سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نۆ رێنمایی بۆ پاراستنی شیرازه‌ی خێزان
و.هێور خه‌لیل ـ هه‌ولێر
خێزانی یه‌کگرتوو، واته کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کگرتووش، واته نیشتمانێکی یه‌کگرتوو، ئه‌مانه چه‌ند راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گرن، یه‌کێک له‌و کێشه سه‌رده‌میانه‌ى خێزان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، تاکڕه‌وی و ساردی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامه‌کانێتی، دیاره که ترسناکترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خێزان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌تی، کاتێک که رۆحی هاوکاری له‌نێوان ئه‌ندامانیدا نامێنێت.
هه‌روه‌ک بارودۆخی خێزان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌ندامانی هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه گۆڤاری (ميا فيدا)ی به‌رازیلی بلآویکرده‌وه که له‌ڕووی زانستییه‌وه سه‌لمێنراوه ئه‌و خێزانه‌ی شیرازه‌ی پته‌و و یه‌کگرتووه، ئه‌ندامانی ته‌ندروستیان باشتره و که‌متر رووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ی شیرازه‌یان پچڕاوه.
گۆڤاره‌که له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پسپۆڕی کۆمه‌لآیه‌تی به‌رازیلی (سيلفا دوغلاس 38 سالَ) گواستویه‌تیه‌وه، که بارودۆخی سۆزداری ناو خێزان کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی عه‌قڵی ئه‌ندامانیشی هه‌یه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پاراستنی شیرازه‌ی خێزان ئاسان نییه، به‌لآم مه‌حاڵیش نییه، ته‌ئکیدی کرده‌وه که یه‌کگرتوویی خێزان، مانای سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندامانی له خوێندن و ژیانی رۆژانه‌یه، هه‌روه‌ک متمانه‌یه‌کی زۆریان پێده‌به‌خشێت له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌کی گشتی.
هه‌ر له‌مباره‌وه سیلفانا (9) رێنمایی دیاریکردووه و به گرنگی زانیوه بۆ پاراستنی شیرازه‌ی خێزان، که بریتین له:
١- داننانی هه‌موو تاکێکی خێزان به هه‌ڵه‌کانیدا: باشترین رێگا بۆ راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان، له سه‌ره‌تادا دانپێدانانیه‌تى و دواتر هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵه‌کانی راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه، سوودی نابێت، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا دانپێدانانی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
٢- زانینی سنووری که‌سێتی: زانینی هه‌ر ئه‌ندامێکی خێزان به سنووری خۆی، دڵنیایی ده‌روونی و ئارامی ده‌به‌خشێته ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان، به‌مه‌ش که‌س هه‌وڵی شکاندنی سنووره‌کانی ئه‌وی تر نادات، چونکه ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌وه بێ سه‌روبه‌رییه و تیایدا نازانرێت کێ گه‌وره و بچووکه و پێوه‌رێک نامێنێت بۆ زانینی سنووره‌کانی ناو خێزان.
٣- سوودبینین له سۆزی خێزانی: له‌سه‌ر خێزان پێویسته سۆزدار بێت و خۆشه‌ویستی و رێز له‌نێوانیاندا پێوه‌ر بێت، ئه‌م سۆزانه به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌رببڕن، چونکه پێچه‌وانه‌که‌ی کاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان جێده‌هێڵێت.
٤- دوورکه‌وتنه‌وه له رۆتینیاتی ژیانی رۆژانه: پێویسته له‌سه‌ر خێزان به به‌رده‌وامی هه‌وڵی ئه‌پده‌یتی خۆیان بده‌نه‌وه له رێگه‌ی گفتوگۆ و به‌شداریپێکردنی یه‌کتر له‌و شتانه‌ی رۆژانه دێنه به‌رده‌م خێزان، چونکه رۆتینی ژیانی خێزانی هۆکارێکی ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانێتی.
٥- ئاماده‌یی به‌رده‌وام بۆ گفتوگۆ: چونکه گفتوگۆ بنه‌مای چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌یه که رووبه‌ڕووی خێزان ده‌بنه‌وه، نه‌بوونی حیواریش تاکڕه‌وی له بڕیاردان له‌ناو خێزاندا لێده‌که‌وێته‌وه و به‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راسته‌قینه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دروست ده‌بێت.
٦- ته‌رخانکردنی کات بۆ گه‌شتی خێزانی: له رێگه‌ی سازدانی گه‌شتی خێزانی بۆ شوێنه گه‌شتیاریه‌کان، یاخود به‌شداریکردن له ئاهه‌نگی خزم و دۆستان و ئاهه‌نگه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، چونکه ئه‌مه هۆکارێگی گرنگی ده‌رکردنی رۆتینه له ژیانی خێزانی‌دا.
٧- رێزگرتنی بچووک له گه‌وره: یه‌کێک له‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕووی خێزان بۆته‌وه، نه‌مانی رێزی گه‌وره‌کانه لای بچووکه‌کان، به‌لآم له راستیدا ته‌مه‌ن واته ئه‌زموون و پێویسته بچووکه‌کانیش رێز له‌و ئه‌زموونه بنێن و سوودی لێ ببینن، نه‌ک به گاڵته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
٨- هاریکاری له کاروباری ماڵه‌وه‌دا: هاریکاری ده‌بێت بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی خێزان بێت و نابێت ته‌نها دایک و خوشک به‌رپرسیاری کاروباری ناو ماڵه‌وه بن، به‌ڵکو ده‌بێت باوک و براش به‌شداری تێدا بکه‌ن.
٩- رووخۆشی: چونکه رووخۆشی هه‌ر تاکێک له خێزان، ئومێد ده‌به‌خشێته ته‌واوی ئه‌ندامانی تر و هه‌رکه‌سێک نوکته و قسه‌ی نه‌سته‌ق و خۆش ده‌زانێت، ده‌بێت ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان بێنێته جۆش و پێکه‌نین.

