سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌نگى مانگاکه .... له‌قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
له سوره‌تى (البقرة)دا چیرۆکى ئه‌و مانگایه ده‌خوێنینه‌وه که خواى مه‌زن فه‌رمانى به نه‌ته‌وه‌ى مو‌سا سه‌لامى خواى لێبێت ده‌دا سه‌رى ببڕن... له چیرۆکه‌که‌دا و له‌میانه‌ى گفتوگۆى نێوان مو‌سا و نه‌ته‌وه‌که‌یدا باس له ڕه‌نگه‌که‌شى ده‌کرێت.
خواى مه‌زن له‌سه‌ر زمانى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (سةلامى خواى ليَبيَت) ده‌فه‌رموێت: {قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا لَوْنُهَا قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِڕينَ (69)} [البقرة]، واته: وتیان: داوا له په‌روه‌ردگارت بکه بزانین ڕه‌نگى چۆنه؟ مو‌سا وتى: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌کى ڕه‌نگ زه‌ردى (تؤخة!!)، ته‌ماشاکارانى دڵخۆش ده‌کات.
هه‌ر له‌سه‌ر زمانى (مو‌سا) وه به نه‌ته‌وه‌که‌ى ده‌فه‌رموێت:{قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا ذَلُولٌ تُثِيرُ الْأَرْضَ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لَا شِيَةَ فِيهَا قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ (71)} [البقرة]، واته: مو‌سا وتى: به‌ڕاستى خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌که هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وى بکێڵێت و جووت بکات، ئاودێرى کشتوکاڵیش ناکات، هیچ نه‌نگى نییه و یه‌ک ڕه‌نگه و هیچ په‌ڵه‌یه‌کى تێدا نییه. ئه‌وسا وتیان: ئا ئێستا ئیتر هه‌واڵى ڕاسته‌قینه‌ت پێداین، ئیتر دواى هه‌وڵ و کۆششێکى زۆر به‌ده‌ستیان هێنا و سه‌ریان بڕى، هه‌رچه‌نده خه‌ریک بوو ئه‌و کاره‌ش نه‌که‌ن.
یه‌کێک له ڕایه په‌سه‌نده‌کان له پزیشکى ڤێتێرنه‌ریدا ئه‌وه‌یه: "باشترین و چاکترین مانگا ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه‌که‌ى زۆر زه‌رد و بێگه‌رد بێت، ڕه‌نگه‌که‌ى بێگه‌رد بێت و سه‌لامه‌تى ددانه‌کانیش ته‌ندروستى مانگاکه‌ن".
هه‌روه‌ها له نیشانه‌کانى جۆرچاکى و باشییه‌که‌ى تۆز هه‌ستاندنیه‌تى له جێ پێیه‌کانیه‌وه له‌کاتى ڕێکردنیدا، ئه‌وه‌ش به کاریگه‌ریى هێز و توندییه‌وه. کار و ماندوویه‌تیشى نه‌بینیبێت له کێڵانى زه‌وى و کاره کشتوکاڵییه‌کاندا.
زانستى نوێ ئاشکرایکرد: "ڕه‌نگى زه‌رد له ئایه‌ته‌که‌دا ده‌لاله‌تى تایبه‌تى هه‌یه، ڕوون بووه‌ته‌وه که بۆ بینینى ڕه‌نگى زه‌رد پێویست به هێزى هاوێنه ناکات، واته: به‌بێ ماندووبوونى چاو، هه‌ر خۆى ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر تۆڕه‌ى چاو کۆده‌بێته‌وه. له‌کاتێکدا که مه‌سه‌له‌که جیاواز ده‌بێت بۆنموونه بۆ ڕه‌نگى سوور هاوێنه‌ى چاو پێویستى به هێز و توانایى هه‌یه بۆ بینینى ڕه‌نگى سوور.
ئه‌مه وه‌هامان لێده‌کات له‌و ئایه‌ته‌ى قورئانى پیرۆز تێبگه‌ین که ئاماژه به ڕه‌نگى زه‌رد ده‌دات به‌دیاریکراوى ڕه‌نگى زه‌رد

