سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سێ قۆناغه‌که‌ى دروستبوونى کۆرپه‌له له سکى دایکیدا... له قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
قورئان ئاماژه‌ى به‌وه داوه که به‌دیهێنانى مرۆڤ له منداڵداندا به سێ قۆناغ ده‌بێت:
{...... يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ خَلْقًا مِنْ بَعْدِ خَلْقٍ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ (6)} [الزمر]، واته: له سکى دایکتاندا ئێوه دروستده‌کات، له ناو سێ تاریکستاندا، جا گۆڕانکارى به‌رده‌وامه و جیابوونه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کان، ئا ئه‌وه‌یه خواى ئێوه، ئا ئه‌وه‌یه په‌روه‌ردگارتان، خاوه‌نى هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه جگه له‌و خوایه‌کى تر نیه، ئیتر بۆ کوێ ده‌چن و ڕووده‌که‌نه کێ ؟
وه‌ک ده‌بینرێت ئایه‌ته‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات که مرۆڤ له‌منداڵدانى دایکیدا له سێ قۆناغى دیاریکراودا دروستده‌بێت.... به هه‌مان شێوه‌ش زانستى بایۆلۆژى نوێ دۆزیویه‌تیه‌وه که قۆناغه‌کانى گه‌شه‌کردنى کۆرپه‌له له سێ ناوچه‌ى دیاریکراوى منداڵدانى دایکدا ده‌بێت. له سه‌رجه‌م کتێبه‌کانى زانستى کۆرپه‌له‌زانیدا که له پسپۆڕیه‌کانى پزیشکیدا ده‌خوێنرێن ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌م زانیارییانه له بنه‌ما زانستیه‌کانى ئه‌م گۆڕه‌پانه‌ن. بۆ نمونه له کتێبی (أساسيات علم الأجنة البشرية – بنةماكانى زانستى كۆرپه‌له‌زانی مرؤيى)دا که سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کیه له‌م زانسته‌دا، ئه‌مه هاتووه:
" ژیان له منداڵداندا له سێ قۆناغدا ده‌بێت، قۆناغى یه‌که‌م قۆناغى پێش کۆرپه‌له‌ییه که له دوو هه‌فته و نیوى سه‌ره‌تادایه، پاشان به‌دوایدا قۆناغى (الحميل)ـه که تا کۆتایى هه‌فته‌ى هه‌شته‌م ده‌خایه‌نێت. له‌دواى ئه‌م قۆناغه قۆناغى کۆرپه‌له‌یى دێت که له هه‌فته‌ى هه‌شته‌مه‌وه تا له‌دایکبوون ده‌خایه‌نێت".
قۆناغى پێش کۆرپه‌له‌یی:
له‌م قۆناغه‌دا هێلکۆکه‌ى پیتراو به دابه‌شبوون گه‌وره ده‌بێت، کاتێکیش ده‌بێت به کۆمه‌ڵێک خانه، له دیوارى منداڵداندا خۆى ده‌نێژێت، به جۆرێک که خانه‌کان له گه‌شه‌کردن به‌رده‌وام ده‌بن و له سێ چیندا خۆى ڕێکده‌خات.
قۆناغى کۆرپه‌له‌یى ناپێگه‌یشتوو:
قۆناغى دووه‌م پێنج هه‌فته و نیو ده‌خایه‌نێت و له‌ماوه‌ى ئه‌م قۆناغه‌دا ئه‌ندامه‌کان و کۆئه‌ندامه بنه‌ڕه‌تییه‌کان له‌سه‌ر شێوه‌ى چینه‌خانه ده‌رده‌که‌ون.
قۆناغى کۆرپه‌له‌یى:
ئه‌م قۆناغه له‌هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى سکپڕییه‌وه ده‌ستپێده‌کات تاکو ساتى له دایکبوون. له خاسیه‌ته تایبه‌تییه‌کانى ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌یه کۆرپه‌له وه‌ک مرۆڤێک که ڕووخسار و ده‌سته‌کانى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که درێژییه‌که‌ى له (3 سم) تێپه‌ڕ ناکات. هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى جیا ده‌کرێنه‌وه.... ئه‌م قۆناغه نزیکه‌ى (30 هةفتة) ده‌خایه‌نێت و تیایدا گه‌شه‌کردنى کۆرپه‌له به‌رده‌وام ده‌بێت تا واده‌ى له‌دایکبوون.
ئه‌م زانیارییانه له‌باره‌ى گه‌شه‌کردنى کۆرپه‌له له منداڵدانى دایکیدا له‌به‌رده‌ستدا نه‌ده‌بوون ئه‌گه‌ر بوونى ته‌قه‌نیاتى چاودێریى نوێ نه‌بوایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش قورئانى پیرۆز وه‌ک ئیعجازێک به‌ڕوونى له ئایه‌ته‌کانیدا ئاشکرایکردوون... به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین ڕاستى زانستى تریشى ئاشکرا کردووه.
ئه‌وه‌ى که قورئانى پیرۆز ئه‌م زانیارییه پڕ ورده‌کارى و ڕوونه‌ى داوه، له‌کاتێکدا که زانیارى پزیشکى لاى خه‌ڵک زۆر ده‌گمه‌ن بووه، به‌ڵگه‌یه‌کى ئاشکرایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز وته‌ى خه‌ڵک نییه، به‌ڵکو گوتراوى خواى میهره‌بانه.

