناوچه‌ى هێڵی یه‌کسانیدا به سێ چین ده‌وره‌دراوه و ته‌نۆلکه بارگاوییه‌کان له تیشکه گه‌ردوونییه‌کاندا به‌هۆى بوارى موگناتیسی زه‌وى که بوارێکی ناڕێکوپێکه و له جه‌مسه‌ره‌کاندا چڕتره کۆنترۆڵ ده‌کرێن... کاتێک ته‌نۆلکه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌م پشتێنه‌یه ناچارى دوو جۆر جووڵه ده‌بن:
١. به‌ده‌ورى خۆیاندا خول ده‌خۆن.
٢. به‌درێژایی ئه‌و هێڵانه خول ده‌خۆن.
به‌ڵام زاناکان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌ک هه‌ن به‌تاڵن له ته‌نۆلکه کوشنده‌کان که وزه‌یه‌کی زۆر به‌رزیان هه‌یه: [{وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ (17)} [المؤمنون]، واته: به‌ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه و ئێمه هه‌رگیز له دروستکراوان غافڵ و بێ‌ئاگا نین.
ئه‌م ناوچه‌یه که تێپه‌ڕین پیایدا ڕێپێدراوه و ده‌لاقه‌ى ئاسمانییه، له‌سه‌ر شارى (قودس)ه‌وه‌یه و چوونه ژووره‌وه لێیه‌وه به‌ره‌و بۆشایى ده‌ره‌وه گونجاو و ئاساییه به‌بێ توشبوون به هه‌ر گرفتێک، ئه‌م کاره‌ش له‌ڕێی مانگه ده‌ستکرده‌کانه‌وه ده‌بێت که ئاسمان ده‌پشکنن و پاشان له ناوچه‌یه‌کی سه‌نته‌ریه‌وه که ده‌که‌وێته سه‌رو قودسه‌وه به‌رزده‌بنه‌وه، چونکه ئاسانترینى ناوچه‌کانه بۆ ده‌رچوون به‌ره‌و بۆشایى ئاسمان.
به‌ره‌نجامه زانستییه نوێیه‌کان دوپاتیان کردووه‌ته‌وه مانگه ده‌ستکرده‌کان به‌سه‌ر شارى قودسدا ده‌سوڕێنه‌وه و پاشان لێیه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ئه‌و موعجیزه‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى مه‌زن ده‌دات له ڕووداوى شه‌وڕه‌وى و بڵندبوونه‌وه‌دا که له مه‌ککه‌وه بۆ قودس ڕۆیشت، پاشان له مزگه‌وتی ئه‌قساوه که له قودسدایه به‌ره‌و ئاسمان به‌رزکرایه‌وه.
شایانى ئاماژه بۆکردنه خاڵی سه‌ره‌تا که بڕى ته‌نۆلکه کوشنده‌کان ده‌ست به‌که‌مبوون ده‌که‌ن دیسانه‌وه ده‌که‌وێته سه‌رو شارى قودس و به هێڵێکی لار ڕووه‌و سه‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى جه‌مسه‌رى باکور درێژده‌بێته‌وه... هیچ که‌شتییه‌کی ئاسمانی ناتوانێت به‌هێڵێکی ڕاست به‌رزبێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌کاتى به‌رزبوونه‌وه‌یدا به‌ده‌ورى خۆیدا بسوڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌یه که قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ى پێده‌دات و ده‌فه‌رموێت:{وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا مِنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ (14)} [الحجر]، واته: ئه‌و بێباوه‌ڕانه ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیایدا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ڕ ببن عروج بکه‌ن و نهێنى دروستکراوانى ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن

