سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
با جگه‌رگۆشه‌کانمان فێرى نوێژ بکه‌ین
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
خواى گه‌وره فه‌رمانى داوه به هه‌موو که‌سێک ده‌بێت فه‌رمان بکات به که‌س و کاری نوێژ بکه‌ن, خۆشیان خۆراگر‌و به ئارام بن له‌سه‌رى: [وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا] طه: ١٣٢. واته: فه‌رمان بده به خێزان و که‌سه‌کانت بۆ نوێژکردن, خۆشت هه‌وڵ بده که زۆر خۆراگر بیت له سه‌ری..
منداڵ ئه‌مانه‌تى خواى گه‌وره‌یه لاى دایک و باوکى و به‌رپرسیارن لێى, جا بۆیه پێویسته له‌سه‌ریان منداڵه‌کانیان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رابهێنن له‌سه‌ر نوێژکردن , به حیکمه‌ت و په‌ندو ئامۆژگارى جوان فێرى ره‌وشتى به‌رزیان بکه‌ن تا له دواڕۆژدا سودیان هه‌بێت بۆ خۆیان و دایک و باوکیان و بگره بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌شیان, ئه‌گه‌ر منداڵ له سه‌ره‌تاوه راهێنرا له‌سه‌ر نوێژ زۆر زه‌حمه‌ته به‌لایه‌وه ته‌رکى بکات له دوایدا, جابۆیه پێویسته له‌سه‌ر باوک له‌گه‌ڵ خۆیدا منداڵه‌کانى به‌رێت بۆ مزگه‌وت, خۆشه‌ویستى ئیسلام و مزگه‌وت و په‌رستش له دڵى منداڵه‌کانیدا بچێنێت.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] التحریم: ٦. واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى که‌باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌س و کارتان بپارێزن له‌ئاگرێک که سووته‌مه‌نى یه‌که‌ى ئاده‌مى و به‌رده.
ئیمام عه‌لى ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌رباره‌ى ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێت: فێرى ره‌وشتى جوانیان بکه‌ن و ئه‌ده‌بیان دابده‌ن .
* ێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مُرُوا أوْلادَكُمْ بِالصَّلاةِ وَهُمْ أبْنَاءُ سَبْعِ سِنينَ ، وَاضْڕبُوهُمْ عَلَيْهَا ، وَهُمْ أبْنَاءُ عَشْرٍ ، وَفَڕّقُوا بَيْنَهُمْ في المضَاجِعِ) . واته: منداڵه‌کانتان له حه‌وت ساڵیدا فێرى نوێژ بکه‌ن, له ده ساڵیدا له‌سه‌ر نه‌کردنى لێیان بده‌ن به لێدانێکى سووک, جێگاى خه‌وتنیان لێک جیابکه‌نه‌وه با پێکه‌وه نه‌خه‌ون.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه منداڵ له سه‌ره‌تاوه خوو بگرێت به په‌رستشه‌وه‌و رابێت له‌سه‌ری, په‌روه‌رده بێت له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى و فه‌رمانبه‌ردارى بۆ خوا, پارێزگارى له مافه‌کانى بکا, سوپاسگوزار بێ, پشت ته‌نها به‌و ببه‌ستێ, زوو زوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى, متمانه‌ى ته‌واوى پێى هه‌بێ, ته‌سلیم بێ به زاتى خوا .. تا به‌و په‌رستشانه روحى پاک بێه‌وه, جه‌سته‌ى چالاک بێ, خووڕه‌وشتى جوان بێت, گوفتار و ره‌فتارى چاک بێت!!.
بۆ ئه‌وه‌ى چاندنى بیر‌و باوه‌ڕ له دڵدا به‌هێز بێت پێویسته منداڵ به هه‌موو جۆره په‌رستشێک ئاو بدرێت به تایبه‌تى(نويَذ) تاکو له دڵى منداڵدا گه‌شه بکات و په‌ل و پۆ بهاوێت و, خۆڕاگر بێت له به‌رامه‌ر گێژه‌ڵوکه‌ى ژیان.
* مالیکى کورى حویرپ ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: کۆمه‌ڵێک لاوى هاوته‌مه‌ن رۆشتینه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بیست رۆژ لاى ماینه‌وه هه‌ستى کرد بیرى ماڵ و منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین پرسیارى ده‌رباره‌یان لێ‌کردین, ئێمه‌ش حاڵ و ژیانى ئه‌وانمان بۆ گێڕایه‌وه, ئه‌ویش زۆر به ره‌حم و به به‌زه‌یى بوو, فه‌رمووى: ( إرجِعُوا الى أهليكُم فَعلِمُهُم وَ مَروهُم, صَّلوُا كَما رَأَيْتُمونِي أُصّلِي فإذا حَضَرت الصّلاة فَليُؤَذِن لَكم أَحَدُكُم وَليَؤُمَّكُم أكْبَرُكُم) . واته: بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو که‌سو کار‌و منداڵکانتان فێریان بکه‌ن و فرمانیان پێ بکه‌ن, نوێژ بکه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ى که من ده‌بینن ده‌یکه‌م, کاتى نوێژ هاته پێشه‌وه با یه‌کێکتان بانگ بدات و گه‌وره‌ترینتان پێش نوێژیتان بۆ بکات.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (كُلكُم راعٍ وَ كُلكُم مَسؤولٌ عَن رَعيّتِهِ) . واته: هه‌مووتان شوانن و به‌رپرسیارن له ژێرده‌سته‌کانتان.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إنّ الله سائِلُ كُل راعٍ عمّ استرعاه أَحَفِظ اَم ضَيَّعَ؟ حتّى يسأل الرَّجُلَ عَن أهل بَيتِه) . واته: خواى گه‌وره پرسیار له سه‌رکاره‌کان ده‌کات ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له به‌رده‌ستیاندا بووه, که ئایا مافی پاراستووه یان فه‌وتاندوویه‌تى؟ ته‌نانه‌ت پیاویش ده‌رباره‌ى خێزانه‌که‌ى پرسیارى لێ ده‌کرێت.
پێشه‌وا غه‌زالى ده‌ڵێت: جوتیار چۆن دره‌خته‌کان و کشت و کاڵه‌که‌ى له دڕک و داڵ و گیا نامۆکان ده‌پارێزێت وپه‌روه‌رده‌ى ده‌کات ده‌بێت منداڵیش ئاوه‌ها بپارێزرێت له کارى ناشیرین و ناپه‌سه‌ند له لایه‌ن په‌روه‌رده‌کاره‌که‌یه‌وه .
منداڵ کاتێک له دایک ده‌بێ له‌سه‌ر فیتره‌تى پاک له دایک ده‌بێ, جا ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌کى چاک و شیاوى بۆ ره‌خسا, تێکه‌لآوى چاکى کۆمه‌لآیه‌تى بۆ گونجا, له ژینگه‌یه‌کى ئیمانیدا گه‌شه‌ى کرد ئه‌وا بێگومان ئه‌و منداڵه ده‌بێته خاوه‌نى ئیمانێکى پته‌وو دامه‌زراو, ره‌وشتى به‌رز و جوان ده‌بێت, په‌روه‌رده‌یه‌کى چاک و جوان وه‌رده‌گرێت..ئه‌و راستیه‌ش قورئان دوپاتى کردۆته‌وه, پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له‌فه‌رمووده‌کانیدا ئاماژه‌ى بۆ کردووه. زانایانى بوارى په‌روه‌رده و ره‌وشت یه‌ک ده‌نگ و هه‌ماهه‌نگن له سه‌رى.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ]الروم: ٣٠. واته: دینێکى بنه‌ڕه‌تیه‌و له سروشتدا خوا ئه‌و خه‌ڵکه‌ى هه‌ر له‌سه‌ر یه‌کتا په‌رستى وه‌دى هێناوه، کارى خودا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه، دینى پته‌وو پایه‌دار هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌ڵام زۆربه‌ى خه‌ڵک ئه‌م راستیانه نازانن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (كَلُّ مَولودٍ يُولَدُ على فِطرةٍ, وَ إنّما أبَواه يُهَوِدانِه أَو يُمَجِسانِهِ أو يُنَصِرانِه) . واته: هه‌موو منداڵێک له‌سه‌ر فیتره‌تى پاکى ئیسلام له دایک ده‌بێت, دایک و باوکى ده‌یکه‌ن به جوله‌که یان ئاکر په‌رست یا گاور.
منداڵ له‌سه‌ر فیتره‌تى پاک و بێگه‌رد و سروشتى ساده له دایک ده‌بێ, خۆ ئه‌گه‌ر ده‌روونى ساده‌و ساکارى به‌ره‌و رووى هه‌ر ره‌وشتێکى جوان بوویه‌وه ئه‌وا وێنه‌که‌ى له سه‌رى نه‌خشه ده‌کێشرێت, پاشان ئه‌و وێنه‌یه هێدى هێدى زیاد ده‌کات, تا واى لێ دێت که هه‌موو لایه‌نه‌کانى ده‌روون ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته چۆنیه‌تیه‌کى پته‌وو تێیدا به‌رجه‌سته ده‌بێ بۆى له‌کارکردن به دژه‌که‌ى .
راغبى ئه‌سفه‌هانى ده‌ڵێت: خه‌لیفه مه‌نصور ناردى بۆ لاى ئه‌و ئه‌مه‌ویانه‌ى له زیندانه‌کانى ئه‌واندا بوون که پێیان بڵێن و لێیان بپرسن: چى زۆر ناره‌حه‌تى کردوون له زینداندا؟. وتیان: ته‌نها بۆ په‌روه‌رده‌ى منداڵکانمان که له ده‌ستمان چووه!!.

