سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سێیه‌م: پارێزگاریکردن له کاته‌کانى نوێژ:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا ] النسا‌و: ١٠٣. واته: به‌ڕاســتى نوێژ هه‌میشه له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فه‌رزێکى کات بۆ دیاریکراوه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَىٰ وَقُومُوا لِلَّـهِ قَانِتِي]البقره: ٢٣٨. واته: ئاگادارى نوێژه‌کانتان بکه‌ن, به‌تایبه‌تى نوێژى ناوه‌راست که نوێژى عه‌سره, له نوێژدا بوه‌ستن بۆ خوا به گه‌ردنکه‌چی.
پێشه‌وا شافیعى ده‌ڵێت: پارێزگاری کردن له شتێ ئه‌وه‌یه به‌په‌له بیکه‌یت و بچیت به‌ده‌میه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌رکه‌سێک پێش وه‌خت ئاماده‌بێ و له یه‌که‌م کاتى نوێژدا نوێژه‌که‌ى بکات, باشتر پارێزگارى له نوێژه‌که‌ى کردووه له‌وکه‌سه‌ى که دواى ده‌خات و له یه‌که‌م کاتدا نایکات .
* ئیبن مه‌سعود فه‌رمووى: له پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله علیه وسلم پرسی چ کرده‌وه‌یه خێر‌و گه‌وره‌یه له‌لاى خوا؟ فه‌رمووى: (الصَّلاَةُ عَلَى وَقْتِهَا) . واته: نوێژکردن له‌کاتى خۆیدا. وتم دواى ئه‌و؟. فه‌رمووى: (ثُمَّ بِرُّ الْوَالِدَيْنِ). واته: چاکه کردن له‌گه‌لأ دایک و باوک. وتم: پاشان چى تر؟ فه‌رمووى: (الْجِهَادُ فِى سَبِيلِ اللَّهِ) . واته: جیهاد و تێکۆشان له پێناوى خوا.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نوێژکردنى خسته پێشى جیهاد و چاکه‌کردن له‌گه‌لأ دایک و باوک‌دا, هه‌روه‌ها روونیشى کرده‌وه که خۆشه‌ویسترین و چاکترین کرده‌وه‌یه لاى خواى گه‌وره.
* موصعه‌بى کوڕى سه‌عد ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: باوکه نابینى خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ]الماعون: ٥. واته: ئه‌و نوێژخوێنانه‌ى گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و دڵى ناده‌نێ و لێى غافڵن. ده‌ى کێمان سه‌هو ناکه‌ین؟ کێ هه‌یه له ئێمه داڵغه لێ نه‌دات له نوێژدا؟ باوکم وتى: کوڕى خۆم ئه‌مه مه‌به‌ستى ئه‌وه نییه, ئه‌وه فه‌وتانى کاتى نوێژه‌کانه سه‌رقاڵى شتى پڕوپوچ ده‌بن و دوایان ده‌خه‌ن تا کاته‌که‌یان ته‌واو ده‌بێ و به‌فیڕۆ ده‌ڕوات .
ئه‌نه‌سى کوڕى مالیک ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: هیچ شتێک نابینم وه‌ک سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌ک خۆى مابێت, وتیان: ئه‌ى نوێژه‌کان, وتى: ئه‌ى نابینن چی‌یان به‌سه‌ر نوێژه‌کان هێناوه؟ دوایان ده‌خه‌ن و له‌کاتى خۆیاندا به‌جێیان ناهێنن .
عوسمانى کوڕى ئه‌بو ره‌واد وتى: گوێم له پێشه‌وا زوهرى بوو ده‌یوت: چوم بۆلاى ئه‌نه‌س له دیمه‌شق ده‌گریا, وتم: بۆچى ده‌گریت؟ فه‌رمووى: هچ شتێک نابینم وه‌ک خۆى مابێت جگه له نوێژه‌کان, ئه‌وه‌تا نوێژه‌کانیش دوا ده‌خه‌ن و له‌کاتى خۆیاندا ئه‌نجامیان ناده‌ن .
ئه‌نه‌س ره‌زاى خواى لێ بێ له‌و سه‌رده‌مه زێڕینه‌دا گریاوه, ئه‌ى قوڕ به‌سه‌ر ئێمه‌ى داماو له‌م سه‌رده‌مه تاریک و شه‌وه زه‌نگه‌دا ده‌بێ چى بکه‌ین؟!.
* عوباده‌ى کوڕی صامت ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: شایه‌تى ده‌ده‌م که من له پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله علیه وسلم بیست ده‌یفه‌رموو: (خَمْسَ صَلَوات إفْتَرضهُنَّ الله عزوجل مَنْ أَحْسَنَ وضُؤهُنَ, وصلاهُنَّ لِوَقْتِهِنَّ وَأتمّ رُكوُعَهُنَّ وَسُجُودَهُنَّ وَخُشُوعَهُنَّ, كانَ لَهُ عَلى اللهِ عَهْدٌ أن يَغْفِرلَهُ, وَمَن لَمْ يَفْعَل, فَلَيسَ لَهُ عَلى الله عَهْدٌ, إن شَاءَ غَفَر لَهُ, وإنْ شَاءَ عَذَبَهُ) . واته: ئه‌و پێنچ نوێژه‌ى خواى گه‌وره فه‌رزى کردوه له‌سه‌رتان, هه‌رکه‌سێ به‌چاکى و به رێک و پێکى ده‌ستنوێژ بگرێ, له‌کاتى خوی‌دا به‌خشوعه‌وه نوێژه‌کانى بکات, سه‌جده‌کانیان و رکوعه‌کانیان به‌ته‌واوى ئه‌نجام بدات, ئه‌و که‌سه خواى گه‌وره په‌یمانى داوه لێى خۆش ببێ, به‌لآم ئه‌گه‌ر واى نه‌کرد ئه‌وا هیچ به‌ڵێنێک له نێوان خواى گه‌وره و ئه‌ودا نیه, ئه‌گه‌ر ویستى لێى خۆش ده‌بێ, یاخود سزاى ده‌دات و تۆڵه‌ى لێ ده‌سێنێ.
بۆیه پێویسته نوێژه‌کان له کاتى خۆیاندا بکرێن و دوانه‌خرێن و نه‌فه‌وتێنرێن.

