سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١١ـ رێک راوه‌ستان و پاڵدان به‌یه‌که‌وه له ریزه‌کانى نوێژدا:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
رێک راوه‌ستان له نوێژدا به‌شێکه له ته‌واوى نوێژ, خۆشه‌ویستى و برایه‌تى ده‌خاته نێوان نوێژ گه‌رانه‌وه, خواى گه‌وره و ملائیکه‌کانى دروودو سلآوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ریزه‌کاتى لاى راست, به‌لآم لار‌و وێر وه‌ستان له ریزى نوێژدا جیاوازى ده‌خاته نێوان دلأ و ده‌روونى نوێژخوێنان, ده‌بێته هۆى که‌مکردنى ئیمان و کوشتن و له ناوبردنى خشوع, ئه‌وکاته نوێژه‌که‌ش به ته‌واوى ئه‌نجام نادرێت, به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رموودانه:
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (سَوُّوا صُفُوفَكُمْ فَإِنَّ تَسْوِيَةَ الصُّفُوفِ مِنْ إِقَامَةِ الصَّلاَةِ) . واته: ریزه‌کانتان رێکبخه‌ن با ریزه‌کانتان لار‌و وێر نه‌بێت, چونکه رێکخستنى ریزه‌کان به‌شێکه له ته‌واوى نوێژ.
* هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (أَقِيمُوا صُفُوفَكُمْ فَإِنِّى أَرَاكُمْ مِنْ وَرَاءِ ظَهْڕى. وَكَانَ أَحَدُنَا يُلْزِقُ مَنْكِبَهُ بِمَنْكِبِ صَاحِبِهِ وَقَدَمَهُ بِقَدَمِهِ) . واته: ریزه‌کانتان راست بکه‌نه‌وه و پاڵ بده‌ن به پاڵى یه‌کتره‌وه, چونکه من له پشت سه‌رمه‌وه ده‌تان بینم. ئه‌نه‌س ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌ڵێ: ئێمه شانمان ده‌نووساند به‌شانى یه‌کتره‌وه‌و قاچیشمان ده‌لکان به‌قاچى یه‌کتره‌وه له ریزه‌کانى نوێژدا.
* ئه‌بو مه‌سعود ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌ستى ده‌هێنا به‌سنگ و به‌سه‌رشانمانداو رێکى ده‌خستین و ده‌یفه‌رموو: (اسْتَوُوا وَلا تَخْتَلِفُوا فَتَخْتَلِفَ قُلُوبُكُم) . واته: ریزه‌کانتان رێکبخه‌ن و پاڵ بده‌ن به‌یه‌که‌وه, ناڕێک مه‌وه‌ستن با جیاوازى نه‌که‌وێته نێو دڵه‌کانتانه‌وه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (لَتُسَّونّ صُفُوفَكمُ, أو ليُخالِفُن اللهُ بين وُجُهِكُم) . واته: یا ئه‌وه‌تا ریزه‌کانتان رێک و پێک ده‌که‌ن و رێک راده‌وه‌ستن یاخود جیاوازى ده‌که‌وێته نێوانتان.
* ئیبن عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (أَقِيمُوا الصُّفُوفَ، وَحَاذُوا بَيْنَ الْمَنَاكِبِ، وَسُدُّوا الْخَلَلَ، وَلِينُوا بِأَيْدِى إِخْوَانِكُمْ، وَلاَ تَذَرُوا فُرُجَاتٍ لِلشَّيْطَانِ. وَمَنْ وَصَلَ صَفًّا وَصَلَهُ اللَّهُ، وَمَنْ قَطَعَ صَفًّا قَطَعَهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ) . واته: ریزه‌کانتان راست بکه‌نه‌وه و شان بنێن به‌شانى یه‌کتره‌وه, بۆشاییه‌کان پڕبکه‌نه‌وه مه‌یه‌ڵن ریزه‌کان لار‌و وێر بن, با که‌له‌به‌ریان تێدا نه‌بێ, به نه‌رمى و به هێواشى ده‌ستى براکه‌تان راکێشن و پاڵى بده‌ن به‌خۆتانه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نیا بوو له دواوه, هیچ بۆ شاییه‌ک مه‌هێڵنه‌وه بۆ شه‌یتان هاتوچۆى پێدا بکات, ئه‌و که‌سه‌ى بۆشایى پڕ بکاته‌وه, خودایش به ره‌حمه‌تى خۆى ئه‌و به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه, ئه‌و که‌سه‌ش ببێ به هۆى دروستکردنى که‌لێن له ریزه‌کاندا، خواش په‌یوندى له‌گه‌لأ ئه‌و ده‌پچڕێ.
* ئه‌بوهوریره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (لَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِي الصَّفِّ الْأَوَّلِ لَكَانَتْ قُرْعَةٌ ) . واته: ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى بیانزانیایه خێرى ریزى یه‌که‌م چه‌نده گه‌وره‌یه, بۆ که‌س نه‌بوو بچێته پێشه‌وه تاکو تیروپشکیان بۆ نه‌کردایه .
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (خير صفوف الرجال أولها و شرها آخرها و خير صفوف النساء آخرها و شرها أولها) . واته: باشترین ریزى پیاوان ریزى یه‌که‌مه, خراپترین ریزیشیان ریزى دواوه‌یه, خێرترین ریزى ئافره‌تان ریزى دواوه‌یه, خراپترین ریزیشیان ریزى پێشه‌وه‌یانه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (لَو يَعْلَمُ النّاسُ مَافِى النِداءِ و الصَفِ الأوَّل ثُمَّ لَم يَجدُوا إلا ان يَستهموا عليه لاَ سْتهموا وَلَو يَعلَمُونَ مَافي التَهجير, لاَ سَتَبقوا إليهِ, وَلَو يَعلمُونَ مافى العَتمَتِ والصُّبح لأتوهُما وَلَو حَبواً . واتة: ئةطةر ئةو خةلَكة دةيانزانى خيَرى بانطدان و ريزى يةكةمى نويَذى جةماعةت ضةندة طةورةية, ئةطةر دةشتيانزانى ثيَش وةخت ئامادة بوون بؤ نويَذ ضةندة خيَرة ئةوا ثيَش بڕكيَيان بؤ دةكرد, هةروةها ئةطةر دةشيانزانى خيَرى نويَذى عيشاو بةيانى ضةندة طةورةية ئةطةر بة طاطؤلَكةش بواية ئةهاتن بؤى. ثيَشةوا بوخارى بةرةحمةت بيَ لة كتيَبى(فتح البارى)دا ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له (التهجير) نوێژى نیوه‌ڕۆیه.
* ئه‌بو سه‌عیدى خودری ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بینى هه‌ندێ له هاوه‌لآنى له‌دواوه‌ن, پێى فه‌رموون: (رَأى فى أصحابهِ تأخُّراً, فقال لَهُم: (تَقَدَمُوا فََأ تِموُّ بِى, وَليَاءتمَّ بِكم مِن بَعدِكُم, لاَيَزال قومٌ يتأخرن, حتى يُؤَخِرَهُمُ اللهَ) . وه‌رنه پێشه‌وه و په‌یڕه‌وى من بکه‌ن, ئه‌وانه‌ش له دواى ئێوه‌وه‌ن با په‌یڕه‌وى ئێوه بکه‌ن, کۆمه‌ڵێک ده‌یکه‌ن به‌پیشه هه‌ر دواده‌که‌ون, هه‌تا خواى گه‌وره‌ش له پله‌و پایه‌و پاداشتدا دوایان ده‌خات.
ریزى یه‌که‌مى نوێژ بۆ پیاوان باشترین ریزه و خێرێکى گه‌وره‌ى هه‌یه, بۆیه باش وایه موسڵمان پێش وه‌خت خۆى بۆ ئاماده‌بکات, هه‌روه‌ها رێک راوه‌ستان له نوێژدا به‌شێکه له ته‌واوى نوێژ, خۆشه‌ویستى و برایه‌تى ده‌خاته نێوان نوێژخوێنانه‌وه, خواى گه‌وره و ملائیکه‌کانى سلآوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ریزه‌کاتى لاى راست..

