سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌لقه‌ى چوارده‌هه‌م ........القیامه پاش حیساب
نوسینى :ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى : دینه - هه‌ولێر
ره‌نگه هه‌ندیک گله‌یى بکه‌ن مامۆستا هه‌ر ده‌مانترسیێت...له کاتێکدا قیامه‌ت به هه‌شتى تێدایه و خۆشێش تێدایه...له وه‌ڵامدا ده‌لێم: لێمگه‌رێن ئێمه نه‌خۆشین ده‌رمانى تاڵى باسى سه‌ختیه‌کانى قیامه‌ت بنۆشین...ده‌رمانیش با تالێش بێت هه‌ر خۆشه مادام شیفاى پێوه‌یه دڵنیاتان ده‌که‌ین{ان شا‌ء الله}ده‌گه‌ێنه‌وه ئه‌و خۆشیانه‌ش که ئێوه ده‌تانه‌وێت...پاش حیساب ئه‌م عیشقه نا کامله‌ى ئێمه..هه‌رگیز ناتوانێت پیشانده‌رى رووى راسته قینه‌ى قیامه‌ت بێت...به قه‌ولى شاعیره فارسیه‌که:(زاين عيشق نا تمام ما، جمال يار مستغنى است...)...به‌م عیشقه نا ته‌واوه‌ى ئێمه جوانى یار ناموحتاجه...ده‌رخستنى حه‌قیقه‌تى رووى قیامه‌ت مستغنى ئه‌م باسانه‌ى ئێمه‌یه...
خۆشیه‌کانیش زۆر له‌وه ناخۆشترن...به‌لام دیسان هه‌ر مه‌جبورین باسى بکه‌ین...چونکه باسى قیامه‌ت ئه‌و ئاوه‌یه بیابانى وشک پڕ له سه‌وزه و باخ و بیستان ده‌کات...گیانى ئێمه هه‌مووى دێمه...بیابانه...مه‌ینه‌ته...ده‌بێت باسى قیامه‌ت به‌راوى بکه‌ین...
در ان دشتى اب نبود
خزمان بر نمیخیزد
واته(له‌و دةشته‌ى ئاو نية ، خه‌رمانى سور هه‌لناسورىَ )
له راستیدا قیامه‌ت ئه‌و ئاوه‌یه بى ئه‌و دڵى ئێمه چۆل و ویرانه...ئاو ئاوه‌دانى...له ده‌رسه‌کانى پێشوودا گه‌یشتینه باسى حیساب...به‌و حیسابه بێت ئه‌مشه‌و باسى پاش حیساب ده‌که‌ین...که نامه‌ى ئه‌عمال درایه‌وه به ئینسانه‌کان...ئیدى یه‌ک پرسیار ناکرێت...وه‌ڵام دانه‌وه‌ش نیه...هه‌زار ساڵ هاوار بکات ...ئیدى{لا يسئل عن ذنبة ان‌س ولا جان}...پرسیار له گونا هه‌کانى که‌س ناکرێت...{كلا انهم عن ربهم يو مئذ لمحجوبون}...حجابێک دێته به‌رده‌م په‌روه‌ردگارو تاوانباره‌کان...ده‌بڕینه پشتى دیواره‌کان...به‌ره‌و تاریکایى زیندانه‌کان ده‌برین...به‌ره‌و قولاى ئاگر ...که ده‌یانبه‌ن قسان ده‌که‌ن...ده‌ڵێنه‌وه...{قالوا ربنا غلبت علينا شقوتنا وكنا قوما ضالين}...ئێمه به‌د به خت بووین ته‌نها ئه‌م جاره مه مانکوژن ...مه مانسوتێنن...ته‌نها ئه‌م جاره فرسه تمان بده‌نێ ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه زالمَین...ته‌واو بوو...{اخسووا فيها ...} بێ ده‌نگ بن...مه‌وه‌ڕێ...{ولا تكلمون}...قسه‌م له گه‌ڵ مه‌که‌ن...حیساب کۆتایى هات...ئیتر کافران بۆیان هه‌مووى ناخۆشییه..موسولمَانیش هه‌مووى خۆشییه...به‌لام ئه‌وان هه‌ر لاڵه ده‌که‌ن...به‌لام ئه‌وان وه‌ک چۆن ئه‌و زیندانیه...{ولله المثل الاعلى}...قازى ئه‌مرۆ ئیعدامى بۆ ده‌رده‌کات ده‌بێت بروات...که‌چى ئه‌و هه‌ر پى داده‌گرێت و ده‌گرى و ده‌لالێته‌وه...له‌گه‌ڵ مه‌رگ رووبه‌روو بونه‌ته‌وه...{اوليك لا خلاق له‌م في الاخرة}...ئه‌وانه بێبه‌شن پێویستیان به‌ره‌حم و سۆز هه‌یه...ئه‌و ره‌حمه فراوانه‌ى خودا پێویستیان به‌ره‌حم و سۆز هه‌یه...ئه‌و ره‌حمه فراوانه‌ى خودا که‌چى بۆ ئه‌وان نیه...{لا يكلمهم الله }...قسه‌یان له گه‌ڵدا ناکات...{ولا ينظر اليهم }...بریاره ده‌بێت سزا بدرێن...ئه‌سڵه‌ن هه‌ر جوابێش نیه...بیبه‌ن...{خذوة فعلوة}...کۆتى بکه‌ن...حه‌فتا هه‌زار فریشته هولمه‌تى بۆ ده‌به‌ن...{ثم الحجبم صلوة}... به‌سه‌ر پردى سیراتدا ده‌یخه‌نه خواره‌وه {وسيق الذين كفروا الى جهنم زمرا}...راده‌کیشرێ...پۆل پۆل بۆ ناو ئاگرى جه‌هه‌نه‌م...{يوم يدعون الى نار جهنم دعا}...پالیان پیوه ده‌نرێ...{فهم يوزعون...}کۆ ده‌کرێنه‌وه...مۆڵ ده‌درێن...{يجمع الله الناس فيقول : من كان يعبد شيئا فليتبعة}..خودا پَییان ده‌لێت: کێ هه‌رکه‌سێکى ده‌په‌رست شوێنى بکه‌وێ...{فيتبع من كان يبعد الشمس }... ئه‌وه‌ى خۆرى ده‌په‌رست شوێنى ده‌که‌وێت ....{فيتبع من كان يعبد القمر}....ئه‌وه‌ش مانگى ده‌په‌رست شوێنى ده‌که‌وێت...{ويتبع من كان يعبد الطواغيت}...ئه‌ویش زالمه‌کانى ده‌په‌رست شوێنیان ده‌که‌وێت...به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م چوون...سه‌فه‌ر به‌ڵام به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م...
موسلمانانیش ده‌که‌ونه رێ...هه‌موو وه‌سیله‌یکى حه‌وانه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌یان ئاماده‌کراوه...پێشوازى گه‌رمیان لێده‌کرێ...سه‌ره‌تا له‌سه‌ر رێگه‌که‌یان...له‌سه‌ر ئاوى که‌وسه‌ر...پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)له‌وێ چاوه‌ڕوانى ئوممه‌تى ده‌کا...له‌ئاوى که‌وسه‌ر ئاویان ده‌کات به‌ده‌مه‌وه...حه‌وزى که‌وسه‌ر له کانیاوى که‌وسه‌ره‌وه ئاوى بۆ دێ...که خودا به پێغه‌مبه‌رى(صلى الله علية وسلم )به خشیوه و له به شه به هه‌شتى ئه‌ودایه...بۆیه ده‌فه‌رمووى...{حوضي}...حه‌وزه‌که‌ى من...حه‌وزه‌که‌ى تۆ چۆنه ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)؟؟!..{مسيرة شهر و زواياة سوا‌ء..ماءة ابيض من اللبن}...ئاوه‌که‌ى له شیر سپیتره...ئاوى سپیم بینیوه ، به‌ڵام ئاوه‌که سپى به ئه‌ندازه‌ى سپى شیر نا...ئاوى دونیا بى بۆنه...به‌لام ئاوه‌که‌ى ئه‌و له‌مسک بۆنى خۆشتره...{اطيب من المسك}...ده‌سته په‌رداخى زۆر جوانى زۆر و زه‌به‌نده...له ئه‌ستێره‌کانى ئاسمان زۆرتره...ته‌نها قومێکى بۆ تو کافیه...ده‌واى هه‌موو ده‌رده...به‌ڵکو ده‌واى تینویه‌تیه...{من شربها فلا يضما ابدا}...ئه‌وه‌ى لێى بخواته‌وه هه‌رگیز تینوى نابێ...{فهو اشد بياضا من الثلج}...له به‌فر سپیتره...حه‌تمه‌ن له‌وێش سارتره...{احلى من العسل }...شیرین‌تر له هه‌نگوین...{وانى لا صد الناس عنة كما يصد الرجل ابل الناس عن حوضة}...من نایه‌ڵم خه‌ڵکى غه‌یره‌ى بۆ بێت تایبه‌ته به موسلمانانه‌وه...وه‌ک چۆن پیاو نایه‌ڵێت وشترى خه‌ڵکى بیته سه‌ر کانیاوى و هه‌ستێره‌که‌ى ...وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله علية وسلم)ده‌مانناسى؟؟...فه‌رمووى:به‌ڵێ...ئێوه سیمایه‌کتان هه‌یه هیچ کام له ئوممه‌ته‌کانى تر نییانه...{ليس لاحد من الامم}...{تردون الى}...دین بۆ لام...{غرا محجلين}...ناو چاویان ده‌دره‌وشیته‌وه...{من اثر السجود}...به هۆى نویژکردنى دونیاتانه‌وه...{حوضي فيها اباريق الذهب والفضة...كعدد نجوم السما‌ء}...په‌رداخى ئاڵتون...ره‌نگى ئاڵتونى چه‌ند جوانه...زیوییین...زۆر له‌وى دانراوه...ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه په‌رداخیان به ده‌سته‌وه‌یه...هێشتا هه‌ر زۆره به قه‌ده‌ر ژماره‌ى ئه‌ستێره‌کانى ئاسمان...{فيها}...دوو قه‌ڵبه‌زه‌ى هه‌ن...دوو تاڤگه‌ى هه‌ن...ئاوى له به هه‌شته‌وه بۆ دێت...یه‌کێکیان به ئاڵتون دروستکراوه...ئه‌ویتریان به زیو...هه‌ردووکیان ئاوه‌که‌ى ناویان ده‌دره‌وشیته‌وه...ئه‌و ئاوى به ناوى ئه‌و دوو جۆگه ئاڵتون و زیوه‌دا دێت هه‌تا سه‌رچاوه‌که‌ى ...له‌و دوو قه‌لبه‌زه جوانه‌شدا دێنه حه‌وزه‌که...ده‌نگى دابه‌زینى ئاو...چ ئاوێکیش؟...ره‌نگ و شیوه‌ى دابه‌زینى ئاو چ ئاویکیش...وه نه‌بێت هه‌موو که‌س به‌و ئاوه بگات...{انا فرطكم على الحوض}...من پێش هه‌مووتان ده‌که‌وم بۆ سه‌ر ئه‌و ئاوه...پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)ده‌فه‌رمووى:من له‌وێ ئه‌بینن...عائیشه فه‌رمووى:له کۆى بتبینم؟؟..یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ى نیشانی‌دا حه‌وزى که‌وسه‌ر بوو...{وليرفعن الى رجال منكم}...پیاوانێک له ئێوه به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ ڵام ...دین...خۆم ده‌چمه پێشه‌وه ئاویان بده‌مێ...{حتى اذا اهويت لا ناولهم اختلج دونى}...ده‌برێن ...دوور ده‌خرێته‌وه...ده‌ڵێَم...ئه‌ى خودایه گیان{اصحابى اصحابى}...ئه‌وانه یارى منن...ئومه‌تى منن...{فيقال}:پیم ده‌وترى...{انك لا تدرى ما احدثوا بعدك}...تۆ نازانێت دواى تۆ چیان کردووه...چۆن لایان داوه...چیان هێناوه ته‌وه ناو دینه‌وه...له حه‌دیسیکى تردا ده‌فه‌رمووێت:{فا قول}...منیش ده‌ڵێم:{سحقا...سحقا لمن احدث بعدى}..تیاچوون تیاچوون...بۆ ئه‌وانه‌ى له پاش من شتیان هێناوه‌ته ناو دێنه‌وه...بینینى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)له‌سه‌ر ئاوى که‌وسه‌ر چ خوشیه‌ک له‌وه خوشتره...
{أى لقاى تو ثاسخ همة سوال
مشكل ازتو حل شود بى قيل و قال}
واته: واته بینینى تۆ وه‌لامى هه‌موو پرسیارى ، گیر‌و گرفته‌کان لاى تۆ حه‌ل ده‌بن بێ قسه له سه‌رکردن ...ئه‌گه‌ر تاڵبى چه‌شتنى ئاوى که‌وسه‌ریت ده‌ى ده‌بێت کارى بۆ بکه‌یت
{طالب هر ضيزا اى يار رشيد
جز همان ضيزى محبوبة نديد}
واته: تالبى هه‌ر شتى ئه‌ى یارى ره‌شید ، جگه له‌و شته‌ى که به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێ هیچ شتێکى دیکه‌ى ده‌ست ناکه‌وێت
ماڵى دونیا بۆت نامێنى پاشه‌رۆژى هه‌ر نه‌بوونه
نه‌فسى نه‌بوو که هاته بوون پاشه‌رۆژى هه‌ر تیاچوونه
ده‌ستى خالق ئه‌وه‌ى پێیدایت به ده‌ستى خۆى ده‌یباته‌وه
ئه‌گه‌ر ماڵه ئه‌گه‌ر ناوه ئه‌مانه‌ته به لا ته‌وه
تاڵبى دیتنى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم) به...هه‌تا له‌سه‌ر حه‌وزى که‌وسه‌ر چاوه‌ڕه‌انى بینینت بکا ....

