سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(بــــا) هۆکارى پیتێنه له‌قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَأَرْسَلْنَا الڕّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ (22)} [الحجر] واته: ئێمه (با) مان کردووه به هۆکارى پیتێنه‌رى ڕووه‌ک، و هه‌ر به‌هۆى (با)وه باران له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنین و ئێوه‌ى پێ تێرئاو ده‌که‌ین، بێئه‌وه‌ى ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان ئه‌مبار کردبێت.
له ڕاڤه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه: با هۆکارى پیتاندنه بۆ دار و هه‌ور. "إمام طبری" ده‌ڵێت: "با هه‌ڵگرى هه‌ور و خێره".
لاى زانایانى ڕووه‌کناس بووه‌ته زانیارییه‌کى چه‌سپاو که تۆوى نێره هه‌ڵاڵه کردن به‌سه‌ر مێیه‌کاندا واته کردارى پیتاندن کردارێکى بنه‌ڕه‌تى پیتاندن و دروستبوونى تۆوى ڕووه‌که. له‌کاتێکدا که ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌کان (Pollen Grain) له ئه‌ندامه‌کانى نێرینه‌وه له گوڵدا (Anthers) ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌کانى مێیه تیایدا (Stigma)، پاشان پیتێن ڕووده‌دات.
کردارى پیتاندن ده‌گونجێت له‌نێوان ئه‌ندامه‌کانى نێره و مێیه‌ى هه‌مان گوڵ یان هه‌مان ڕووه‌کدا ڕووبدات، له‌م کاته‌دا به کرداره‌که ده‌وترێت (ثيتاندنى خؤيى Self Pollination). ده‌شگونجێت کرداره‌که له‌نێوان دوو ڕووه‌کى جیاوازدا بێت، له‌م کاته‌شدا پێیده‌وترێت پیتاندنى تێکه‌ڵى (Cross Pollination).
ڕێگاکانى گواستنه‌وه‌ى ده‌نکه هه‌ڵاڵه‌کان به‌پێى جۆرى ڕووه‌که‌که ده‌گۆڕێت، لێره‌دا وێڕاى ئه‌و پیتاندنه‌ى مرۆڤ به‌ده‌ستى خۆى ده‌یانکات - بۆنمونه وه‌ک ئه‌وه‌ى بۆ دارخورما ده‌یکات- سێ ڕێگاى تر هه‌یه، ئه‌وانیش:
١. پیتاندن به‌هۆى ئاژه‌ڵه‌وه، وه‌ک مێرووه‌کان.
٢. گواستنه‌وه و پیتاندن به‌هۆى ئاوه‌وه.
٣. پیتاندن به‌هۆى باوه.
وه‌ک له ئینسایکلۆپیدیاى به‌ریتانیدا هاتووه، (با) ڕۆڵێکى گرنگى هه‌یه له گوێزانه‌وه‌ى ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه له‌و ڕووه‌کانه‌وه که گوڵى بۆن و ڕه‌نگدارى کێشکاریان نییه بۆ مێرووه‌کان، بۆیه (با) هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ى هه‌ڵاڵه بۆ دووریى زۆر. بۆنموونه (با) ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ى سنه‌وبه‌ر (Pine) بڵاوده‌کاته‌وه بۆ دوورییه‌ک ده‌گونجێت بگاته (800 كيلؤمةتر) به‌ر له‌وه‌ى هه‌ڵاڵه‌که بگاته ئه‌ندامى مێینه و پیتێنه‌که ڕووبدات.
له‌و ڕووه‌کانه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى پشت به پیتاندن ده‌به‌ستن به‌هۆى (با)وه، سنه‌وبه‌رییه‌کان و گیا گه‌زنه (قُراص) و چنار (الحور) و به‌ڕوو (سنديان) و گوش (قُنّب) و دارى بوندوقه.
له ئینسایکلۆپیدیاى به‌ریتانیدا هاتووه: ئه‌و هۆیه‌ى واده‌کات بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه به‌هۆى (با)وه ئاسان بێت ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامه نێرینه‌کانى گوڵ که ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه به‌رهه‌م دێنن، به‌رکه‌وته‌ن به هه‌وا، به‌شێوه‌یه‌ک که بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌کان ئاسان ده‌که‌ن. له‌لایه‌کى تریشه‌وه، گوڵ له به‌رزترین خاڵى دار یان ڕووه‌که‌که‌دایه و گه‌ڵا له به‌رده‌میدا نییه.
له ئینسایکلۆپیدیاى جیهانیدا هاتووه: پیتاندن به‌هۆى (با)وه خه‌سڵه‌تى ئه‌و ڕووه‌کانه‌یه که گوڵى جیاکه‌ره‌وه‌یان نییه و بۆنى خۆشى ئه‌وتۆیان نییه مێرووه‌کان بۆخۆیان کێش بکه‌ن. له‌م ڕووه‌کانه‌دا ته‌نها بڕێک ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ى وشکى سوک به‌رهه‌م دێت و (با) هه‌ڵیده‌گرێت و بۆ دووریى زۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات تاکو ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌ندامى مێینه. ئه‌م ئه‌ندازه هه‌ڵاڵه‌یه که له هه‌وادا هه‌ن هۆکارى سه‌ره‌کین بۆ ئه‌و (تا)یه‌ى به (حمّى القش) ناسراوه و توشى ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که هه‌ستیارییه‌کى زۆریان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له ئینسایکلۆپیدیاى به‌ریتانیدا هاتووه: بۆ ئاسانکردنى به‌رکه‌وته‌یى به (با)، زۆرجار له به‌هاردا گوڵ له‌پێش گه‌ڵاوه گه‌شه‌ده‌کات، یاخود ڕه‌نگه له به‌رزایى دار یان ڕووه‌کدا گوڵ گه‌شه‌بکات، زۆرجار کۆسپه‌کانیان درێژ و چه‌ماوه‌یه بۆئه‌وه‌ى ڕووبه‌رێکى فراوانتریان هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنى ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌کان.
که‌واته ڕووى ئیعجازى ئایه‌ته‌که ئه‌و ئاماژه‌یه‌یه که "با هه‌ڵده‌ستێت به‌کردارى پیتاندنى ڕووه‌که‌کان".

