سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گرینگ‌ترین ته‌فسیره كوردیه‌كان
نووسینی : ئیكرام كه‌ریم ئاماده‌كردنی : فریاد ئیبڕاهیم
ته‌فسیری كوردی مێژووی زۆر نیه له‌م كۆتاییانه‌دا ده‌ستی پێكردووه مێژووه‌كه‌ی له سه‌د ساڵ كه‌متره هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه كه‌زۆربه‌ی زانایان ڕایان وابووه كه قوڕئان مومكین نیه‌بكرێته كوردی ئه‌وه‌ی بیكاتێ گوناهی ده‌گاتێ ته‌نانه‌ت وتاری هه‌ینیش كه‌دورشمێكی گه‌وره‌ی ئیسلامه هه‌ر
په‌نجاساڵیك ئه‌بێت وتار به‌كوردی ئه‌خوێندرێت ته نانه‌ت ئه‌ویش هه‌ر به‌عه‌ڕه‌بی ئه‌درا .
_ مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌دی خال كه‌ته‌فسیری ( خاڵ ) ی دانا هه‌ندێك كه‌وتنه دژایه‌تی كردنی مامۆستا مه‌لا عوسمانیش كه شێوازی ته‌فسیری گۆڕی له‌شێوازی ته‌قلیدیه‌وه بۆ شێوازێكی هاوچه‌رخ هه‌ندێك لێی كه‌وتنه ته‌قه به‌هه‌ر حال ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ته‌فسیری كوردی چه‌ند جۆرێكه له‌ناو كورددا .
جۆری یه‌كه‌م :چه‌ند سوڕه‌تێكی تایبه‌تی ته‌فسیر كردووه
جۆری دووه‌م : مانای كورتی بۆ ئایه‌ته‌كان كردووه وه‌ك ( وه‌رگیڕانێك )
جۆری سێیه‌م : هه‌موو قوڕئانی ته‌فسیر كردووه
ئه‌وانه‌ی كه‌چه‌ند سوڕه‌تیكیان ته‌فسیر كردووه وه‌ك وه‌ك مامۆستا( شێخ موحه‌ممه‌دی خاڵ ) (ئامينة صديق عبدالعزيز ) ( ژیان عبدالعزیز ) و مه‌لاموسته‌فای گولًپی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى وه‌ك وه‌رگێڕان ته‌فسیری ئایه‌ته‌كانی قوڕئانیان كردووه وه‌ك ( بورهانی ئه‌مینی ) ته‌فسیری ئاسان( مةلا موحةممةد مةلا صالح بامؤكي ) "موفره‌داتی قوڕئان مامۆستا هه‌ژاری موكریان " ته‌فسیری قوڕئان , ته‌فسیری قوڕئانی ( ئیبراهیمی ) هه‌روه‌ها مامۆستا ( نظام الدين عبدالحميد ) (ته‌فسیری گوڵشه‌ن ).......
ئه‌وانه‌ش كه‌ته‌فسیری هه‌موو قورئانیان كردووه ( مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ڕیس ، مامۆستا عوسمان عبدالعزیز ، مامۆستا سعیدی زمناكۆیی ، مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود .....
باشترین ته‌فسیر كه وه‌ك (موفڕه‌دات ) ته‌فسیره‌كه‌ی مامۆستا موحةممةد مةلا صالح بامؤكية، چونكه سه‌ره‌تا ئه‌و پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی (جه‌ماعی ) بوو چه‌ند كه‌سی باش و بوێر ده‌ستیان پێ كرد به‌لاَم له‌پاشاندا مامۆستا موحه‌ممه مه‌لا صالح تاجی خسته سه‌ر پڕۆژه‌كه‌و له‌لایه‌ك ته‌واوی كرد و له‌لایه‌كیش پێداچوونه‌وه‌ى باشی بۆكرد خۆشی و به‌ژداربوانیشی تووشی ئه‌و خێره گه‌وره‌یه‌كرد ، ئه‌م ته‌فسیره جگه له مانای وشه‌یی گشت ئایه‌ته‌كان هه‌موو ئه‌وفه‌رموودانه‌شی هێناوه‌ته‌وه كه‌له‌ڕێكه‌یه‌كه‌وه یان زیاتر یارمه‌تی كه‌سی موفه‌سیر ئه‌دات بۆ ته‌فسیر كردنی ئایه‌ته‌كان و زیاتر حاڵی بوون له‌ماناو مه‌به‌سته‌كانی ، زیاتر له‌مه‌ش هۆی دابه‌زینی ئایه‌ته‌كانی باس كردووه مانا‌و مه‌به‌سته‌كانی ده‌ربڕیوه .
باشترین ته‌فسیر كه‌به‌درێژی ته‌فسیری قوڕئانی كردبێت بریتیه له‌ته‌فسیره‌كه‌ی مامۆستا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز ، كه‌ئه‌كریت بوترێت ته‌فسیره‌كه‌ی مامۆستا عوسمان كورته‌و پوخته‌ی ته‌فسیری (في ضلال القرآ‌ن ) ى سيد قطب " ه ( به‌ڕه‌حمه‌ت بن) به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه‌شێوازێكی تری گرتۆته‌به‌ر نه ” مفره‌دات " ه‌و نه ته‌فسیری ته‌واویشه ، بریتیه له‌ته‌فسیره‌كه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود كه شێوازێكه له‌نێوان ئه‌م دوو شێوازه‌دا به یه‌كێك له‌ته‌فسیره گرنگه‌كانی ناو كتێبخانه‌ی كوردی دائه‌نرێت .
ته‌فسیره‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا ( عه‌بدولكه‌ریمی مووده‌ڕیس ) یش كه به‌ناوی ( ته‌فسیری نامی ) نووسیویه‌تى ، گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و زیاتر گرینگی به بواری ( فقه و شرع) داوه‌و هه‌رچه‌نده زمانه‌كه‌ی زمانێكی تێكه‌ڵه له ووشه‌ی كوردی و عه‌ڕه‌بی و زیاتر ئه‌وانه سوودی لێ ئه‌بینن كه پاشخانی زانستیان هه‌یه .
