سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زه‌وى ئاست به‌رز بۆ کشتوکاڵ باشتره .. له قورئاندا
نووسینی / سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {...... كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِنْ لَمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (265)} [البقرة]، واته وه‌ک باخچه‌یه‌ک وایه، له به‌رزاییه‌کدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گه‌وره بیگرێته‌وه و ببێته‌هۆى ئه‌وه‌ی که دوو به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می هه‌بێت، خۆئه‌گه‌ر بارانی دڵۆپ گه‌وره‌ش نه‌یگرێته‌وه، ئه‌وه نمه‌باران پاراوى ده‌کات.ئه‌م ئایه‌ته ئاماژه به‌وه ده‌دات زه‌وى به‌رز باشتره بۆ کشتوکاڵ، ڕه‌نگه به‌رهه‌می ئه‌و زه‌وییه دوو هێندى ئه‌و به‌رهه‌مه بێت که زه‌وى نزم ده‌یدات.
زانستی کشتوکاڵیی نوێ سه‌لماندوویه‌تی هه‌رچه‌ند ئاستی زه‌وى به‌رز بێت، ئاستی ئاوى ژێر زه‌وى نزمتر ده‌بێت، هێنده‌ش کشتوکاڵ و به‌روبووم باشتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ش هاوتایی ته‌واو له نێوان زانستی کشتوکاڵیی نوێ و قورئانی پیرۆزدا دووپات ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر زه‌وى به‌رز به‌لێشاو و زۆر ئاودێرى کرا ئه‌وا به‌شی پێویستی خۆى وه‌رده‌گرێت و ئاوه زیاده‌که‌ش به‌ته‌واوى به زیاد ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئاودێرییه‌کی که‌م کرا ئه‌وا پێویستی خۆى ده‌ست ده‌که‌وێت بێئه‌وه‌ى ئاو بمێنێته‌وه که پێویست به خۆ لێ ڕزگارکردن بکات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه مه‌سه‌له‌کانی به‌کارهێنانی ئاو بوونه‌ته جێی بایه‌خدان.
له‌و ڕاستییه زانستییانه‌ى ئایه‌ته پیرۆزه‌که ئاماژه‌ى پێداوه ئه‌وه‌یه که هۆکارى ئاودێرى ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له بارانه‌وه بوو، باشتره له ئاودێرى له ڕووبار و ده‌ریاکانه‌وه، چونکه له که‌شدا ئه‌و ڕه‌گه‌زه ده‌گمه‌نانه هه‌ن که له‌گه‌ڵ دڵۆپه باریوه‌کاندا ده‌توێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى ئه‌و ماددانه بۆ سه‌ر ڕووه‌که‌کان و وه‌رگرتنیان له لایه‌ن ڕووه‌که‌که‌وه، به‌وه‌ش گه‌شه‌کردنی دوو هێند ده‌بێت.

