سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فیربوونى قورئانى پیرۆز
نوسینى/د.محمد زکى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
[قال ابن عباس رضى الله عنة وفى رسول الله صلى الله علية وسلم وانا ابن عشر سنين وقد قرات انحكم فقلت لة وما المحكم قال المضل وهو من الحجرات] [رواه البخارى] واته کورى عباس ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم وه‌فاتى کرد من ته‌مه‌نم ده‌ساڵان بوو وه مه‌حکه‌مم خوینده‌وه پێم ووت مه‌حکه‌م چییه فه‌رمووى بریتییه [المفضل]که له سوره‌تى [الحجرات ]دایه‌عبدالله کورى عباس رچى الله عنه کاتێ ده‌فه‌رمووێ من مه‌حکه‌م خوینده‌وه ته‌مه‌نم ده ساڵان بوو مه‌به‌ستى له‌وه‌یه که جوزئه‌کانى کۆتایى له قورئان له‌به‌ر کردووه له سوره‌تى الحجرات وه تا سوره‌تى [الناس].
عومه‌رى کورى خه‌تاب خواى لێى رازى بێت واى پێ خۆش بوو که منداڵ پێنج ئایه‌ت پێنج فێر بکرێت وه له‌و باره‌یه‌وه ریوایه‌تێک هه‌یه له [ابى العالية]پێنج پێنج له جبریلى وه‌رده‌گرت وه‌له ریوایه‌تێکى تردا [من تعلمه خمسا خمسا لم ينسه]واته هه‌ر که‌س پێنج پێنج فێرى ببێت بیرى ناچێته‌وه مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه که جبریل زۆربه‌ى جاره‌کان پێنج ئایه‌تى دابه‌زاندووه به‌ڵام جار هه‌بووه زیاتریش بووه هه‌ندێک جاریش یه‌ک ئایه‌ت یان به‌شێکى ئایه‌تێکى دابه‌زاندووه. یه‌کێک له مافه‌کانى منداڵ به‌سه‌ر دایک و باوکییه‌وه ئه‌وه‌یه که فێرى قورئانى بکه‌ن وه له‌وه‌دا پاداشتى گه‌وره‌ى ده‌ست ده‌که‌وێت وه‌فه‌رموده‌ش له‌و باره‌یه‌وه دواتر باسى لێوه ده‌که‌ین ئاینى پیرۆزى ئیسلام هانمان ده‌دات که منداڵه‌کانمان فێرى قورئان بکه‌ین پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له‌جه‌نگى به‌دردا فیدیه‌ى له ئه‌سیره‌کان قبوڵ کرد به‌وه‌ى که ژماره‌یه‌ک له منداڵى موسڵمانان فێرى خوێندنه‌وه‌و نوسین بکه‌ن که ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگیدان به‌فێرکردنى منداڵان هه‌روه‌ک فێربوونى قورئان له منداڵی‌دا واى لێده‌کات له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کى راست و دروستى ره‌وشتى و هاوسه‌نگى پێبگات هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى قورئان وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ک له ژیاندا زیاده‌یه که بۆ به‌هێزکردنى تواناى منداڵ له‌سه‌ر له‌به‌ر کردن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیه‌وه وه‌ده‌بێته هۆى به‌هێز کردنى توانیى و بیرتیژى و زمان پاراوى وه‌ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێک بۆ فێربوونى هه‌موو زانسته‌کاتى تر

