سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نامه‌یه‌ک له منداڵێکه‌وه بۆ باوکێکی بێباک!!
ساڵح سه‌عید
له‌م په‌یڤه‌دا نامه‌ی منداڵێک ده‌خه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی ئازیز، که ده‌کرێ بووترێ ئه‌م نامه‌یه هه‌ستی ناسکی هه‌موو منداڵێکه بۆ باوکێک، که ته‌نها بیر له حه‌زه‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه، یان هه‌ر که‌سێکی بێخه‌مه و کوردگوته‌نی (خه‌متۆله‌یه) و گوێ به که‌س نادات، یان که‌سێکه زۆر دڵ ڕه‌قه و هه‌ستێکی نییه به‌رامبه‌ر به منداڵه‌کانی، وه‌کو باوکێک بیر ناکاته‌وه، به‌ڵکو ته‌نها وه‌کو هه‌رزه‌کارێک به‌دوای حه‌ز و غه‌ریزه‌کانی خۆیدایه، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ئه‌وه‌ی که مافی که‌سانی تریش له‌سه‌ر شانیه‌تی، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ته‌لآق حه‌لآڵه و خوا ڕێگه‌ی پێداوه، منیش ده‌ڵێم ڕاسته، به‌لآم ته‌لآق کۆتا چاره‌سه‌ره، به‌هه‌رحاڵ.. ئێمه لێره‌دا باسی سه‌ره‌کیمان جیابوونه‌وه نییه، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت باوکان بخه‌مه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌ک که هه‌ر بڕیارێک ده‌ده‌ن، با ئاوڕێک له منداڵه‌کانی بداته‌وه، چه‌ند کارێکی قورس و دژواره که منداڵه‌کان بێ باوک، یان بێ دایک ده‌کات،
منداڵ چاوه‌ڕێیه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه هه‌ردوو دایه و بابه به خه‌نده‌وه پێشوازی لێ بکه‌ن، به‌لآم حاڵی ئاوایه که له‌و نامه‌یه‌دا ده‌یبینن، بفه‌رموون بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی که منداڵێک ئاراسته‌ی باوکی ده‌کات:
بابه گیان! بۆچی واتکرد؟!کاتێک له قوتابخانه گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، بینیم دایکم له گۆشه‌یه‌کى هۆڵه‌که‌دا دانیشتبوو, منیش وه‌کو جاران له‌پشته‌وه باوه‌شم کرده‌وه تاوه‌کو به پێکه‌نینه‌وه له‌ئامێزم بگرێ، به‌لآم کاتێک ئاوڕى دایه‌وه، چاوه‌کانى پڕبوون له ئه‌سرین، هه‌نسکى ده‌دا، وتم: دایکه گیان! بۆچى ده‌گریت؟! وتى: هیچ نییه کوڕم، دڵم ته‌نگه و بۆ خۆم ده‌گریم! ڕۆژ به‌ره‌و کۆتایى ده‌ڕۆیشت، شه‌و داهات.. وتم: دایکه گیان، باوکم دیار نییه، بۆچى نه هاته‌وه؟
وتى: کوڕم ئیتر باوکت نایه‌ته‌وه بۆ لاى ئێمه، چونکه ئه‌و منى ته لآقدا!
وتم دایه گیان ته‌لآق یانى چى؟
وتى کوڕم: واته باوکت گرێبه‌ستى هاوسه‌رێتى و پێکه‌وه‌ژیانى له‌گه‌لأ مندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئیتر منیش ده‌ستم کرد به گریان و زیاتر باوه‌شم کرد به‌دایکمدا!
بابه گیان! ئاخر بۆچى و له‌پاى چى؟
بۆچى هه‌موو ئه‌و ڕۆژه خۆشانه‌ت بیر چووه‌وه که له ته‌مه‌نى لاوی‌دا له‌گه‌لأ دایکم به‌سه‌رت برد؟ بۆچى بیرت له من نه‌کرده‌وه؟ بابه گیان! ئیتر له‌مه‌ودوا کێ وه‌کو باوکێک له‌ئامێزم بگرێ, له ڕۆژانى جه‌ژندا که دایکم خواردنى جه‌ژنى بۆ لێده‌ناین و تۆش دواى نوێژى جه‌ژن ده‌گه‌ڕایته‌وه، چه‌ند دیمه‌نێکى جوان بوو، ئیتر له‌مه‌ودوا له جه‌ژندا به کام دیمه‌نى جوان چاوه‌کانم بگه‌شێنمه‌وه، کێ له‌مه‌ودوا جه‌ژنانه‌م بداتێ، کام یاده‌وه‌رى بۆ داهاتووم هه‌ڵبگرم و تۆمار بکه‌م، دیمه‌نى کزۆڵه‌یى دایکم و چاوى پڕ له فرمێسکى؟ یان دیمه‌نى پڕ ماته‌مینى ماڵه‌که‌مان؟ بابه‌گیان! ئیتر له‌مه‌و دوا له کۆبوونه‌وه‌ى باوکاندا کێ وه‌کو باوکى من ئاماده‌بێ؟ بابه گیان! بۆچى ئه‌و ڕۆژانه‌ت له‌بیر کرد که دایکم جوانى خۆى دا به تۆ، بۆچى به گه‌وره‌یى خۆت هه‌ڵه و که‌موکورتیت چاوپۆشى لێ نه‌کرد؟ بۆچى جوانیه‌کانت فه‌رامۆش کرد؟ بۆچى وه‌سیه‌ته‌که‌ى پێغه‌مبه‌رت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت له حه‌جى ماڵئاواییدا، که فه‌رمووى (استوصوا بالنسا‌ء خيرا).
بابه گیان! بۆچى؟ بۆچى؟ بۆچى؟

