سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌ستێره کونکاره‌که ....له قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
خواى گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:{وَالسَّمَاءِ وَالطَّاڕقِ (1) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّاڕقُ (2) النَّجْمُ الثَّاقِبُ (3)} [الطارق ] واته: سوێند به ئاسمان و به (طارق)، تۆ چوزانی (طارق) چییه؟ ئه‌ستێره کونکه‌ره‌یه تیشکی تاریکی ده‌بڕێت.
په‌روه‌ردگار سوێند ده‌خوات... هه‌ر که‌س له‌سه‌ره‌تادا گوێی له‌م سوێنده بێت نازانێت مه‌به‌ست له (الطارق) چییه، به‌ڵام له‌دواییدا خواى گه‌وره ڕوونیده‌کاته‌وه به‌وه‌ى که ئه‌ستێره کونکه‌ره‌که‌یه (النجم الثاقب).
لێره‌دا پرسیار ئه‌مه‌یه که ئایا چۆن ده‌بێت ئه‌ستێره‌یه‌ک (طارق) و (ثاقب)یش بێت؟ ئایا شرۆڤه‌یه‌کی زانستی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه؟ ڕاڤه‌کاران ڕاڤه‌ى تیشکی ئه‌ستێره‌که‌یان کردووه که کونکه‌ره و تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام سیفه‌تی (طارق) به ده‌گمه‌ن باسی لێوه‌کراوه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (1)} [النجم] واته: سوێند به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى له شوێنی خۆى ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه.
ئه‌م سوێنده‌یان تایبه‌ته به دیارده‌یه‌کی تر‌ى گه‌ردوونی که ئه‌ویش دیارده‌ى ترازان و به‌ربوونه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یه. لێره‌دا پێویسته جیاوازى بکه‌ین له‌نێوان ئه‌م دیارده‌یه و دیارده‌ى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ڕۆژانه‌ى شوهبه‌کان. شوهب ڕۆژانه دێته نێو به‌رگه‌هه‌وا و لێکخشاندنی به هه‌واى که‌ش ده‌بێته‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌گه‌رمییه‌که‌ى و له‌پاشان سوتانی، ئه‌مه وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندێک له شوهبه‌کان ده‌که‌ونه سه‌ر زه‌وى. خواى مه‌زن سوێندى به شوهبه که‌وتووه‌خواره‌وه‌کان بۆ سه‌ر زه‌وى نه‌خواردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش که له قورئانی پیرۆزدا زیاتر له جێگایه‌کدا ئاماژه‌ى پێدراوه.
بارستایی ئه‌ستێره نیوترۆنییه‌کان زیاترن له بارستایی خۆر به‌نزیکی (1.4) هێند. له‌سه‌ره‌تادا که ئه‌ستێره‌که ده‌ست به‌چوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کات به‌سه‌رخۆیدا، به‌خێرایی دێته‌وه‌یه‌ک و په‌ستان له‌سه‌ر گه‌رده‌کانی مادده‌که‌ى پترده‌بێت، به‌مه‌ش گه‌رده‌کانی تێکده‌شکێن و شلگازى ئه‌لیکترۆنی (المائع الألكتروني) دروستده‌بێت و ئه‌ستورییه‌که‌ى زیادده‌کات و تواناى به‌رگه‌گرتنی ئه‌و په‌ستانه‌ى نامێنێت که به‌هۆى قورسایی ئه‌ستێره‌که و کێشکردنیه‌وه به‌رهه‌م دێت. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش هه‌ره‌سهێنانی هێزى کێشکردنی ئه‌ستێره‌که‌یه شلگازه ئه‌لیکترۆنیه‌که که له‌لایه‌ن گه‌رده‌که‌وه تێکشکاوه و هه‌ره‌سهێنانی ئه‌ستێره‌ى زه‌به‌لاحی سووریش به‌سه‌رخۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌لیکترۆنه‌کان ده‌لکێن به پرۆتۆنه‌کانه‌وه و پاشان له‌گه‌ڵیدا یه‌کده‌گرن و نیۆترۆنی نوێ دروستده‌بێت.
ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌رامبه‌ر هێزى قورسی ئه‌ستێره‌که و له‌کۆتاییدا سه‌رجه‌م ئه‌لیکترۆنه‌کان له‌گه‌ڵ پرۆتۆنه‌کان یه‌کده‌گرن و ئه‌وده‌مه ئه‌ستێره‌که بریتی ده‌بێت له نیوترۆنی په‌ستێوراو له‌سه‌ریه‌کتر، به‌بێ بوونی هیچ بۆشاییه‌ک، به‌شێوه‌یه‌ک چڕی ئه‌ستێره‌که ده‌گاته ژماره‌یه‌کی پێوانه‌یی ئه‌وتۆ که وێناکردنی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
به‌مجۆره ئه‌ستێره‌ى زه‌به‌لاحی سوور دێته‌وه‌یه‌ک تا پێکهێنانی ئه‌و ته‌نه‌ى پێیده‌وترێت "ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی".
ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی چڕییه‌که‌ى زۆره، به‌جۆرێک که قه‌باره‌ى ته‌نها تۆپێکی پێ له‌مادده‌ى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه کێشه‌که‌ى ده‌گاته‌٥٠ هه‌زار بلیۆن ته‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆپه بخرێته سه‌ر ڕووى زه‌وى یان هه‌ر ته‌نێکی ئاسمانی تر، ڕووه‌که‌ى به‌رگه‌ى ئه‌و کێشه زۆر گه‌وره‌یه ناگرێت و تۆپه‌که به‌نێو زه‌وى یان ته‌نه ئاسمانیه‌که‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌دواى خۆیه‌وه کونێک به‌جێده‌هێڵێت که له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى تۆپه‌که‌دا هاوڕێژه ده‌بێت.
چیرۆکی دۆزینه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى نیۆترۆنی چیرۆکێکی سه‌رنجڕاکێشه. له‌ساڵی (1968ز)دا کچه قوتابیه‌کى ئه‌مریکی چه‌ند ئاماژه‌یه‌کی بێته‌لی به‌هۆى ئامێرێکی نوێوه وه‌رگرت ئه‌و ئامێره پێیده‌وترێت ته‌له‌سکۆبی بێته‌ل یان ڕادیۆیی-Radio telescope) و ئاماژه بێته‌له‌کان له قوڵایی ئاسمان و دووریى سه‌دان ساڵی ڕووناکییه‌وه وه‌رده‌گرێت و تۆماریان ده‌کات
له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ى بیسته‌مدا گه‌ردوونناسه‌کان توانییان چاودێرى چه‌ندین ئه‌ستێره بکه‌ن که سه‌رجه‌میان خاوه‌ن سیفه‌تی ناردنی ئاماژه‌ى بێته‌لی ڕێکوپێکن. ئاماژه‌کان به پچڕپچڕى ده‌گه‌ن: له شێوه‌ى: بیب...بیب...بیب). هه‌ر ئاماژه‌یه‌ک چه‌ند به‌شێکی چرکه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و هه‌ر چرکه‌یه‌ک یان زیاتر دووپات ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ى ناوه که ئاماژه‌ى بێته‌لی ڕێکوپێک ده‌رده‌که‌ن به‌ناوى ئه‌ستێره پرته‌داره‌کان به ئه‌ستێره‌ى (الطارق الثاقب) ئایه‌تێکه له ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز که تیایدا خواى گه‌وره سوێندى پێده‌خواتالگارق ته‌نێکی ئاسمانییه و دوو سیفه‌تی تر‌ى هه‌یه، ئه‌وانیش ئه‌ستێره‌یی و کونکارییه، خۆئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م خاسیه‌تانه به‌راوردى ته‌نه ئاسمانییه‌کان بکه‌ین، ده‌بینین ته‌نها ئه‌ستێره‌ى نیۆترۆنییه ئه‌م سیفه‌تانه‌ى تێدایه، ئه‌ستێره‌و کونکار و گارق، پرته و لێدانی ڕێکوپێکیان هه‌یه. (الطارق) لێدانی ڕێکوپێکی پچڕپچڕ ده‌رده‌کات (تك... تك...) به‌ته‌واوى وێکچووى ئه‌و داتایانه‌یه که بێته‌له‌که گوێزاویه‌تیه‌وه بۆمان و سه‌رچاوه‌که‌ى ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنییه
زاناکان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ى که ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی له‌نزیکبوونه‌وه‌ى له‌دایکبوونیدا پرته‌ى خێراى هه‌یه، به‌هۆى وزه‌ى خێرایی سوڕانه‌وه‌که‌یه‌وه. ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی به‌ته‌مه‌ن ئاماژه‌ى هێواش و هێدیی هه‌یه و ماوه‌ى نێوان ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئاماژه‌یه‌کى تر درێژتره، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که ڕێژه‌ى وزه‌که‌ى داده‌به‌زێت و خێرایی سوڕانه‌وه‌که‌شی که‌مده‌کات.
پاکوبێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارى مه‌زن کاتێک ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ى به کونکه‌ر (الثاقب) وه‌سف کردووه و سوێندى پێخواردووه.
له مه‌زنی سوێنده‌که‌وه د‌رکی گه‌وره‌یی سوێندپێخوراوه‌که‌ش ده‌که‌ین، چڕیى ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی کونکار به‌رزترین بڕى چڕیى ناسراوى مادده‌یه و کێشه‌که‌شی له کێشی گۆى زه‌وى زۆر زیاتره وێڕاى بچوکی قه‌باره‌که‌ى. ئه‌م ئه‌ستێره‌یه، ئه‌ستێره‌یه‌کی کونکاره. کاتێک ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له‌سه‌ر هه‌ر ته‌نێکی ئاسمانی دابنرێت یاخود ته‌نها به‌ریبکه‌وێت، ئه‌و ته‌نه له‌به‌رده‌میدا خۆى ناگرێت، ته‌نانه‌ت خۆریش. هۆیه‌که‌شی ئه‌و چڕییه زۆره‌یه که ئه‌م ئه‌ستێره نیوترۆنییه هه‌یه‌تی. ژماره‌ى ئه‌ستێره نیوترۆنییه‌کان له گه‌له‌ستێره‌که‌ماندا گه‌له‌ستێره‌ى ڕێی کاکێشان) به‌سه‌د هه‌زار ئه‌ستێره داده‌نرێت. ئاشکرایه ملیۆنان گه‌له‌ستێره‌ى تریش به سه‌دان هه‌زار ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی لێده‌ر و کونکارى تێدایه و ئاسمان پڕیه‌تی له‌م ئه‌ستێرانه.
په‌روه‌ردگار هه‌ر له‌دواى ئه‌و ئایه‌تانه‌وه ده‌فه‌رموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ (4)} [الطارق ]، واته: سوێند به‌وانه هه‌ر هه‌موو که‌سێک چاودێرى هه‌یه". هه‌موو که‌سێک چاودێرى ده‌کرێَت، تاکو له مه‌ترسى ئه‌وانه بپارێزرێت.

