سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژى راسته‌قینه
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
نوێژى راسته‌قینه ئه‌و نوێژه‌یه که ئیسلام داواى ده‌کات, ته‌نها بریتی نیه له چه‌ند وته‌یه‌ک به‌زمان بوترێ, یان چه‌ند جووڵه‌یه‌ک که ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته ئه‌نجامى بده‌ن به‌بێ وردبوونه‌وه و تێگه‌یشتن له ماناکه‌ى, به‌بێ گه‌ردن که‌چى و بێدارى دڵ..
ئه‌وه نیه که‌ڵه‌شێر ئاسا چه‌ند ده‌نووکێک بدرێت له‌زه‌وى ئاوه‌ها چه‌ند سه‌جده‌یه‌ک ببرێ و به‌س.. نه‌خێر نوێژى راسته‌قینه ئه‌و نوێژه‌یه مافى خۆى پێبدرێ به بیرکردنه‌وه‌و وردبوونه‌وه له ماناکه‌ى, هۆشیارى دڵ و گه‌ردنکه‌چى, ترسان له خوا و به گه‌وره‌گرتنى.. ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستى یه‌که‌م له نوێژکردن و بگره په‌رستشه‌کانى تریش.
حاته‌مى ئه‌صه‌م که یه‌کێک بووه له خوا ناسان, رۆژێکیان لێیان پرسی تۆ چۆن نوێژ به‌جێ دێنیت؟!. له وه‌لآمدا فه‌رمووى: من کاتێک نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌م واهه‌ست ده‌که‌م خواى گه‌وره به راسه‌رمه‌وه‌یه, پردى سیرات(صراط)یش له ژێر پێمدایه, گۆڕیش له پێشمه‌وه‌یه, مه‌لائیکه‌ى رۆح کێشان به شوێنمه‌وه‌یه, به‌هه‌شت له‌لاى راستمه‌وه‌یه و دۆزه‌خیش لاى چه‌پمه‌وه.. ئا به‌و شێوه‌یه نوێژه‌که‌م ئه‌نجام ده‌ده‌م پاشان نازانم خواى گه‌وره لێى وه‌رگرتووم تا پیرۆزبایى له خۆم بکه‌م, یان داویه‌تیه‌وه به‌سه‌رمدا, تا سه‌ره‌خۆشى له‌خۆم بکه‌م.
نوێژکردن بۆ یادکردنى خواى به‌رزو بڵند و پایه‌داره, ئه‌و خوایه‌ى که ئاده‌میزاد و هه‌موو شتێکى به‌جوانى و ڕێک و پێکى به‌دیهێناوه, ئه‌و زاته‌ى که نه‌خشه‌ى کێشاوه بۆ هه‌موو شتێک و رێنموونى کردووه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْڕي] گه: ١٤. واته: به‌دڵێکى بێداره‌وه نوێژه‌کانت به‌چاکى ئه‌نجام بده, تا هه‌میشه منت له یادبێت.
خواى گه‌وره هه‌ڕشه ده‌کات له‌و که‌سانه‌ى پشت له زیکرو به‌رنامه‌ى ئه‌و ده‌که‌ن به‌وه‌ى له قیامه‌تدا پشت گوێ ده‌خرێن و به کوێری حه‌شر ده‌کرێن:
[وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ ﴿١٢٤﴾قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَىٰ وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا ﴿١٢٥﴾قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا ۖ وَكَذَٰلِكَ الْيَوْمَ تُنسَىٰ] گه: ١٢٤ - ١٢٦. واته: وه هه‌رکه‌سێ ڕوو وه‌رگێرێ له‌ڕێبازو یادی من ئه‌وه بێگومان ئه‌و که‌سه گوزه‌رانێکی سه‌خت و ته‌نگی ده‌بێت (لةطؤڕدا)و له‌ڕۆژى دواییشدا حه‌شرى ده‌که‌ین به‌کوێرى. ده‌ڵێ ئه‌ى په‌روه‌ردگارم بۆچی به کوێرى حه‌شــرت کردم خۆ من (لة دنيادا) ساغ و بینا بووم. (خوا) ده‌فه‌رموێ هه‌ر به‌و شێوه‌ى ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌ت بۆ هات و له‌بیرى خۆت برده‌وه (و كويَر بوويت لةئاستيدا) به‌هه‌مان شێوه تۆش ئه‌مڕۆ گوێت پێ نادرێ له‌بیر ده‌کرێى.
رۆحى په‌رستش بریتیه له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و هانا بردن بۆ خواى په‌روه‌ردگار, ده‌ى نوێژیش گه‌وره‌ترین زیکرو پاڕانه‌وه‌یه‌و گه‌وره ترین به‌ندایه‌تى جه‌سته‌یه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (الدُّعَاءُ هُوَ الْعِبَادَةُ) . واته: نزا‌و پاڕانه‌وه عیباده‌ته.
پێویسته عه‌قلأ ئاماده و هۆشیار بێ له نویژدا وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ] النسا‌و: ٤٣. واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه نزیکى نوێژ مه‌که‌ون له‌کاتێکدا سه‌رخۆشن هه‌تا سه‌رخۆشیه‌که‌تان نامێنێ بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ده‌ڵێن چى..
ئه‌مه له‌کاتێکدا بووه که عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرا بوو.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً ۚ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ] الأنفال: ٣٥. واته: نوێژى ئه‌وان جگه له فیکه فیک و چه‌پڵه لێدان هیچ شتێکى تر نیه.
بێگومان بێ بڕواکان شتێکیان ده‌کرد ناویان لێ نابوو نوێژ, به ده‌ور و به‌رى که‌عبه‌دا ده‌سوڕانه‌وه به فیکه فیک و چه‌پڵه لێدانه‌وه..
ئه‌م ئایه‌تانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى عه‌قڵ له نوێژدا, چه‌ند نوێژخوێنى وا هه‌یه سه‌رخۆشیش نیه ئاگاى له نوێژه‌که‌ى نیه و نازانێ ده‌ڵێ چى, به‌لآم نه‌زانى بێ ئاگا‌و سه‌رخۆشى کردووه, خۆشه‌ویستى دونیا و شوێن که‌وته‌ى هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زووبازى بێ ئاگا‌و غافڵى کردووه.
خواى گه‌وره ئاده‌میزادى ئاگادار کردۆته‌وه که ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانیان به‌چاکى و له‌کاتى خۆیدا به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نن و لێى غافل بن و سستى و ته‌مه‌ڵى تێدا بکه‌ن, ئه‌وه هاوارو واوه‌یلا بۆ ئه‌وانه‌یه:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ ﴿٤﴾ الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ] الماعون: ٤ - ٥. واته: له قیامه‌تدا وه‌یل و فه‌وتان و قوڕ به‌سه‌رى بۆ ئه‌و دووڕوانه‌یه له نوێژکردنى راسته‌قینه بێ ئاگان.
* له پێغه‌مبه‌رى خوایان صلى الله علیه وسلم پرسی ده‌رباره‌ى ﭽ ﭽﭼ فه‌رمووى: (ئةوانةن نويَذةكانيان دوا دةخةن و لةكاتى خؤياندا ئةنجاميان نادةن) .
سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وققاص و مه‌سروقى کوڕى ئه‌جده‌ع ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمویانه: وشه‌ى (السهو) مه‌به‌ستى له‌و که‌سه‌یه نوێژه‌که‌ى ناکات تا کاته‌که‌ى ده‌ڕوات .
ئیبن عه‌باس ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رموویه‌تى: کردنى دوو رکات نوێژ به‌تێگه‌یشتن و تێفکرینه‌وه خێرتره له شه‌و نوێژى شه‌وێک که به‌دڵێکى بێ ئاگاوه ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ندیک له پیاوانى سه‌له‌فی صاڵح ره‌زاى خوایان لێ بێ گوتویانه: نه‌بوونى خشوع له نوێژدا , وه‌ک ئه‌وه وایه که‌سێک که‌نیزه‌کێک به دیارى ببات بۆ یه‌کێک له پاشاکان جا چۆنه به لاتانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌نیزه‌که کوێر یا شه‌ل یان که‌ڕ بێت یاخود ده‌ست و قاچى بڕا بوو یا به‌د ره‌وشت بوو؟ بێگومان خوا خۆى چاکه‌و هه‌ر شتێکیش چاک نه‌بێت وه‌رى ناگرێ, نوێژى بێ رۆحیش له‌کرده‌وه چاکه‌کان نیه !.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْڕ وَالصَّلَاةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ] البقره: ٤٥. واته: پشت ببه‌ستن به ئارامگرى و نوێژ, نوێژ زۆر زه‌حمه‌ته مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى ملکه‌چن.
زاناى پایه‌به‌رز (إبن كثير) ده‌فه‌رموێت: به‌پشت به‌ستن به نوێژ و ئارام گرتن داواى به‌هه‌شت بکه‌ن, چونکه نوێژ گه‌وره‌ترین یارمه‌تى ده‌ره بۆ دامه‌زراوى له‌سه‌ر گویڕایه‌ڵى و فه‌رمانبه‌ردارى.
به‌ڵێ نوێژ و خۆراگرى ئه‌رکى گه‌وره و گرانن, به‌لآم له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ى که به خشوعه‌وه عیباده‌ت بۆ خواى خۆیان ده‌که‌ن ئاسانه و مایه‌ى ئارامى دڵ و ده‌روونیانه.
ئه‌و نوێژه‌ى که به هۆشیارى و خشوعه‌وه ئه‌کرێت, رووناکى چاوى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بووه, بۆیه هه‌رکاتێک ناخۆشیه‌ک رووى تێ بکردایه هاناى ده‌برد بۆ نوێژکردن: (إِذَا حَزَبَهُ أَمْرٌ صَلَّى) .
هه‌روه‌ها بیلالى بانگ ده‌کردوو پێى ده‌فه‌رمووه: ئه‌ى بیلال! هه‌سته بانگ بده و قامه‌ت بکه با نوێژ بکه‌ین و دڵمان ئارام بێت و به‌خته‌وه‌ر بین, هه‌ست به‌خۆشه‌ویستى و ئارامى بکه‌ین!!.
نوێژى راست و دروسته له‌کاتى به‌لآو ناخۆشی و خه‌م په‌ژاره‌دا ده‌بێ پشتى پێ ببه‌سترێت, چونکه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لاى خودا.. ئه‌و کاته به‌نده هه‌ست ده‌کات به نزیک بوونه‌وه له خواى خاوه‌نى ئاسمانه‌کان و زه‌وى, هه‌ست ده‌کات که خوداى له گه‌ڵدایه, هه‌ست ده‌کات خوا خاوه‌نیه‌تى و داڵده‌ى ده‌دات, هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن, به‌ره‌و ره‌زامه‌ندى خوا, به‌ره‌و ئه‌و به‌هه‌شته‌ى که پانتاییه‌که‌ى به‌قه‌د ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه, ئه‌وه‌ى له ناویدایه نه به‌چاو بینراوه, نه‌به‌گوێ بیستراوه, نه‌هاتووه به‌دڵى که‌س دا, ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى بکات له ناویایه‌تى.
(مسلم كوڕي يسار) له مزگه‌وتى به‌صره نوێژى ده‌کرد مزگه‌وته‌که له لایه‌کیه‌وه رووخا هه‌ستى پێ نه‌کرد تا له نوێژه‌که‌ی بوویه‌وه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵى نوێژه‌که‌ى بوو به ئامادیى دڵ و خشوعه‌وه !.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌و که‌سه‌ى رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌کات به‌دزترین که‌س وه‌سفى کردووه, که دیاره دزیش له شه‌رعدا شتێکى ناپه‌سه‌نده: (أسْرَق النّاسِ الذي يَسْڕق صَّلاتَهُ, لا يُتِمّ رُكوعَهَا وَ سُجُودُهَا) .
هه‌روه‌ها هه‌رکه‌سێ رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ى لێکراوه که ئه‌گه‌ر له‌سه‌رى بمرێت, ئه‌وا له‌سه‌ر رێبازى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نامرێت په‌نا به خواى گه‌وره!!.
حوزه‌یفه ره‌زاى خواى لێ بێ: پیاوێکى بینى رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌بوو, کاتێک له نوێژه‌که‌ى بوویه‌وه, حوزه‌یفه وتى: تۆ نوێژت نه‌کرد.. ئه‌بو وائیل ده‌ڵێ: وا ئه‌زانم وتیشى: ئه‌گه‌ر بمرێ له‌سه‌ر غه‌یرى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌مرێت .
ئاماده‌یى دڵ و نه‌بوونى غه‌فڵه‌ت گرنگترین مه‌رجى مه‌عنه‌وین بۆ نوێژ, چونکه ئه‌و که‌سه‌ى دڵى بێدارو سه‌رقاڵ نه‌بێت سوود له قورئان خوێندن و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى ناو نوێژ نابینێت, بۆیه ده‌بێت نوێژخوێن بزانێت له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری دا راوه‌ستاوه و له‌رێى نوێژه‌وه گفت و گۆى له‌گه‌ڵ ده‌کات و لێى ئه‌پاڕێته‌وه, جا که‌واته چاک خۆت ئاماده بکه و بایه‌خ بده به نوێژه‌کانت, به ئارام و له‌سه‌رخۆو هۆشیارانه بیخوێنه, روکنه‌کانى به‌ته‌واوى ئه‌نجام بده, پارێزگاری‌یان لێ بکه, تاکو له دنیا‌و قیامه‌تدا سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بیت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (لاَ تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ أَرْبَعٍ: عَنْ عُمْڕهِ فِيمَ أَفْنَاهُ، وَعَنْ عِلْمِهِ مَا فَعَلَ فِيهِ، وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ، وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلاَهُ؟) . واته: به‌نده له رۆژى قیامه‌تدا راده‌وه‌ستێ و ناجوڵێت تا چوار پرسیارى لێده‌کرێت: ته‌مه‌نه‌که‌ى له‌چیدا به‌سه‌ر برد, چ کارێکى کرد به زانست و زانیاریه‌که‌ى, ماڵ و سامانه‌که‌ى چۆن په‌یداکرد و له چیدا خه‌رجیکرد, جه‌سته‌ی له‌چیدا به‌کارهێنا تا مردوو چووه ناو گۆڕ و رزى.
ئایا ته‌مه‌نه‌که‌ى له به‌ندایه‌تى و چاکه‌دا به‌سه‌ربرد یان له‌شتى بێهوده‌دا؟!. ئایا زانست و زانیاریه‌که‌ى و ماڵ و سامانه‌که‌ى له خزمه‌تکردنى خه‌ڵکدا به‌کارهێنا یان نا؟. ئایا ئه‌و جه‌سته جوانه‌ی بۆ خواپه‌رستى به‌کارهێنا یان له رێگه‌ى تێرکردنى ئاره‌زووه‌کانیدا به حه‌رامى به‌کاریهێنا؟.
* روبیعه‌ى کوڕى که‌عب ره‌زاى خواى لێ بێ پرسیارى کرد له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم وتى: حه‌زده‌که‌م له قیامه‌تدا هاوه‌ڵت بم له خواى گه‌وره بۆم بپاڕێره‌وه که له‌به‌هه‌شتدا پێکه‌وه بین؟ فه‌رمووى: (فَأَعِنِّى عَلَى نَفْسِكَ بِكَثْرَةِ السُّجُودِ) . واته: ده‌ى تۆش یارمه‌تیم بده به زۆر سه‌جده بردن.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (أَقْرَبَ مَايَكونَ العَبْدُ مِن ربّه وَهُوَ ساجِدٌ, فَأَ كْثَروا الدعا‌ء) . واته: هیچ کاتێک به‌نده وه‌ک کاتى ناو سه‌جده له په‌روه‌ردگاریه‌وه نزیک نابێته‌وه, که‌واته له‌وکاته‌دا دوعاى زۆر بکه‌ن. بێگومان پاڕانه‌وه‌ى ناو سه‌جده‌ش گیرایه.
ئیبن عه‌بباس و عه‌تاى خۆراسانى ده‌ڵێن: به‌نده‌ى ئیماندار له هه‌ر جێگه‌یه‌کدا سه‌جده ببات ئه‌و شوێنه له قیامه‌تدا شاهیدى بۆ ده‌دات, کاتێک رۆحیشى ده‌رچوو بۆى ده‌گری .

