سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٨ـ پێش وه‌خت ئاماده‌بوون بۆ نوێژ:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
هه‌رکه‌س ئاوه‌ها پێش وه‌خت ئاماده‌بوو ئیتر ئه‌وکاته په‌له په‌ل ناکات بۆ ئه‌وه‌ى بگات به‌نوێژداو به‌ڕاڕاییه‌وه ناچێته ناو نوێژه‌وه و خشوعى له ده‌ست ده‌رناچێت..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إذَا أَتَيْتُمْ الصّلاة فَعَلَيكُم بالسَكينَة, ولا تَأتُوها وَأنْتُم تسْعونَ فَمَا أَدْرَكْتُم فَصَلّوا, وَمَا فَاتَلَمُ فَأَتِمُوا) . واته: کاتێک هاتن بۆ نوێژ به به په‌له‌په‌ل و هه‌ڵه‌داوان مه‌یه‌ن بۆ نوێژ‌و په‌له په‌ل مه‌که‌ن, به‌ڵکو به هێمنى و له‌سه‌رخۆ بڕۆن بۆ نوێژ, ئه‌وه‌ى پیا راگه‌یشتن ئه‌نجامى بده‌ن, ئه‌وه‌ى له ده‌ستان چوو پاش سلآو دانه‌وه‌ى ئیمام هه‌ستنه‌وه ته‌واوى بکه‌ن.
* له ریوایه‌تێکى تردا ئه‌مه‌شى بۆ زیاد کراوه: (فَإِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا كَانَ يَعْمِدُ إِلَى الصَّلاَةِ فَهُوَ فِى صَلاَةٍ) . واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێ له ئێوه نیه‌تى نوێژکردن بوو, ئه‌وه به نوێژ بۆى حسابه, گه‌رچى نه‌شگات به نوێژى جه‌ماعه‌تدا.
بۆ که‌سێتى موسڵمان وا چاکه له‌سه‌رخۆ بڕوات به‌ره‌و مزگه‌وت و په‌له نه‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ى که شتێک قه‌ومابێ, پێویست ناکات ئه‌وه‌نده‌ش په‌له بکرێت ماده‌م نیه‌تى نوێژه له‌ماڵ ده‌رده‌چێت تا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌نوێژ بۆى ده‌نوسرێ. بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رخۆ بڕۆین بۆ نوێژ, با ره‌چاوى ئه‌م خالآنه‌ى لاى خواره‌وه بکه‌ین:
١ـ زوو خه‌وتن و شه‌ونخونى نه‌کێشان, چونکه ئه‌و که‌سه‌ى دره‌نگ بخه‌وێ خه‌به‌رى نابێته‌وه بۆ نوێژى به‌یانى و نوێژه‌که‌ى زۆر جار ده‌فه‌وتێ, که‌ده‌چێ بۆ سه‌ر کاره‌که‌ى ماندوو ده‌بێت زۆربه‌ى رۆژ له‌دواى نوێژى نیوه‌ڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه نانى نییوه‌ڕۆ ده‌خوات, له‌به‌ر هیلاکى خه‌وى لێده‌که‌وێ و, ناگات به نوێژ عه‌سریشدا, خه‌وه‌که‌ى درێژه پێده‌دا بۆ پێش مه‌غریب ئه‌وکاته له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌کا نوێژه‌که‌ى بفه‌وتێ به‌په‌له چوار ده‌نوک ده‌دات له‌زه‌وى, کاتێک شه‌ویش هات زوو خه‌وى لێ ناکه‌وێ چونکه له‌رۆژدا زۆر خه‌وتووه, شه‌و زۆر ده‌مێنێته‌وه تا خه‌وى لێ ده‌که‌وێ, دیسانه‌وه نوێژى به‌یانى ده‌فه‌وتێ ئیتر ژیانى له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت..
٢- ته‌وقیت کردنى سه‌عات یان موبایل بۆ ئه‌وه‌ى خه‌به‌رمان بێته‌وه بۆ نوێژى به‌یانی و پێش وه‌خت ئاماده‌بین.
٣ـ خوێندنى دوعا‌و زیکره‌کانى پێش خه‌وتن کاریگه‌رى باشیان ده‌بێت بۆ خه‌به‌ر بوونه‌وه و گه‌یشتن به‌نوێژى به‌یانیدا.
٤ـ زانینى کاته‌کانى بانگ و نوێژ.
٥ـ گرنگیدان به‌وه‌لآم دانه‌وه‌ى بانگ و به‌ده‌مه‌وه چوونى.
٦ـ به‌جێهێشتنى کارى دنیایى ئه‌گه‌ر سه‌رقاڵ بویت پێوه‌ى, خۆ ئه‌گه‌ر به‌لاته‌وه زۆرگرنگ بوو, ئه‌وا بزانه کارى قیامه‌تى زۆر گرنگتر و له‌پێشتره, بیر له‌وه بکه‌ره‌وه نوێژکردن له‌کاتى خۆیدا چه‌نده خێره, ئاگادار به له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ى شه‌یتان که داوى ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌نێته‌وه ده‌ڵێ: کاتێکى زۆرت له پێشه ئیش و کاره‌که‌ت ته‌واو بکه جارێ تۆ گه‌نجى و ته‌مه‌نێکى زۆر ده‌که‌ى په‌له‌ى نوێژکردنت چیه؟.
٧ـ دوورکه‌وتنه‌وه له گوناهو تاوان و, ترسان له قه‌برو قیامه‌ت, ئه‌وانه‌ش چه‌ند هۆکارێکن یارمه‌تى نوێژخوێن ده‌ده‌ن هه‌میشه بیرى به‌لاى نوێژه‌که‌یه‌وه بێت.
٨ـ زۆر خۆ سه‌رقاڵ نه‌کردن به‌دنیاوه و خۆهیلاک نه‌کردن, به‌گرتنه ده‌ستى چه‌ند ئیش و کارێک, بێگومان ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م پێش وه‌خت ئاماده بوون بۆ نوێژ.
٩ـ خۆ سه‌رقاڵ کردن به‌کارى قیامه‌ته‌وه, بیرکردنه‌وه له ده‌سه‌لآت و گه‌وره‌یى خوا‌و, قورئان خوێندن به‌تێ گه‌یشتنه‌وه, هاوڕێیه‌تى پیاو چاکان .
١٠ـ تێگه‌یشتن و فێربوونى ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ى که‌باس له خێر‌و گه‌وره‌یى ئاماده‌بوونى پێش وه‌خت ده‌که‌ن بۆ نوێژ.
ئیبن عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ نوێژێکى به جه‌ماعه‌ت رۆشت شه‌وه‌که‌ى تا به‌یانى شه‌ونوێژ و عیباده‌تى کرد!!.
زاناى پایه به‌رزى کورد (بديع الزمان) مامۆستا سه‌عیدى نوورسى ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ زۆر گرنگى ده‌دا به‌نوێژه‌کانى و حه‌زى ده‌کرد هه‌ر که بانگى دا نوێژه‌که‌ى بکات, جارێک له‌گه‌لأ هاوه‌لآنیدا پێنج خوله‌کى مابوو بگاته ناو شار بانگیدا داواى له هاوه‌لآنى کرد یه‌کسه‌ر نوێژه‌که‌یان بکه‌ن و دواى نه‌خه‌ن تا ده‌گه‌نه ناو شار..
جارێک که‌له‌پچه‌ى له‌ده‌ستا ده‌بێت دوو پۆلیس ده‌یبه‌ن بۆ شارى به‌تلیس, له رێگا بانگیدا مامۆستا داواى لێکردن که‌له‌بچه‌که‌ى بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌که‌ى بکات, به‌لآم پۆلیسه‌کان به‌قسه‌یان نه‌کرد, پاش تۆزێک بینیان که‌له‌پچه‌که کرایه‌وه و هه‌ڵى دایه به‌رده‌میان و نوێژه‌که‌ى کرد!! پۆلیسه‌کان سه‌ریان سوڕماو زانیان ئه‌وه که‌رامه‌ت بوو خوا پێى دا, جا به مامۆستایان گوت تا ئێستا ئێمه پاسه‌وانى تۆ بووین ئیتر ئێمه خزمه‌تکارتین!!.
جارێکیان لێیان پرسى ئه‌و که‌له‌پچه‌یه چۆن کرایه‌وه؟. فه‌رموی: منیش نازانم, به‌لآم دیاره که‌رامه‌تى نوێژ بوو!!.

