سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٣٧/ پێناسه‌ى یه‌کتایى کردنى خوا له په‌روه‌ردگایه‌ت و سیفه‌ت و ناوه جوانه‌کانیدا ( تَوحيدُ الرُّبُوبيَّةِ والصَّفَاتِ والآسمَاء ) چیه؟..................(1)
کاوان کوردى
ئاماده‌کرنى : دلاوه‌ر کوردی
جۆره‌کانى یه‌کتایى کردنى خوا
جۆرى یه‌که‌م: یه‌کتایى کردنى خوا له په‌روه‌ردگاریه‌ت وسیفه‌ت و ناوه‌جوانه‌کانیدا
( تَوحيدُ الرُّبُوبيَّةِ والصَّفَاتِ والآسمَاء )
وه‌ڵام/ ئه‌وه‌یه که‌وا بیروباوه‌ڕێکى بێگومانت هه‌بێت به یه‌کتایى کردنى خوا له‌خودى خۆیدا, هه‌روه‌ها له کردار و سیفه‌ت وناوه‌جوانه‌کانیشدا, که‌وا خواى گه‌وره بێ هاوتا وبێ هاوبه‌ش له‌مانه هه‌موویدا ٠
به واتایه‌کى شیکراوه‌تر دامه‌زراندن ودان پێدانان و چه‌سپاندنى دڵ له‌سه‌ر ئه‌وه که‌وا خواى گه‌وه خۆى به ته‌نها په‌روه‌ردگارى هه‌موو شتێکه‌٠٠
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره که ده‌فه‌مێ [الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ[ 2]]{الفاتحة : 2}وته: سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ى خوایه و بۆ خوایه که هه‌ر ئه‌و خاوه‌ن و په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بونه‌وه‌ره ٠
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له نزایه‌کیدا ده‌فه‌رمێ ( اللَّهُمَّ فَاطِرَ السَّمَوَاتِ وَالآرضِ عَالِمَ الغَيبِ وَالشَّهَادَةِ لآ إلَهَ إلا أنتَ رَبَّ كُلَّ شَيءِِ وَمَليكُهُ000) {رواه ابو داود (4/رقم/ 5083) والترمذي (9/رقم/ 3529مع التحفة) عن عبدالله بن عمرو وقال: هذا حديث حسن غريب هذا الوجه, وصححه الالباني في صحيح سنن الترمذي(3/143)} واته: ئه‌ى خواى به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌کان و زه‌وى, ئه‌ى زاناى په‌نهانى و ئاشکراکان, هیچ په‌رستراوێک نیه به‌ڕاستى شایه‌ن په‌رستن بێت جگه له تۆ, هه‌ر تۆى په‌روه‌ردگارى هه‌موو شتێک, وه خاوه‌نى راسته‌قینه‌ى هه‌موو شتێک ٠٠
وه هه‌ر خواى گه‌وره به‌تاک و ته‌نها به‌دیهێنه‌رى هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه له نه‌بونه‌وه ٠٠
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره که ده‌فه‌رمێ [بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ [101]]{الأنعام : 101}واته: وه بێگومان خواى گه‌وره به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و رێک و پێکترین شێوه‌دا, چۆن رۆڵه‌ى ده‌بێت ؟! خۆ ئه‌و هاوسه‌رى بۆ خۆى نه‌گرتوه, به‌ڵکو ئه‌وه هه‌موو شتێکى به‌دیهێناوه له نه‌بونه‌وه, وه به هه‌موو شتێکیش زانا و ئاگه‌داره ٠
وه هه‌رخواى گه‌وره خۆى خاوه‌ن و رۆزى ده‌ریانه ٠٠
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره که ده‌فه‌رمئَ: [لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَى[6 ]]{طه : 6}واته: ته‌نها موڵکى خوایه ئه‌وه‌ى له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه, وه ئه‌وه‌یشى که له نێوانیاندایه, وه ئه‌وه‌شى که شاراوه‌یه له ژێر گڵ‌دا ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ [4]]{الفاتحة : 4} واته: خوایه‌ک که خاوه‌ن و سه‌دارى رۆژى پاداشت و سزایه ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ [58]]{الذاريات : 58} واته: چونکه به‌ڕاستى هه‌ر خواى گه‌وره خۆى رۆزیبه‌خشه و خاوه‌ن هێز و ده‌سڵاتى پته‌وه ٠
وه هه‌ر خواى گه‌وره خۆى ژیانبه‌خش و مرێنه‌ریشانه ٠٠
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره: [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ [ 1] الَّژِی خَڵقَ الْمَوْتَ وَالْحَێاه‌َ لِێبْلُوَکُمْ أَیُّکُمْ أَحْسَنُ عَمَلا وَهُوَ الْعَزِیزُ الْغَفُورُ [ 2] ]{الملك 1: 2}واته: پڕ به‌ره‌که‌ت و پیرۆز بێت ئه‌و زاته‌ى که پادشایى و ده‌سه‌ڵات له هه‌موو بونه‌وه‌ر و جیهاندا هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه, وه ئه‌وبه‌سه‌ر هه‌موو شتێکدابه توانایه, هه‌ر ئه‌و خۆى مردن و ژیانى به‌دیهێناوه, تا تاقیتان بکاته‌وه کامتان کرده‌وه‌ى چاکتر و په‌سه‌ندتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن, وه ئه‌و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر بێباوه‌ڕاندا و لێبوده‌شه به‌رامبه‌ر به باوه‌ڕداران ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ ک[كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتاً فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ[28 ]]{البقرة : 28}واته: خه‌ڵکینه, ئێوه چۆن بێباوه‌ڕده‌بن به خواى گه‌وره ؟! له کاتێکدا که ئێوه بێگیانبون ئه‌و به‌دیهێنان و گیانى به‌به‌ردا کردن, پاشان ده‌تانمرێنێ و دواى ئه‌وه‌ش زیندوتان ده‌کاته‌وه, ئه‌وسا هه‌ر بۆ لاى ئه‌و ده‌برێنه‌وه ٠

