سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حه‌وت كلیل بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌موو رٍۆژێك
وه‌رگێران : سایه فارس
حه‌وت كلیل هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاتێكدا تۆ له ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌وه‌دایت و نابێت له یادى بكه‌یت , پا به‌ند به پێوه‌ى تا بگه‌یته سه‌ركه‌وتن هه‌موو ڕۆژێ ..........
كلیلى یه‌كه‌م: زه‌رده‌خه‌نه
هه‌میشه با زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت بۆ هه‌ركه‌سێك كه كه ئیشى له‌گه‌لڕ ده‌كه‌یت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ل ده‌كه‌یت بۆ چى ؟ له‌به‌ر ئه‌وه تۆ هه‌موو شتێك به ده‌ستى ده‌هێنیت و هیچ له كیس ناده‌ى, هه‌ندێ جار فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر بهێنه یادى خۆت كه ده‌فه‌رموێ: (تبسمك فی وجه أخیك صدقه) هه‌روه‌ها په‌ندێكی چینى هه‌یه كه ده‌ڵىَ : پیاوێك كه ده‌م و چاوى بێ زه‌رده‌خه‌نه‌یه پێویسته فرۆشگاكه‌ی نه‌كاته‌وه .
كلیلى دووه‌م : گفتوگۆكردن
قسه كردن چه‌كێكی دووسه‌ره وا به‌كارى بهێنه كه پێچه‌وانه‌ت نه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ى قسه بكه‌ى بزانه چى ده‌ڵێیت، بۆ رێگه‌ى خوا بانگه‌واز بكه به ژیرانه‌و ئامۆژگارى جوان، كاتێك گفتوگۆ ده‌كه‌یت له ووشه‌ى بێ مانا و ناشایسته دوور بكه‌وه‌ره‌وه، جوانترین ووشه هه‌ڵبژێره ته‌نانه‌ت له كاتى ڕه‌خنه گرتندا، چونكه ئه‌وه‌ى كه گفت‌و گۆى له‌گه‌ل ده‌كه‌ى هه‌ست و شعورى خۆى هه‌یه، ووشه‌ى جوان چه‌نده دڵ و ده‌روون ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش و خۆشحاڵى ده‌كات!
كلیلى سێهه‌م : هێمنى و په‌له نه‌كردن
هێمنى و له‌سه‌ر خۆیى و په‌له‌نه‌كردن و ناهه‌ڵه‌شه‌یى هه‌لێكت پێ ئه‌به‌خشێ ، بۆ پێش بڕیاردان بۆ هه‌ر كارێك پێویسته بیر بكه‌یته‌وه..... پاشان بیر بكه‌ره‌وه .... پاشان بیر بكه‌ره‌وه.... ئینجا ڕاوێژ بكه و داواى خێر له خوداى گه‌وره بكه و عه‌زمت هه‌بێت و پشت به خوا ببه‌سته و بێ هیوا مه‌به هه‌ركه‌س پشت به‌خوا ببه‌ستێت ئه‌وى به‌سه .
كلیلى چواره‌م : ڕاست گۆیى له ووته و كاردا
ڕاستگۆیى ڕه‌وشتێكى جوانه ، درۆ خیانه‌ت كردنه له نه‌فس و خودى خۆت پێش كه‌سانى تر، ڕاستگۆیى ڕزگاركه‌ر و مه‌نهه‌جى پێغه‌مبه‌ران و پیاو باشان بووه و نیشانه‌ى متمانه و چالاكى یه، وه ده‌لیلى هێز و پێگه‌شتنى عه‌قل و بیر و ڕه‌وشته.
كلیلى پێنجه‌م : دڵسۆزى
دڵسۆزى له ووته و كار دا به‌بێ ڕووپامایى خۆش به‌ختی و ڕه‌زامه‌ندى و دلنیایى دڵت پێ ده‌به‌خشێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى غه‌ش و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نه‌خۆشى یه‌كى ناوه‌كى یه ،دلسۆزى شیفاى دلڕ و ده‌رونه و ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره به‌ده‌ست دێنێت.
كلیكلى شه‌شه‌م : هه‌وڵدان له‌سه‌ر كار
هه‌وڵدان له‌سه‌ر كار هیچ به‌دیلێكى نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سكه‌وت به‌ستراوه به هه‌ولڕ دانه‌وه، وه سه‌ركه‌وتن به‌ستراوه به ده‌سكه‌وته‌وه وه خۆش به‌ختی به‌ستراوه به ده‌سكه‌وته‌كانه‌وه ئه‌و پێكه‌وه به‌ستنه سه‌رسورهێنه‌ره له گرنگترین خۆشى به‌خشه‌كانى ڕۆژانه‌یه، ده‌ڵێن گفتوگۆ‌و راوێژى هه‌زار میل به‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌ست پێ ده‌كات, ئه‌گه‌ر دواى یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌نگاوى تر نه‌نرێت ئه‌وا ڕۆشتنه‌كه ده‌پچڕێت و ئامانجه‌كه به‌ده‌ست ناهێنێ.
كلیلى حه‌وته‌م : ئه‌ندامێكى باش و كارا و كاریگه‌ر به
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ به‌شێكى له‌م گه‌ردوون و جیهانه، وه ئه‌م نیشتمانه‌و گه‌ڕه‌ك و خێزانه، ئه‌گه‌ر كاریگه‌رێكى باشت بۆ ده‌ورو به‌رت به‌وه‌ى كه پێشكه‌شی ده‌كه‌یت له وتن و كاردانه‌بێت که‌واته بپرسه بۆچی له‌م دنیایه‌دا به‌دى هاتوویت؟ ئایا ئه‌وه‌ت هه‌ڵبژاردووه كه سفر بیت و بۆ ئه‌وه ده‌ژیت كه بخۆیت ؟ پێویسته په‌یامێكى به‌نرخت پێبێت له پێناویا بژیت و خودى خۆت به‌ده‌ست بهێنیت.
ئه‌م حه‌وت كلیله‌ت هه‌میشه له یاد بێت له ژیانى رۆژانه‌تدا دایان بنێ و بیڕازێنه‌وه بۆ هه‌ر كوێ و هه‌ر جێیه‌ك بڕۆى ده‌رگاكانى پێ بكه‌ره‌وه و له ئاسمانى خۆشبه‌ختى دا ده‌فڕیت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیت وون كرد، له‌وانه‌یه نه‌توانى هه‌ندێ ده‌رگاى تر‌ى پێ بكه‌یته‌وه.........
وه‌رگێران : سایه فارس
سه‌رچاوه: موقع النجاح
سه‌رچاوه:

