سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌دیهێنانى سه‌گ ... له‌قورئاندا
نوویسنی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت{وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (176)} [الأعراف]، واته: خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆى چه‌سپان به زه‌وییه‌وه و (ده‌ستى کرد به دونیاپه‌رستى و شوێن ئاره‌زووى خۆى که‌وت
، جا نموونه‌ى (ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌کو نموونه‌ى سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌رى بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه‌بڕکێیه‌تى زمان ده‌رده‌کێشێت، یاخود ئه‌گه‌ر وازى لێبهێنیت ئه‌وا هه‌ر هه‌ناسه‌بڕکێیه‌تى، ئه‌وه نموونه‌ى ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌یان به درۆ زانیوه و بڕوایان پێى نه‌بووه، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى (دابچڵه‌کێن و بیربکه‌نه‌وه.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا زانیارییه‌ک ده‌رباره‌ى سه‌گ هاتووه که دواى چوارده سه‌ده له دابه‌زینى ئایه‌ته‌که ئینجا ده‌ره‌نجامه زانستییه‌کان ده‌ریانخست و ئاشکرایان کرد.
زانستى نوێ له‌م دوادواییانه‌دا ئاشکرایکرد که سه‌گ ئاره‌قه‌ڕژێنى نییه جگه له که‌مێک نه‌بێت له‌بنى پێیدا، ئه‌مه‌ش به‌س نییه بۆ دابه‌زاندنى پله‌ى گه‌رمى له‌شى. دیاره که کارى ئاره‌قه ڕژێنه‌کان به ده‌ردانى ئاره‌ق پله‌ى گه‌رمى ڕووى ده‌ره‌وه‌ى زینده‌وه‌ره‌که له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى ده‌سازێنێت.
له‌به‌رئه‌وه‌یه سه‌گ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ک ئاژه‌ڵانى تر ئاره‌قه‌ڕژێنى ته‌واوى نییه، له‌ڕێى ده‌رکێشانى زمانیه‌وه به هه‌ناسه‌بڕکێ پله‌ى گه‌رمى له‌شى داده‌به‌زێنێت، به‌هۆى هه‌ناسه‌بڕکێیه‌که‌یه‌وه زۆرترین ڕووبه‌رى بۆشایى ده‌م و زمانى به‌رکه‌وته‌ى هه‌وا ده‌بن. شایانى باسه سه‌گ ئه‌و کاره ده‌کات، له‌پشوودا بێ یان له‌کاتى ماندووبوونیدا.

