سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
راڤه کردنى قورئانى پیرۆز
نوسینى/د.محمد زکى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
[عن جندب بن عبدالله رضى الله عنة عن النبى صلى الله علية وسلم قال اقراوا القرا‌ن ما ائتلقت علية قلوبكم فاذا اختلفتم فيه فقوموا عنة ] [واه شيخان] واته قوئان بخوێنن و لێکبدنه‌وه تائه‌وه‌ى که دڵکانتان یه‌کده‌خات خۆشه‌ویستى زیاد ده‌کات به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازى و راى جۆراو جۆر درووست بو هه‌ستن له‌سه‌رى مه‌به‌ست [اقراوا]خواش باشتر ده‌زانێت واته دراسه‌و لێکۆلێنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ن [اختلاف]یش هه‌ر جۆره جیاوازیه‌ک له ته‌فسیر له مانا یان بنه‌ماکانى ته‌جوید یان زانستى قورئان یان [استنباط] و هه‌ڵگۆزان...
هتد هه‌رچییه‌ک که نیگه‌رانى و دووپارچه‌یى دروست بکات وه ببێته مایه‌ى لاوازى و له‌یه‌ک خوێندن ئه‌وه پێویسته واز له خوێندنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌شى بهێنن که نیشانه‌ى دووبه‌ره‌کى ده‌رکه‌وت چونکه به‌ره‌که‌تى قورئان خوێندنه‌که نامێنێت و شه‌یتان ده‌چێته ناوه‌وه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حه‌زه ده‌روونیه‌کانى مرۆڤ له خۆ ده‌رخستن و له خۆ رازیبوون و خۆپه‌رستى بهه‌ژێنێت؟ سه‌هلى ئه‌سترى ده‌ڵێت له قورئاندا دوو ئایه‌ت هه‌یه چه‌نده توندن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى ده‌مه‌ده‌مه به‌رامبه‌ر قورئان ده‌که‌ن [مَا يُجَادِلُ فِي آيَاتِ اللَّـهِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُ‌وا ]غافر/٤ واته که‌سانێک ده‌مه‌ده‌مه و جه‌ده‌ل له ئایه‌ته‌کانى خوادا ده‌که‌ن کافرن به‌و مانایه‌ى که به‌هۆى هواى نه‌فس و بیرى ته‌سکى خۆیانه‌وه کێ به‌رکێ و ملمڵانێ له به‌رامبه‌ر ئایه‌ته‌کانى خوادا ده‌که‌ن ئایه‌تى دووه‌م[وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِي الْكِتَابِ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ ]البقره/١٧٦ واته ئه‌وانه‌ى له راستى قورئان گومانیان هه‌یه‌و هه‌ریه‌که‌یان قسه‌یه‌کى هه‌یه ده‌رباره‌ى و جیاوازن له‌سه‌رى ئه‌وانه گومران و له بێنه‌و به‌رده‌و مشتومرێکى ناخۆش و ناکۆکیه‌کى قوڵدان. یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانى جیاوازى بریتیه له ده‌م ده‌م که خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى کردووه له ئایه‌ته پیرۆزه‌که‌ى پێشتردا واته ده‌م ده‌مو کێ به‌رکێ له قورئانى پیرۆزدا قه‌ده‌غه کراوه جا ئه‌وه له قورئاندا بێت یاخود نا ئه‌گه‌ر به‌هۆى ته‌عه‌سوب و ده‌مارگیرى بۆ راو بۆ چوونى خۆى وه به‌رگرى کردن لێى به‌هه‌موو شێوازێکى راست و ناراست وه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم پاداشتى ئه‌و که‌سه‌ى که واز له جه‌ده‌ل و ده‌مه‌ده‌مه ده‌هێنێت دیارى کردووه‌که خواى گه‌وره خانوویه‌کى له ناوه‌راستى به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌کات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ناهه‌ق ێت به‌ڵام ده‌مه‌ده‌مه‌و مل ملانێکه به‌رگرى بێت له‌راستى دژى که‌سانێکى دوور له‌راستى ئه‌وه پێویسته به ئامۆژگارى جوان بێت هه‌روه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت [ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَ‌بِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ]النحل/١٢٥ واته بانگه‌واز بۆ رێبازى په‌روه‌ردگارى خۆت بکه به دانایى و ئامۆژگارى جوان وه‌باشترین شێوه په‌یڤینیان له‌گه‌ڵ بکه ئه‌و جه‌ده‌له‌ى که‌له‌ئایه‌ته‌کدا هاتووه ئه‌وه نییه که‌له فه‌رمووده‌که‌دا قه‌ده‌غه‌کراوه که هه‌ڵقوڵاوى ئاره‌زووه‌کانى نه‌فس و خۆپه‌رستیه به‌ڵام جیاوازى له تێروانینه‌کاندا که‌له‌سه‌ر بنه‌ماى راست و دروست سه‌رچاوه‌ى گرتووه وه‌مه‌به‌ست لێى ئیجتیهادو هه‌ڵگواستنه له‌گه‌ڵ جۆرێک له‌ئه‌ده‌ب و رێزگرتنى راى جیاوازى به‌رامبه‌ر ناچێته چوارچیوه‌ى ئه‌وه‌ى که خوا قه‌ده‌غه‌ى کردوه چونکه گه‌وره مرۆڤه‌کان به‌جیاواز دروست کردوه و توانو لێهاتنه‌کانیان به‌پێى تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنیان جیاوازه وه له هه‌ڵسوکه‌وتى رۆژانه‌کانیاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه.

