سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نێرینه‌سالاری.. ده‌سه‌لآتێکی تاریکستان
رابه‌ر سیروان سیوه‌یلی
سه‌رنه‌که‌وتنی ئایدیاکانی ئافره‌ت بۆ بنیادنانی پردی خۆشه‌ویستی له‌نێوان خۆی و نێرینه‌دا وای لێکردوه مه‌یدان و رۆحیه‌تی تایبه‌تیانه‌ی خۆی چۆڵ بکات و له مه‌یدانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه رۆحیه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ که بریتییه له وه‌هم و خه‌یاڵ به‌ده‌ست بهێنێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه دوو هه‌ڵه‌ی تریش که تاکو ئێستا ئافره‌ت به‌پێی پێویست د‌رکی پێ نه‌کردوون، یه‌که‌میان به‌ڵێ کردنیه‌تی بۆ ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ى که ئه‌زموونی نێرسالاری ئه‌توانێ ئاستی رۆشنبیری کۆمه‌ڵگه به‌رزبکاته‌وه. دووه‌میان قایلبوونیه‌تی به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زموونگه‌لی ژنانه و بزووتنه‌وه ژنانه‌ییه‌کان له دیدی سیاسه‌تی گاڵته‌جاڕی زوڵمزانانه‌وه، که ئه‌مه‌ش له رووانگه‌ی سیاسییه‌وه نیشانه‌ی ساویلکه‌یی و له رووانگه‌ی تیۆریه‌وه نیشانه‌ی بێئاگایی ئافره‌ت ده‌خاته به‌رچاو، دیاره ئه‌م خه‌تاباری و ساویلکه‌ییه‌ی ئافره‌تیش وای کردووه به‌ئاسانی به‌رهه‌ڵستکاری نێرسالاری نه‌مێنێت و ده‌سه‌لآت له گۆڕه‌پانه‌که‌دا بۆ نێرینه یه‌کلایی ببێته‌وه.
مایه‌ی ئاماژه پێکردنه کاتێک ده‌ڵێین ئه‌م جۆره سالاریه ده‌ردێکی کوشنده‌ی ئینسانییه که ئافره‌ت تێیدا ده‌بێته قوربانی! بێگومان هۆکارگه‌لێک هه‌ن بۆ رزگاربوون له‌م ده‌رده، که یه‌کێک له‌وانه مانای فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی ئاسوده و پڕ له خۆشه‌ویستی و یه‌کسانی و بالآده‌ستیی مرۆڤ سالاری و ئیحترام گرتنی ماف و هه‌سته‌کانی ژنانه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه تاکو ئافره‌ت بتوانێ به کاری سه‌نگینی خۆی هه‌ڵسێت له پێکه‌وه‌نانی شارستانیه‌تدا، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه مرۆڤایه‌تیه‌که‌ی له‌که‌دار بکرێت، هه‌روه‌ها هێنانه‌دی واقیعی مرۆڤ سالاری به‌و مه‌رجه‌ی خاوه‌ن وجودێکی راسته‌قینه بێت له ژیاندا و له‌و شێوازه پچڕپچڕه‌ی که هه‌یه‌تی ببێته سیفه‌تی گشتی کۆمه‌ڵگه و کاربکات بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی مافه سروشتیه‌کانی ئه‌م دووانه له هاوکێشه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کاندا و دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌وینداری و ئاشتیانه له‌پێناو ره‌واندنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی مرۆیی و پڕ له هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی، شتێکی روون و ئاشکرایه مرۆڤسالاری ده‌بێته هۆی دۆستایه‌تی و دروستکردنی خۆشه‌ویستیه‌کی راسته‌قینه و فێری چۆنیه‌تی ره‌فتارکردنمان ده‌کات له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر، چونکه ره‌فتار له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر به‌تایبه‌تی ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له‌وپه‌ڕی خۆشی و دڵدانه‌وه و دڵخۆشیدا بێت به‌و جۆره‌ی ئه‌و ئافره‌ته هه‌ست بکات له زیان دووره و له هێمنی دایه ئه‌وکاته ویژدانی مرۆڤ ئاسوده‌یه و ده‌که‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی په‌یامبه‌ر (د.خ) که ده‌فه‌رموێت :باشترین که‌ستان باشترین که‌سه بۆ خێزانه‌که‌ى، که‌واته جێگه‌ی بایه‌خپێدانه له‌ناو دۆخی ئێستای خێزانه‌کاندا کارێک بکرێت بۆ له‌قکردنی پایه‌کانی سیسته‌می نێرسالاری، ئه‌ویش به‌جۆرێ نه‌هێڵین (ثةيوةندي خؤشةويستي) که یه‌کێکه له هۆکاره بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئاوابوونی نێرسالاری ته‌نیا بمێنێته‌وه و په‌راوێز بخرێ، به‌ڵکو هه‌وڵبده‌ین له په‌یوه‌ندییه‌که‌وه که له‌دڵدایه بیکه‌ینه دیمه‌نێک و به‌ڕوخسار و کردارمانه‌وه دیاربێ، لێره‌دا ده‌پرسین، ئایا خۆشه‌ویستی به چ حیکمه‌تێک بنه‌ڕه‌تی ئاوابوونی ئه‌و ده‌سه‌لآته‌یه؟ بێگومان خۆشه‌ویستی وه‌کو وه‌سیله‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ژێرخاک کردنی ده‌سه‌لآتی ناوبراو ده‌بێته کۆتایی پێهێنه‌ر، چونکه خۆشه‌ویستی هه‌وڵدانه بۆ ژیانکردن و ره‌خساندنی ئه‌و بارودۆخه ده‌روونی و رۆحیانه‌ی که بوار بۆ سالاریبوونی مرۆڤ ده‌ڕه‌خسێنێت و مرۆڤ له هه‌ر کات و شوێنێکدا بێت وزه‌ی خۆشه‌ویستی و سۆزگه‌رایی به‌شێکه له شوناس و به‌رجه‌سته‌که‌ری مرۆڤبوونه‌که‌ی، به‌لآم ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که ئه‌م هه‌سته‌ش هاوشێوه‌ی هه‌سته‌کانی تر بێگومان ته‌نیایی ده‌چێژێ و بواری به‌رجه‌سته‌بوونی بۆ ناڕه‌خسێ، یاخود ناتوانێ ته‌ندروستانه گوزارشت له‌خۆی بکات و ببێته به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر کامڵ‌بوونی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه کلتوری و کۆمه‌لآیه‌تیانه‌ی که پێویستن بۆ مانه‌وه‌ی به کردارگه‌لێکی زاڵمانه له ئارادا نه‌مێنن و تاکی نێرینه له‌جیاتی ستایش ڕقی خۆی له‌دژی مێینه ده‌رببڕێت و، له رووانگه‌ی ئایینه‌کانیشه‌وه که رۆڵی دادوه‌رێکی سه‌ره‌کی ده‌بینن له مه‌سه‌له‌که‌دا به درێژایی مێژوو یه‌کێک له ئامانجی هاتنی دیانه‌تی سه‌ماوی بلآوبوونه‌وه‌ی یه‌کسانی و ئه‌وینداری و نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤه، که ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵه‌ی زۆرینه‌ی بیروڕا جیاوازه‌کان ڕاست ده‌کاته‌وه، که ده‌ڵێن: دیانه‌ته‌کان به‌گشتی و ئیسلام به‌تایبه‌تی تێڕوانینێکی بێ بایه‌خانه‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئافره‌ت و، وه‌ک هه‌ر رژێمێکی کۆمه‌لآیه‌تی و سیاسی دیکه بڕیاری چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تیان داوه و زۆرینه‌ی ئه‌و یاسا کۆمه‌لآیه‌تیانه‌ی دایانڕشتون پیاوسالاری ده‌چه‌سپێنن و ئافره‌ت ده‌که‌نه مرۆڤێکی پله خوارتر، ئه‌مه له کاتێکدا که ئایه‌ت به ئایه‌تی قورئانی پیرۆز هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی بوونیاتێکی مرۆڤیانه به مرۆڤ ببه‌خشێت و حه‌زی زلهێزی و ئه‌و ده‌سه‌لآته ده‌رونیانه‌ش بسڕێته‌وه که سه‌ربه‌ستی مرۆڤایه‌تی مرۆڤی زه‌وت کردووه و، ئافره‌ت له ریسوایی سه‌رده‌می نه‌فامیه‌وه بگه‌یه‌نێته مه‌قامێکی به‌رز، که لایه‌نی مرۆڤایه‌تی و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکه‌ی بسه‌لمێنێت ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دانپێدانانه‌ش که دیانه‌ته‌کان تێیدا روونیانکردۆته‌وه ده‌ڵێن: هیچ کام له ئێمه حه‌قی ئه‌وه‌مان نییه ئه‌رکێک له مرۆڤ داوا بکه‌ین ئه‌گه‌ر له‌پێشدا مافمان پێ نه‌دابن، چونکه هه‌رکه‌س به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه ده‌توانێت ئه‌رکی سه‌رشانی جێبه‌جێ بکات که مافی بۆ دابین کرابێت.. که‌واته له کۆتاییدا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خپێدانه و ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌یه به‌رگریکردنه له هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی که بۆ به‌رگریکردن له خۆشه‌ویستی و مرۆڤسالاری به‌رز ده‌بنه‌وه تاکو سه‌رجه‌می به‌شه‌ریه‌ت به‌جدی باوه‌ش بۆ خۆشه‌ویستی بکاته‌وه و به‌وپه‌ڕی حورمه‌ت و شکۆمه‌ندانه‌وه له حزوریدا ڕاوه‌ستێ، جا ئه‌وکات ده‌بینین هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌گشتی و نێرینه به‌تایبه‌تی سالاریبوونی خۆیان وه‌لا ده‌نێن و به‌ره‌و ئه‌و رێگه‌یه هه‌نگاو ده‌نێن که بزانن تاچ ڕاده‌یه‌ک ئاڵوگۆڕی خۆشه‌ویستی هه‌یه له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا.
Rabarsewayle@yahoo.com

