سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جه‌سته‌ى ئه‌سپ ... له قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
له‌م دوادواییانه‌دا زانستى نوێ دووپاتیکرده‌وه: له‌پێناو هه‌ڵبژاردنى چاکێتى و ڕه‌سه‌نێتى ئه‌سپ، پێویسته پشکنینى ڕواڵه‌تیى بۆ بکرێت، کۆڵه‌که‌ى ئه‌و پشکنینه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌سپه‌که ناچاربکرێت تا ماوه‌یه‌ک غاربدات و له‌کاتى ڕاکردن و غارغارێنیدا چاودێری بکرێت.
ئه‌م کاره بۆ زانینى سه‌لامه‌تى ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ى ئه‌سپه‌که به‌سووده، وێڕاى پێ و قاچه‌کانى و هه‌مئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانى تر‌ى له‌شیدا. له‌پاش غارغارێن و ڕاکردنه‌که لێدانى دڵى ئه‌سپه‌که ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ پشکنینى لاقه‌کانى،
ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى زانینى ڕاده‌ى توانایى بۆ ڕێ ڕۆیشتن و ڕاکردن و غاردان.
هه‌ر ئه‌وه‌یه که قورئانى پیرۆز له چیرۆکى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ردا سه‌لامى خواى لێبێت) ئاماژه‌ى پێداوه. سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر پشکنینى بۆ ئه‌و ئه‌سپانه کرد که بۆ یه‌که‌مین جار پێشانى دران، ئه‌و فه‌رمانى کرد ناچارى ڕاکردن و ڕێ ڕۆیشتن بکرێن تا دوورترین دوورى، له‌دواى له‌چاو ونبوونیان داواى کرد یه‌کسه‌ر بۆ هه‌مان جێگا بگێڕدرێنه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌سپه‌کان گه‌یشتنه‌وه جێ، پشکنینى خوێنبه‌ره‌کانیانى کرد بۆ زانینى لێدانى دڵیان، پاشان ڕوانییه لاقه‌کان و پێیه‌کان تاکو له‌دواى ئه‌و جوڵه زۆره‌یانه‌وه حاڵ و کاریگه‌ربوونیان بزانێت. ئه‌و زانیارییانه له‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا ڕوون و ئاشکران، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {إِذْ عُڕضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ (31) فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْڕ عَنْ ذِكْڕ رَبِّي حَتَّى تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ (32) رُدُّوهَا عَلَيَّ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ (33)} [ص]، واته: کاتێک ده‌مه‌وئێواره ئه‌و ئه‌سپه چاکانه‌ى بۆ غه‌زا ئاماده‌کرابوون هێنانیان و له‌پێش چاویدا نمایشکران. ئینجا وتى: من هه‌میشه حه‌ز له‌مجۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگیدان به‌م ئه‌سپانه به‌خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه‌هۆى ئه‌وه‌ى له یادى په‌روه‌ردگارم بێئاگام بکه‌ن و یادى فه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌سپه‌کان غاریان کرد تا له‌چاو ونبوون. له‌وه‌ودوا سوله‌یمان فه‌رمانیدا بیانگێڕنه‌وه و که گه‌ڕانه‌وه بۆلاى ده‌ستى به ڕان و ملیاندا ده‌هێنا.
به‌مجۆره ده‌بینین وه‌سفى ورد و زانستى و پشکنینى پزیشکى ڤێتێرنه‌رى سه‌لمێنه‌رى ئه‌و زانیارییانه ده‌بن که له قورئانى پیرۆزدا ئاماژه‌یان پێدراوه.

