سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌وڵه‌کانى باوک له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا
مه‌سعود محه‌مه‌د ـ هه‌ڵه‌بجه
په‌روه‌رده‌ى منداڵ ده‌ره‌نجامی قه‌بوڵکردنی لێپرسراوێتییه‌که، که هه‌وڵ و هاوئاهه‌نگی باوک و دایکه، په‌روه‌ده‌کردنی منداڵ له‌لایه‌ن دایکه‌وه و چۆڵکردنی گۆڕه‌پانی په‌روه‌رده‌کردن له‌لایه‌ک باوکه‌وه، مندالآن روبه‌ڕووى کێشه و تێکچوونی ره‌فتارى ده‌کاته‌وه.
خاوه‌ن بیروبۆچوونه‌کان له‌وباوه‌ڕه‌دان ئه‌گه‌رچی دایکان مه‌هاره‌تێکی باشیان هه‌یه له په‌روه‌ده‌کردنی منداڵه‌که‌یاندا، به‌لآم باوکان په‌روه‌رده‌که‌رێکی کاریگه‌رن، له‌ڕاستیدا ده‌بێت کابانیش هاوبه‌شیان هه‌بێت له په‌روه‌رده و پارێزگارى گه‌شه‌ى عه‌قڵی و جه‌سته‌یی منداڵه‌کانیاندا.
به‌گشتى مندالآن بۆچوونێکی موباله‌غه‌ئامێزیان له به‌رامبه‌ر باوکیاندا هه‌یه، به گه‌وره و به‌هێز و خاوه‌ن توانایه‌کی پڕۆفیشناڵ ده‌زانن، که تواناى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانى هه‌یه و هه‌روه‌ها به ئاگردانى نیازه ماددى و ده‌روونى و کۆمه‌لآیه‌تى و عاتیفی و په‌یوه‌ندییه‌کان و هۆکارى ئارامی ماڵه‌وه و خێزانى ده‌زانن.
ئه‌م بۆچوون و لێپرسراوێتییه گه‌وره و دامه‌زراوه‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى باوکان، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى به‌شداریکردن له گه‌شه‌ى په‌روه‌رده‌ى منداڵدا.
که‌می هه‌وڵی باوک و کاریگه‌ریه‌که‌ى له‌سه‌ر خێزان
ئه‌و مندالآنه‌ی که باوکیان به شێوه‌یه‌کی باش په‌روه‌رده‌ى کردوون، خاوه‌نى توانایه‌کی زۆرن له چاره‌سه‌رى کێشه‌کاندا، مه‌هاره‌ته‌کانى قسه‌کردن و به‌ره‌وپێشچوونی گه‌شه‌ى عه‌قڵی، یان ئه‌کتیڤانه‌ترن له مندالآنی که بێ باوکن، ئه‌م مندالآنه‌ش زۆر به سانایی دوچارى سه‌رلێشێواوی و بێ ئه‌مه‌لی ده‌بن، له‌و خێزانه‌ى که ئاماده‌بوونى باوک لاواز و که‌مه و بێ کاریگه‌ره، منداڵ ئاره‌زووی زیاتر له پێشه‌نگی له هه‌ڵسوکه‌وتى دایکی نیشانده‌دات و ئه‌مه‌ش کێشه به‌تایبه‌تى بۆ کوڕان به‌دی دێنێ.
ئه‌و کچانه‌ى که له‌و خێزانانه‌ى که دایکێکی سه‌رکه‌وتوو و باوکێکی چالاکیان هه‌یه له قۆناغی لاوی‌دا له په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دایکیان و رێکخستنی خێزان زیاتر دوچارى کێشه ده‌بن.

