سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دنیا ئه‌وها له پیاوانی دنیا ویست ده‌کات (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح
كتێبخانه‌ی محوی
وه‌هه‌بی کوڕی منبه ده‌ڵێ: حه‌زره‌تی عیسى ڕۆژێک ده‌رچوو، جووله‌که‌یه‌ک بوو به هاوڕێی، دوو کولێره‌ی پێ بوو. حه‌زره‌تی عیساش یه‌ک کولێره‌ی پێ بوو. عیسى پێی ووت: به‌شدارم ده‌که‌یت له خواردنت؟ جووله‌که‌که ووتی: به‌ڵێ، به‌لآم که زانی حه‌زره‌تی عیسى یه‌ک کولێره‌ی پێیه، په‌شیمان بوه‌وه. عیسى هه‌ڵسا بۆ نوێژ، جووله‌که چوو کولێره‌یه‌کی خوارد. که نوێژه‌که‌ی ته‌واو کرد، خواردنه‌که‌ی له به‌رده‌م عیسى دانا.
به جووله‌که‌ی ووت: کوا کولێره‌که‌ی تر؟ ووتی ته‌نها یه‌ک کولێره بوو. باشه. هه‌ریه‌که کولێره‌یه‌کیان خوارد. ڕۆیشتن بۆ ژێر سێبه‌ری دارێک، به جووله‌که‌ی ووت: ئه‌م شه‌و لێره ده‌مێنینه‌وه. جووله‌که ووتی باشه وابکه. شه‌و مانه‌وه، به‌یانی هه‌ڵسان، گه‌یشتن به پیاوێکی نابینا (كويَر) عیسى ووتی: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری تۆم کرد تاکو خوا چاوه‌کانت بداته‌وه. واته ئه‌گه‌ر چاک بوویته‌وه سوپاسی ده‌که‌یت؟ ووتی: به‌ڵێ.
ده‌ستی به سه‌ر چاوی داهێنا داوای له خوا کرد. چاوه‌کانی چاک بوونه‌وه. ووتی به جووله‌که‌که توو ئه‌و خوایه‌ی که ئه‌م شته‌ی نیشان دای کولێره‌که‌ی تر چی لێ هات؟ ووتی: سوێند به‌خوا به‌س کولێره‌یه‌ک بوو. حه‌زره‌تی عیسى خۆی کڕو بێ ده‌نگ کرد. به لای مامزێک تێپه‌ڕ بوون، عیسى به مامزی ووت وه‌ره، مامز هاته لای ئه‌ویش سه‌ری بڕی. هه‌ردووکیان تێریان لێ خوارد. دواتر عیسى ووتی به مامزه‌که: به یارمه‌تی خوا هه‌ڵسه. مامزه‌که هه‌ڵسا، جووله‌که ووتی سبحان الله. حه‌زره‌تی عیسى ووتی: توو حه‌قی ئه‌و خوایه‌ی که ئه‌م موعجیزه‌ی پێ نیشان دایت کولێره‌که‌ی تر چی لێ هات؟ ووتی: به‌خوا یه‌ک کولێره بوو. ڕۆیشتن تاکو گه‌یشتنه سه‌ر ڕوبارێک، ده‌ستی جووله‌که‌ی گرت‌و به‌سه‌ر ئاو په‌ڕاندیه‌وه.
جووله‌که ووتی: سبحان الله. حه‌زره‌تی عیسى ووتی: توو ئه‌و خودایه‌ی که ئه‌م شته‌ی پێ نیشان دایت کوا کولێره‌که‌ی تر؟ ووتی: به‌خوا ته‌نها یه‌ک کولێره بوو. ڕۆیشتن تاکو گه‌یشتنه گوندێکی گه‌وره که ده‌مێک بوو تێک چوو بوو، ئاوه‌دانی لێ نه‌ما بوو، له نزیکی ئه‌م گونده سێ به‌ردی گه‌وره هه‌بوون له زێڕ. حه‌زره‌تی عیسى به جووله‌که‌ی ووت: یه‌کیان بۆ من، یه‌کیان بۆ تۆ، ئه‌وی تر بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که کولێره‌که‌ی تری خوارد. کابرای جووله‌که ووتی: من کولێره‌که‌م خوارد تۆ نوێژت ده‌کرد. حه‌زره‌تی عیسى ووتی: با هه‌مووی بۆ تۆ بێ. لێی جیا بۆوه. جووله‌که هه‌ڵسا که‌س نه‌بوو لێی هه‌ڵبدات، له ناکاو سێ پیاو هاتن یه‌کسه‌ر جووله‌که‌یان کوشت زێڕه‌که‌شیان برد. دوو که‌س ووتیان به یه‌کێ بڕۆ خواردن بێنه له بازاڕ. دوو نه‌فه‌ره‌که ووتیان که هاته‌وه ده‌یکوژین، زێڕه‌که‌ش بۆ خۆمان به‌ش ده‌که‌ین. ئه‌و پیاوه‌ی که چوو بوو بۆ بازاڕ ووتی ئه‌گه‌ر خواردنم بۆ ئه‌و دووه برد هه‌ندێ ژه‌هر ده‌که‌مه نێو خواردنه‌که هه‌ردووکیان ده‌مرن زێڕه‌که‌ش بۆ خۆم. وای کرد پڕ به سکی. که هاته‌وه به خواردنی ژه‌هراوی، دوو نه‌فه‌ره‌که یه‌کسه‌ر کوشتیان، دواتر نانیان خوارد. هه‌ردووکیان به نانه ژه‌هراویه‌که مردن. حه‌زره‌تی عیسى به‌وێدا تێپه‌ڕی له‌گه‌ڵ چه‌ند حه‌واریه‌کی خۆی بینی چوار دانه پیاو له ده‌وری ئه‌م زێڕه کوژراون. ئاماژه‌ی بۆ کردن فه‌رمووی: بزانن که دنیا ئه‌وها له‌و پیاوانه ده‌کات که دنیایان ده‌وێت. خۆتان بپارێزن

