سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چواره‌م: پارێزگاریکردن له نوێژى جه‌ماعه‌ت:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْ‌كَعُوا مَعَ الرَّ‌اكِعِين]البقره: ٤٣. واته: نوێژه‌کانتان به‌چاکى ئه‌نجام بده‌ن به‌دروشمه‌کانیانه‌وه و زه‌کات بده‌ن, له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌دا به جه‌ماعه‌ت نوێژ ده‌که‌ن, ئێوه‌ش له گه‌ڵیاندا نوێژه‌کانتان بکه‌ن. چونکه ئه‌وه مایه‌ى یه‌کگرتنتانه و واتان لێده‌کات به هاناو هاوارى یه‌کتره‌وه بچن.
پێشه‌وا(إبن كثير) ده‌ڵێ: خواى گه‌وره فه‌رمانى کردووه به ئوممه‌تى موحه‌ممه‌د صلى الله علیه وسلم کڕنووش به‌رن له‌گه‌لأ کڕنووش به‌راندا و له‌گه‌ڵیان بن و له‌وان بن و به‌جه‌ماعه‌ت نوێژه‌کانیان بکه‌ن.
زۆر له زانایان ئه‌م ئایه‌ته‌یان کردووه به به‌ڵگه له‌سه‌ر فه‌رزبوونى نوێژى به‌کۆمه‌ڵ
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ( صَلاَةُ الْجَمَاعَةِ تَفْضُلُ صَلاَةَ الْفَذِّ بِسَبْعٍ وَعِشْڕينَ دَرَجَةً) . واته: نوێژى جه‌ماعه‌ت خێرى بیست و حه‌وت نوێژى ته‌نیاى هه‌یه.
* هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (مَامِن ثَلاَثَةِ في الْقَريَةِ, ولابَدْوٍ, وَلاتُقَام فيهم الصَّلاةَ إلا قَدْ استحْوَذَ عَلَيِهْمُ الشَيْطَان, فَعَلَيكَ بالجَماعَة فَإِنَّما يَأَكُلُ الذِئْبُ القَاصِيَة) . واته: ئه‌گه‌ر سێ که‌س پێکه‌وه بوون جاگوند نشین بوون یا کۆچه‌رى به‌کۆمه‌ڵ نوێژیان نه‌کرد, ئه‌وه شه‌یتان زالأ بووه به‌سه‌ریاندا, که‌واته ئه‌ى موسڵمان به‌جه‌ماعه‌ت نوێژه‌کانت بکه له‌گه‌لأ جه‌ماعه‌تى موسڵمانان به, چونکه گورک ئه‌و مه‌ڕه ده‌خوات که ته‌نهایه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (وَالَّذِى نَفْسِى بِيَدِهِ لَقَدْ هَمَمْتُ أَنْ آمُرَ بِحَطَبٍ فَيُحْطَبَ, ثُمَّ آمُرَ بِالصَّلاَةِ فَيُؤَذَّنَ لَهَا, ثُمَّ آمُرَ رَجُلاً فَيَؤُمَّ النَّاسَ, ثُمَّ أُخَالِفَ إِلَى ڕجَالٍ فَأُحَڕّقَ عَلَيْهِمْ بُيُوتَهُمْ) . واته: سوێند به‌و که‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته که خوایه نیازم کرد فه‌رمان بده‌م چه‌ند که‌سێک دار له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن, قامه‌ت بکرێ و یه‌کێک له خۆیان دابنێم پێش نوێژییان بۆ بکات, خۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى داره‌کانیان پێیه بڕۆم ماڵى ئه‌و که‌سانه بسوتێنم به سه‌ریاندا که ئاماده‌ى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت نابن.
* له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (لَيْسَ صَلاَةٌ أَثْقَلَ عَلَى الْمُنَافِقِينَ مِنَ الْفَجْڕ وَالْعِشَاءِ, وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِيهِمَا لأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا) . واته: هیچ نوێژێک وه‌ک نوێژى به‌یانى و عیشا قورس نیه له‌سه‌ر مونافیقه‌کان, ئه‌گه‌ر ده‌تانزانى چه‌نده فه‌زڵ و چاکه‌یان تێدایه به گاکۆڵکه‌ش بوایه خۆتان ده‌گه‌یاندێ.
ئوم ده‌رداو ره‌زاى خواى لێ بێ وتى: ئه‌بو ده‌رداو هاته‌وه بۆ ماڵ زۆر توڕه دیار بوو, پێم وت: چى وا توڕه و بێ تاقه‌تى کردووى؟. فه‌رمووى: سوێند به خوا هیچ شتێک نابینم له‌ناو ئوممه‌تى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم وه‌ک خۆى مابێته‌وه و گۆڕانکارى تێدا نه‌کرابێ ته‌نها نوێژى جه‌ماعه‌ت نه‌بێ که به‌کۆمه‌ڵ ده‌کرێ . مه‌به‌ستى ئه‌وه بوو نوێژه‌کان که‌م و کوڕى و گۆڕانکاریان تێدا کراوه, ئه‌وه له کۆتایى ژیانى ئه‌بو ده‌رداو و کۆتایى خه‌لافه‌تى عوسمانى کوڕى عه‌ففاندا ره‌زاى خواى لێ بێ بووه, ئه‌ى ئه‌بێ ئێمه حاڵمان چى بێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ؟!..

