سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موسڵمان بوونى پزیشکێک
نوسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
پێغه‌مبه‌رى خوا (ص)هه‌واڵى به‌هه‌ندێ شتى پزیشکى داوه, که له‌و زه‌مانه‌ى خۆیدا , که‌س نه‌یزانیوه و زانستى نوێش ڕاستیه‌که‌ى ده‌سه‌لمێنێت .. عبدالله‌ى کوڕى عه‌مرى کوڕى عاص لاوێکى وریاوزرنگ بوو , له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا فێرى سریانى و قبگى و ڕۆمانى بوو , حه‌زره‌ت (ص) ڕآى پێدا که فه‌رمووده بنووسێته‌وه و , ئه‌وه‌ى که نووسیه‌وه پآى ده‌وترا : (الصحيفة الصادقة),که‌زۆر فه‌رمووده‌ى ڕاست و دروستى حه‌زره‌تى تیا تۆمار کردووه‌و نوسخه‌ى ئه‌سڵیشى له‌شارى (ستوكهولم) ه له‌سوید که له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕێکى فراوان ڕانوێنراوه‌و (عرض)کراوه .. له‌و صحیفه‌یه دا هاتووه که‌پزیشکێکى ناودار که‌خه‌ڵکى نه‌جران و ناوى ( شةمةردةل كوڕى قةباسى كةعبى ) بوو , له‌شاره‌زایی وداناییدا ڕۆم وفارسه‌کان ده‌یانبرد وچاره‌سه‌رى نه‌خۆشى بۆ ده‌کردن , کاتێک بیستى که‌حه‌زره‌ت (ص)هه‌ڵبژێردراوه , چوو بۆلاى له نیوه‌ڕۆوه تاعه‌سر له‌خزمه‌تیا مایه‌وه‌و پرسیارى زۆرى لێکردوحه‌زره‌ت (ص) وه‌لآمى هه‌مووى دایه‌وه, پاشان حه‌زره‌ت که‌وته پرسیار کردن لێى , هه‌رچى لێ ده‌پرسى له‌وه‌لآما ده‌یووت :نازانم .. ئنجا که (شةمةردةل)دڵنیا بوو ئه‌وه‌ى حه‌زره‌ت (ص)ده‌یزانێ له‌خواوه‌یه‌و به وه‌حى بۆى هاتووه بڕواى پێهێنا ..
حه‌زره‌ت (ص) یه‌که‌م که‌سه که فه‌رموویه‌تى ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌کدا (تاعون)بڵاوبۆوه , نه‌که‌س بچێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌و نه‌که‌سیشى لێ ده‌رچێت که ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ له‌لاى پسپۆڕان پێى ده‌وترێ ( الحجر الصحي)و تائێستاش کارى پێده‌کرێت ..
هه‌روه‌ها حه‌زره‌ت (ص)له سه‌دوبیست فه‌رمووده‌دا باسى (الطب التشريحى)ده‌کات که‌هه‌ندێکى تازه دۆزراونه‌ته‌وه ، بۆنموونه : که‌حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت له‌لاشه‌ى مرۆڤدا سآسه‌دو شه‌ست جومگه هه‌یه‌و هه‌قه به‌جولآنى هه‌ریه‌که‌یان مرۆڤ خێرێک بکات ، ئاخر ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێ چووزانێ ئه‌و ژماره‌جومگه‌یه هه‌یه له له‌شى مرۆڤدا .. که تاساڵى ١٩٩٧ زایینى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ى زانستى پزیشکىدا ته‌نها (340)جومگه دۆزرابۆوه , تازانایه‌کى ئه‌ڵمانى بوارى گوآ ولووت و قوڕگ به‌ناوى (شين)جومگه‌یه‌کى ئاوێته‌ى له‌گوێى ناوه‌ڕاستدا دۆزیه‌وه که‌پێک هاتووه له‌ده‌جومگه‌ى بچوک به‌مه‌ش ژماره‌که ته‌واو بوو ، (340)له‌گه‌ڵ بیست جومگه‌ى هه‌ردوو گوێچکه , ده‌کاته (360)جومگه هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت (ص)هه‌واڵى داوه , که ئه‌مه‌یان به‌زانا ئه‌ڵمانیه‌که وت له‌کۆتایی حه‌جى ساڵى (2002)دا موسڵمان بوو (وة سةردانى هةيئةى اعجازى عيلمى قورئان و فةرموودةى كرد)…
(كيث مور)یش پڕۆفیسۆرێکى که‌نه‌دىیه‌و یه‌کێکه له‌و دوانزه پڕۆفیسۆره‌ى که بۆ هه‌ر باسێک له مه‌سه‌له‌ى کۆرپه‌له‌زانیدا پرس به‌وان ده‌کرێت , ویستى به‌خه‌یاڵى خۆى حه‌زره‌ت (ص)به‌درۆبخاته‌وه , له‌و فه‌رمووده‌یه‌ى دا که ده‌فه‌رموێت کۆرپه‌له پاش چل و دووشه‌و له‌ڕه‌حم دا دیارى ده‌بێت که نێره یان مێیه .. زۆر به‌وردى دیراسه‌ى کرد‌و به‌پێشکه‌وتوترین ئامێر چاودێرى کۆرپه‌له‌ى کرد له‌ڕه‌حم دا , له شه‌وى ده‌یه‌م و بیسته‌م وسىیه‌م وچل و،چل شه‌وو یه‌ک سه‌عات و دووسه‌عات و … هتد ، تابۆى سه‌لما که تاچل و دوو شه‌وه‌که ته‌واو نه‌بێت , ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌له‌که دیارى نابێت , له ئه‌نجامى ئه‌مه‌وه ئه‌میش موسڵمان بوو .. له ته‌له‌فیزیۆنى که‌نه‌دى چه‌ند وتارێکى له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێشکه‌ش کرد‌و چه‌نده‌ها قوتابیشى موسڵمان بوون .. لێیان پرسى چۆن ده‌گونجێ تۆ بڕوات به‌حه‌زره‌تى عیسا هه‌یه و بڕوا به (محمد) بهێنێ , ئه‌ویش وتى : (عيسا)و (محمد)سه‌لامى خوایان لێ بێ له‌یه‌ک قوتابخانه‌وه هاتوون !
